به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و لاوانی کرماشان هه‌واڵی به ده‌ستهێنانی 660 مهدالیانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی له لایه‌ن وه‌رزشوانانی پارێزگای کرماشانه‌وه ڕاگه‌یاند. به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی موجته‌با جه‌وهه‌ری ژماره‌ی مه‌دالیاکانی 6 مانگه‌ی ڕابردووی له لایه‌ن وه‌رزشوانانی کرماشانی 660 مه‌دالیا ڕاگه‌یاند که له کێبه‌رکێکانی جیهانی، ئاسیایی، نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆدا به ده‌ست هێنراون.
ناوبراو له شرۆڤه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا وتی: له کۆی گشتی ئه‌م مهدالیانه 34 مه‌دالیا له کێبه‌رکێ جیهانی و ئاسیاییه‌کان و 61 مه‌دالیاش له کێبه‌رکێکانی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن وه‌رزشوانانی کرماشانییهوه به ده‌ست هێنراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و لاوانی کرماشان درێژه‌ی دا: به به‌خته‌وه‌رییه‌وه وه‌رزشوانانی کرماشانی له ناوخۆشدا زۆر ئاستێکی به‌رزیان پێشکه‌ش کردووه و به گشتی 573 مه‌دالیایان به ده‌ست هێناوه.
ناوبراو له کۆتاییشدا وتی: چونکه زۆربه‌ی کێبه‌رکێکانیش له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵدان هیوادارین ئه‌م ڕه‌وته درێژه‌ی هه‌بێت و له 6 مانگه‌ی دووهه‌مدا ژماره‌ی مهدالیاکانمان چه‌ند به‌رامبه‌ر بن و له به‌شه جۆراوجۆره‌کاندا گه‌شه و پێشکه‌وتن به خۆوه ببینین.