جام کوردی:
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا به نیازه له چه‌ندین مانگی داهاتوو و له پێناو جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌ته تایبه‌ته‌کانی له یه‌کێتی ئه‌ورووپا، سه‌رۆک شاره‌وانی له‌نده‌ن وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی وڵاته‌که‌ی ده‌ستنیشان بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ده‌یلی تلگراف، خولی سه‌رۆکایه‌تی بۆریس جانسۆن له شاره‌وانی له‌نده‌ن له مانگی مه‌ی کۆتایی دێت و ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌نیازه که ناوبراو وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان بکات.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌لی تلگراف، کامیرۆن به ئامانجی به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌ته‌کانی له یه‌کێتی ئه‌رووپا پێویستی به جانسۆن هه‌یه.
به‌ریتانیا چه‌ندین ساڵه به ئامانجی ده‌سکه‌وتنی ماف و ئیمتیازی تایبه‌ت، پرسی جیابوونه‌وه‌ی له یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئاشکرا کردووه و بڕیاره له ساڵی داهاتووش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌و وڵاته گشت پرسییه‌ک به‌ڕێوه بچێت.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌ورووپا، ڕۆژی هه‌ینی و له کۆتا دانیشتنی خۆیان له ساڵی 2015 دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کییان خسته به‌ر باس و وتووێژ: چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ قه‌یرانی په‌نابه‌ران و هه‌روه‌ها داواکاری به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به هه‌ندێک چاکسازی له په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا.
دوناڵد توسک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به داواکارییه‌که‌ی به‌ریتانیا وتی: له سه‌ر هه‌ندێک هێڵی سور و بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کان پاشگه‌ز نابینه‌وه و من ده‌بینم که کامیرۆن به چاوێکی دیکه له‌م بابه‌ته ده‌ڕوانێت، هه‌ست به گه‌شبینی ده‌که‌م.
ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له یه‌کێک له درێژترین وتاره‌کانیدا داوای له سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا کردووه که ئه‌گه‌ر خوازیاری مانه‌وه‌ی به‌ریتانیان له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، پێویسته هه‌ندێک نیگه‌رانی له‌نده‌ن وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار و هاتووچۆی ئازادانه‌ی دانیشتووانی وڵاتانی ئه‌ندام له به‌ر چاو بگرن.