جام کوردی:
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی شه‌ممه له کۆنفرانسێکی توێژینه‌وه‌یی به ناونیشانی ” گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی ” وتی: هێزی ده‌ریایی ئێران هه‌مان هێزه که به پێشینه‌ی چه‌ند هه‌زار ساڵه له ده‌ریا، سنوره‌کان له ڕێگای ده‌ریاوه به ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنور ده‌به‌ستێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: هیچ وڵاتێک له ناوچه‌که ده‌فرایه‌تی ئێرانی وه‌ک جه‌مسه‌ری ئه‌من و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نییه و له بواره‌کانی پانتایی، ده‌فرایه‌تی فه‌رهه‌نگی، بیر و بڕوا، زانست و ته‌کنۆلۆژیا هیچ وڵاتێک به‌م ئاسته‌وه نابینرێت.
ولایه‌تی له درێژه‌دا وتی: ئێران وه‌ک جه‌مسه‌ری ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌که له لایه‌ن دۆست و دوژمنه‌وه به فه‌رمی ناسراوه و بوونی هێزی ده‌ریایی ئێران له ئۆقیانووسی هیند و ده‌ریای سوور پیشانده‌ری هێزی ناوچه‌یی ئێرانه که ده‌توانێت سه‌قامگیری خۆی و وڵاتانی دراوسێ دابین بکات.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه ستراتیژییه‌کانی کۆڕی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران هه‌روه‌ها وتی: له مێژووی نووسراوی چه‌ندین هه‌زار ساڵه‌ی ئێران، هێزی ده‌ریا و زاڵبوون به سه‌ر ده‌ریا بۆ ئێمه گرنگ بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئێمه ده‌زانین له ئێران ئه‌و حکومه‌ته‌ی به‌هێز بووه که هێزێکی ده‌ریایی لێهاتووی هه‌بووه.
ولایه‌تی به ئاماژه به‌وه‌ی که پاش هاتنی ئیسلامیش هه‌ر وڵاتێک که به‌هێز بووه، خاوه‌نی هێزی ده‌ریایی کارامه بووه ، له درێژه‌دا وتی: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له ده‌ریا پێشکه‌وتنمان هه‌بووه، دوو هه‌زار کیلۆمه‌تر که‌ناراوه‌کانی باشورمان هه‌یه و یه‌ک له پێنج وڵاتی چوارده‌وری گه‌وره‌ترین ده‌ریای داخراوین.
ناوبراو به گرنگ زانینی رۆڵی هێزی ده‌ریایی وتی: ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا هه‌رده‌م له هه‌ستیارترین ناوچه‌کانی جوغرافیای سیاسی بووه.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کانی ناوچه‌که وتی: بێداری ئیسلامی له ئێران له ساڵی 1825 نزیک له دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو به ” رساله جهادیه ” ده‌ستیپێکرد و شه‌پۆلی جۆربه‌جۆری له وڵات و ناوچه‌که تێپه‌ڕاندووه.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕوونیکرده‌وه: ئه‌وه‌ی که له تونس ڕووی دا و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته دژ به ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی سه‌رۆک کۆمار هه‌ستانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی نابراویان ڕووخاند، شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری و له ده‌ره‌نجامی بێداری ئیسلامی‌دا بووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی دژ به‌م بێدارییه له ناوچه‌که سه‌ر هه‌ڵبدات.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دۆخی وڵاتانی میسر و سوریا وتی: ئه‌مه ده‌ره‌نجامی هه‌مان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ بێداری ئیسلامی. وتیشی: سوریا ئه‌ڵقه‌ی ئاڵتوونی به‌ره‌ی خۆڕاگرییه که ئه‌گه‌ر نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ده‌ست گه‌یشتن به باشوری لۆبنان و شۆڕشگێڕانی ئه‌و وڵاته بوونی نابێت.
ولایه‌تی له درێژه‌دا وتی: ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن حکومه‌تی سوریا دیکتاتۆرییه و پێویسته که بڕووخێت و سیسته‌می دیمۆکراسی له ده‌سه‌ڵات بێت، هه‌مان وڵاتانه‌ن که له مانای دیمۆکراسی تێنه‌گه‌یشتوون.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه ستراتیژییه‌کانی کۆڕی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران به ئاماژه به هه‌وڵ و یارمه‌تی چه‌ندین وڵات بۆ گرووپه دژبه‌ره‌کانی سوریا وتی: له‌مڕۆدا پێش مه‌رجی ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د له ئارادا نییه. به‌شار ئه‌سه‌د ناڕوات، ده‌مێنێته‌وه. بوێرتر و خۆڕاگرتر له ناوبراو بۆ دانیشتووانی سوریا له پێناو پاراستنی یه‌کپارچه‌یی و ناسنامه‌ی نیشتمانی ئه‌و وڵاته که‌سێک بوونی نییه.
ناوبراو له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه: ئێران له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا قسه‌ی یه‌که‌می ده‌بێت و بزانن که ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له عێراق هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرن، تاران پشتیوانی له عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌کات. ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌کانی ئێمه له سوریا و عێراق نه‌ده‌بوو، داعش عێراق و دیمه‌شقی کۆنتڕۆڵ ده‌کرد.