تەندروستی دەم و ددان پەیوەندیی بە تەندروستی بەشێكی بەرچاوی ئەندامانی جەستەوە هەیە، وەك لە 13 خاڵەدا دەیبینی:
1-هەوكردنی پووك و نەخۆشییەكانی دڵ:
هەندێك توێژینەوە دەڵێن نەخۆشیی پووك رێگە خۆشدەكات بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ. تاكو ئێستا روون نیە كە بە چ رێوشوێنێك ئەوە روودەدات، بەڵام پەیوەندییەكە بینراوەتەوە، بۆیە پێویستە وەك بەشێك لە پلانی پاراستنی دڵت، تەندرووستی دەم و ددانت بپارێزی.
2-هەوكردنی پووك و شەكرە:
شەكرە دەبێتەهۆی لاوازكردنی بەرگری جەستە لە بەرامبەر زیندەوەرە نەخۆشخەرەكان. بەرزیی ئاستی شەكری خوێن دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی پووك. هەروەك دەریشكەوتووە ئەوانەی هەوكردنی پووكیان هەیە، لەمپەر دەكەوێتە بەردەم كۆنترۆڵكردنی شەكرەكەیان. بۆیە دەبێت خەمی كۆنترۆلكردنی شەكرە و خەمی خاوێنراگرتنی دەم و ددان هاوشانی یەكتر بڕۆن.
3-وشكیی دەم و ددان و كلۆربوون:
ئەوانەی دەمیان وشكە و لیكیان كەمە، زۆرتر تووشی نەخۆشییەكانی دەم و ددان دەبن. وشكی دەم و ددان رەنگە هۆكارەكەی نەخۆشیی رۆماتیزمیی شۆگرن بێت، كە تێیدا كۆئەندامی بەرگری بە هەڵە هێرشدەكاتە سەر لیكەڕژێنەكان و لەنێویان دەبات. ئەگەر دەمت زۆر وشكە و لیكت كەمە، سەردانی پزیشك بكە تا هۆكارەكەی ببینێتەوە و چارەسەرت بۆ دیاریبكات.
4-هەندێك دەرمان لیك كەمدەكەنەوە:
دەرمانەكانی دژە هەستەوەری، وشككەرەكانی لووت كە لە هەڵامەتدا بەكاردێن، هەندێك دەرمانی دژە ئازار و هەندێكی دژەخەمۆكیی دەبنەهۆی وشكبوونی دەم و ددان و كەمبوونەوەی لیك. لە حاڵێكدا ماوەیەكی درێژ ئەو وشكییە بەردەوامبێ، ئەوە مەترسیی هەوكردنی پووك و كلۆربوونی ددان زیاددەكات. ئەگەر بەشێوەی درێژخایەن ئەو دەرمانانەت بۆ نووسراوە، راوێژ بە پزیشكەكەت و پزیشكێكی ددان بكە و داوای رێوشوێن و چارەی ئەو كارە نەخوازراوەی دەرمانەكانیان لێبكە.
5-گوشاری دەروونی و ددانەچیڕە:
هەبوونی گوشاری دەروونی، خەمۆكی و دڵەڕاوكێ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی و ناسازییەكانی پووك و ددان زیاتردەكەن. گوشاری دەروونیی درێژخایەن دەبێتەهۆی بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ، ئەوەش پووكەكان و گەلێك ئەندامی دیكەی جەستە وێران دەكات. ئەوانەی گوشاری دەروونییان هەیە كەمتر گرنگی بە ددەم و ددانیان دەدەن و زۆرتریش ئەگەری هەیە هەندێك نەریتی ناتەندروستانە پیادەبكەن، وەك: جگەرەكێشان، كحول، ددانەچیڕە كە هەموویان زیان بە دەم و ددان دەگەیێنن.
6-فشەڵبوونی ئێسك و لەدەستدانی ددان:
فشەڵبونی ئێسك كار لە هەموو ئێسكەكانی جەستە دەكات، لەوانە شەویلگە، هەروەك دەبێتەهۆی لەدەستدانی ددان. بەشێك لەو دەرمانانەش كە بۆ چارەسەری فشەڵبوونی ئێسك دەنووسرێن، دەبێتەهۆی راوەستانی سووڕی خوێنی بەشێك لە شەویلگە و ئەوەش دەبێتەهۆی مردنی ئێسكی شەویلگە و سەرەنجام تێكچوونی ددانەكان.
7-كەمخوێنی و دەم و ددان:
لە كەمخوێنیدا پووك تووشی هەوكردن دەبێت و رەنگی كاڵ دەبێت، زمان تووشی هەوكردن و هەڵاوسان دەبێت و رووكارەكەی لووس و بە ئازار دەبێت. ئەگەر ئەم نیشانانەت هەیە، ئەوە بیر لە كەمخوێنی بكەوە و سەردانی پزیشك بكە. دەبێ بزانی كەمخوێنی جۆر و هۆكارەكانی جیاوازن و چارەسەرەكانیشی جیاوازن، بۆیە نابێ خۆبەخۆ دەرمانی كەمخوێنی بكڕی و بەكاریان بهێنی، بەڵكو دەبێت سەرەتا هۆكاری كەمخوێنییەكە لەلایەن پزیشك بدۆزرێتەوە و دواتر بە چارەكردنی هۆكارەكە، كۆتایی بە كەمخوێنییەكە بهێنرێت.
8-هه‌رس و ددان:
به‌دهه‌رسی له‌شێوەه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشیی گه‌ده بۆ نێو ده‌م، زیانێكی زۆر له مینای ددان ده‌دات و ده‌بێته‌هۆی كلۆربوون و تێكچوونی ددان. هه‌روه‌ك به‌دخۆراكیی و رێجیمی زۆر توندی خۆراكیش ده‌بنه‌هۆی لاوازیی ددان.
9-ئایدز و ددان:
ئه‌وانه‌ی ئایدزیان هه‌یه به‌هۆی لاوازیی سیستمی به‌رگریی جه‌سته‌یانه‌وه كه‌ڕوو له‌نێو ده‌میان په‌یدا ده‌بێت، هه‌روه‌ك تووشی برین و بڵقی پووك و نێوده‌م ده‌بن.
10-رۆماتیزم و ددان:
ئه‌وانه‌ی هه‌وكردنی رۆماتیزمیی جومگه‌كانیان هه‌یه، هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی ئاسایی زۆرتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی پووك و ددان ده‌بن، هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه خاوێنڕاگرتنی ده‌م و ددان یاریده‌ی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كەشیان ده‌دات.
11-گورچیله و ددان:
تویژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌وانه‌ی ددانیان خراپه و ددان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ری زۆرتره تووشی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی گورچیله ببن.
12-دووگیانی و ددان:
ئه‌و خانمه دووگیانانه‌ی خاوه‌ن پووك و ددانی ناته‌ندروستن، ئه‌گه‌ری زۆرتره منداڵی ناكامیان ببێ، یان كێشی منداڵه‌كانیان كه‌م بێ. بۆیه گرنگه به‌ر له دووگیانبوون نه‌خۆشییه‌كانی پووك و ددان چاره‌سه‌ربكه‌یت و كاتی دووگیانیش گرنگییه‌كی زۆرتر به ده‌م و ددانت بده‌ی. گۆڕانه هۆرمۆنییه‌كانی كاتی دووگیانیی واده‌كه‌ن پووك و ددان له مه‌ترسییه‌كی زیاتردا بن، بۆیه ده‌بێ ژنی دووگیان له كه‌سانی ئاسایی زۆرتر گرنگیی به ده‌م و ددانی بدات.
13-بنه‌ماكانی خاوێنیی ده‌م و ددان:
پووكی ته‌ندروست توند و په‌مه‌ییه، نه‌ك سوور و هه‌ڵاوساو. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا ته‌ندروست پووك و ددانت بهێڵیته‌وه، ده‌بێ له 24 كاژێڕدا دوو جار به فڵچه بیانشۆی، یه‌ك جار ده‌زووی ددان خاوێنكردنه‌وه به‌كاربهێنی، له جگه‌ره دووربكه‌ویته‌وه و به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو پزیشكی ددانه‌كه‌ت ببینی.