جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

چەند شوێنی گەشتیاری گرینگ لە پارێزگای کرمان

كانونی یه‌كه‌م 21, 2015
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

گوندی سیرچ

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

سیرچ ( زێدی مامۆستا هووشەنگی مورادی کرمانی؛ نووسەری ناودار و داهێنەری چیرۆکەکانی مەجیدە) لە ٥٠ کیلۆمەتری خۆرهەڵاتی شاری کرمان و بە مەودای ٣٠ کیلۆمەتر لە بەشی شەهیدەکان دا هەڵکەوتووە. گوندی سیرچ هەر لە کۆنەوە شوێنی هاوینەهەواری بەشی گەرمیان و کەویریی شەهداد و گوندەکانی دەورووبەری بووە کەپێشتر بە بەهارستان ناسراوە. ئەم هاوینە هەوارە لەبەرزایی ١٥٥٠ مەتر دەربەندی رووبارێک هەر بەم ناوە دا هەڵکەوتووە و ژمارەی گوشتیاران و دانیشتووانی بە هۆی سەیرانگە و گەشتیاربوونی شوێنەکە هاوینان دەگاتە ئاستی دە هەزار نەفەر. سیرچ بەرجەوەن و دیمەنێکی باشی لە دارستان چڕەکان بۆ بینەر و گەشتیاران پێک هێناوە، لە ناوەندی سیرچ دا چەندەها داری کۆنەساڵی سەرو و چنار هەیە. ئەم گوندە وەکوو ناوچەکانی باکووری ئێران بە دارستان حەشار دراوە و پڕدارودەوەنە. کەش و هەوایەکی فێنکی هەیە و لەسەر بەرزاییەکانیش هەڵکەوتووە، جوانی و سەرنج راکێشیی و سیحراوی بوونەکەی وێکچووی ناوچە و بەرجەوەنە پڕدیمەنەکانی وڵاتی سویسە، بە هەمان سەرسەوزی و هەوراز و نشێو و بەرزی و نزمییەوە. لە بەشی شێدار و ئاواوی سیرک بە هۆی بوونی رەوتە پڕئاوە فرەکان بڕێک لە باخەکان بوونەتە مێرگ و باتڵاق. لەم ناوچەیە دا هەموو چەشنە دارێک وەکوو سنەوبەر، ترێ، هەنجیر، گێلاس و ئالبالوو لە بناری کێوسارەکان و نێوی بەردەڵانەکان چاندراوە، و بەهۆی ئەوەی کە زەوینی پان و خاوێن کەم دەبینرێتەوە، وەشاندنی گەنم و جۆ زۆر کەمە، بەڵام لە زەوییە بەرتەسک و ئاوە زۆروزەبەندەکان بۆ درووست کردنی باخەکان کەڵک وەردەگیرێت. ئەم ناوچەیە یەکێکە لە جەمسەر و ناوەندە گەشتیارێکانی پارێزگای کرمان. سیرچ، ناوچەیەکی فێنک و کوێستانییە کە لەگەڵ کەویری وشکانیی لووت دا ٣٠ خولەک مەودای هەیە و هەر ئەمەش سەرنجڕاکێشی و سیحری دیمەنەکەی چەند قات کردووە. سەروی ٢٠٠٠ ساڵەی سیرچ، ئاوی گەرم و ئیمامزادە سەید جەلالەدینی سیرچ لە شوێنە گەشتیاریی و زیارەتییەکانی گوندی سیرچن. زۆربەی بەروبوومەکانی گوندی سیرچ بریتیین لە: ” هەنار، بەی، هەڵووژە، زەردالوو، قەیسی، ترێ، نوری، گوێز، هەنجیر، شەلیل و… بەهۆی فێنکی و لەباریی کەش و هەوا و بوونی رووباری سیرچ ئەم ناوچەیە شوێنێکی لەبار و گونجاوە بۆ پێگەیاندن و بەخێوکردنی ماسی قزل ئاڵا.

گوندی سکەنج

سکەنج یەکێک لە ئاواییە گەورەکان و ناوەندی قەزای سکەنجە کە هەڵکەوتۆتە خۆرهەڵاتی ماهان و باکووری جادەی ” بەم ـ کرمان ـ (٦کیلۆمەتری لارێگەی پاش وێستگەی پۆلیس). لە سکەنجەوە تاکوو شاری کرمان ٥٠ کیلۆمەتر و تاکوو ماهان ٢٥ کیلۆمەتر رێگایە. گوندی سکەنج یەکێکە لە ناودارترین سەیرانگەکانی پارێزگای کرمان کە کەش و هەوای پڕلە ئۆخژنی و حەجمانی ئەم گوندە بووەتە هۆی ئەوەی تاکوو لەم رۆژانە دا، گەشتیارانێکی زۆر و زەبەند کات و ساتەکانی خۆیان لە ژێر سێبەری دارەکان و گوێی رووبار و یاوەکەی سکەنج ببەنە سەر. ئەم گوندە بە پێشینەی نێزیکەی ٧٠٠ ساڵ بەو هەموو باخە سەرمیانییە(سردسیری)، دارە کۆنساڵەکان، کۆڵانە پێچەڵپڵووچەکان کە بەهەموو چەشنە دار و ماڵی گوندییانە جوانکاریی کراون لە گەڵ رووبارە پڕتافە و تاڤگەکەی سکەنج کە بەسەر دەربەندەکانی باکووری گوندەکە دا دەخشێت، شکۆ و دیمەن و سیمایەکی تۆکمە و تایبەت دەخاتە روو. ئەگەر بە کانار و ئاراستەی ئەم رووبارە دا بڕۆین دەگەینە تاڤگەی سەرەکی کە بە هۆی ئەو بەرجەوەن و سیما زۆر جوانی دارستان و کوێستانییەی کە لە خۆی دەگرێت، بیرەوەریگەلێکی جوان و ئەبەدی لە زەین و یادەوەری گەشتیاران و سرووشت دۆستان دا بە جێ دێڵێت. ئاراستەیەک کە بە هەنگاونانە هێور و هێمنەکان دەست پی دەکەن ئەزموونێکی جیاوازە. هەروەها بوونی ئارامگەی “شێخ باباعەلی” کە لە عارفانی ناوچەکەیە، تایبەتمەندییە گەشتیارییەکانی سکەنجی زۆرتر کردووە و ئارامگەکەی وەکوو زیارەتگەیەک جێگەی رێز و شکۆی خەڵکە. سەرەڕای هەموو ئەمانەش هەبوونی دیوارۆکەگەل و دوندە بەرز و سەختەکان، و هەروەها دەربەندە پڕدارەکان و ئەو ترۆپکانەی کە زیاتر لە 4000 مەتر بەرزاییان هەیە و کەوتوون بە سەر گوندەکە دا، هەل و دۆخێکی لەبار و گونجاوی بۆ شاخەوانەکان هاوردۆتە پێشەوە و زۆر کاتیش یادەوەریگەلی زۆر شیرین و جوانی بۆ شاخەوانان درووست کردووە.

گوندی گوجەر

گوجەر(راوەر) گوندێکە سەر بە بەشی ناوەندی شاری راوەر کە دەکەوێتە پارێزگای کرمانەوە. ئەم گوندە هەڵکەوتۆتە ناوچەی راوەرەوە و بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران لەساڵی ١٣٩٢، نفووسەکەی ٨٠٠٠کەس واتە ١٥٦بنەماڵەیە. ئەم گوندە کەوتۆتە ٥٠ کیلۆمەتری شاری راوەر و گۆشەی باکووری رۆژئاوای شارەکەوە. ئیش و کاری سەرەکی خەڵکی ئەم گوندە فەللاحی و کشاوەرزییە و لە رابردووی دا بە هۆی بوونی سەرچاوەی ئاویی زۆروزەبەند ئەم گوندە جەمسەرێکی کشت و کاڵ و فەللاحی بووە و بەرووبووم و داهاتەکەشی بریتی بوون لە: گەنم، جۆ، هەرزەن، پەموو، زەڕات، پستە و هەنار و ئێستاکە بە هۆی کەمی ئاو تەنها پستە وەبەر دێت و داهاتەکەی دیارە. ئەم گوندە خاوەنی قەڵایەکی 400ساڵەیە کە وەکوو قەڵای گوجەر ناوبانگی دەرکردووە و بەو ناوە دیناسن و زۆربەی ژنانی ئەم گوندە قاڵیبافی و مافوورچنی دەکەن.

تاق یان عەلی کرمان

دوای هاتنی ئیسلام لە مێژووی کەونارای ئێران دا گۆڕانکاریگەلێک لەباری ناو و جێگۆڕکێی ناوەکان هاتە پێشەوە. بۆ نموونە سڵەمان یان دایکی سڵەمان یان حەزرەتی عەلی یان حەزرەتی فاتمە لە هەندێک جێگا و حاڵەتدا جێگای ئەفسانە و ئوستوورە کۆنەکانی ئێرانیان گرتۆتەوە. ناوی حەزرەتی فاتمە جێگای ئاناهید و ناوی حەزرەتی عەلی جێگای میهری گرتۆتەوە. سڵەمان و دایکی سڵەمانیش ئاماژەیە بۆ تەختی جەمشید، کوروش و کەسایەتییەکیتری ون و بێ ناو هەیە. ئێرانییە کەوناراکان “میهر پەرەست” بوون و پەرستگەگەلێکی تایبەتیان هەبووە کە یەکێک لەوانە کرمانە. لەو سەردەمەدا بە تاشەبەرد و کەڵەبەردە قایم و سەختەکان بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمە ئایینییەکان گۆمەزێکیان بەشکڵی گرۆڤەرێک وەکوو مەنشووری کوروش لە فۆرمی چاوێک بە ئەندازەی ٧٠ مەتر داتاشی و درووستیان کرد.

ئەم هەڵکۆڵراوە بەردینە هەیکەل و تەندیسێکە لە سێبەری ئینسان نوێن کە کەوتۆتە تاقنەمای ئەم کەڵە بەردانەی ناو کێوەکەوە و وا دێتە پێش چا کە پەرستگەیەکی گەورە بووە لە پێتەختی وڵاتێکی کۆن و کەونارا کە ئێستاکە خەڵکی کرمان وەکوو “تاق یا عەلی” ناوی دەبەن و دەیناسن.

بە توێژینەوەکانی توێژەرێکی کرمانی دەرکەوت کە لە دوو بەشی ساڵێک دا سێبەری ئەم تاشەبەرد و مایانە بە شێوازی لاروخساری مرۆڤێک دەردەکەوێت کە بەگوێرەی بیروڕای کارناسان بەپێی ئاسەوارە نووسراوەکانی سەردەمی کۆن ئەم سێبەرە ئینسان نوێنانە پەیوەست بووە بە ئایینی میهر یان میتراییسم لە ئێران پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە.

خودای کەونارای ئێرانییەکانی پێش هاتنی زەردەشت

میهرپەرستی لەسەر بنەما و کۆڵەکەی پەرستشی میترا((کە لە پارسی ناوەڕاست میهری پێ دەڵێن))؛ خودای خۆر و دادوەری لە سەردەمی پێش زەردەشت پێک هێنرا، ئێرانییەکانی پێش زەردەشت ئایینی چەندخوداییان هەبووە کە میترا بەرزترین و گەورەترین و پڕبایەخترینیان بووە.

میترا لە هەناو و ناخ و دڵی بەردێک لە ناو ئەشکەوتێک لە دایک دەبێت و دێتە دونیاوە کە هەندێک داهاتن و لەدایک بوونی میهر لە ناخ و هەناوی بەرد وەکوو خوازە و میتافۆڕێک لە تیشک و پرشەی ئاخێزراو لە پێکدادانی دوو بەرد پێکەوە دەزانن.

ناسری شوجاعی، توێژەری ئاسەوارە کەونینەییەکانی ناوچە کەویرییەکان، لەبارەی شیکاری و باسکردنی کەشف و دۆزینەوەکانی لە کرمان دا دەڵێت:

لە دەوروبەری کرمان قەبرستانێک هەیە کە هەڵکەوتۆتە نێزیکی کێوەکانی گۆشەی خۆرهەڵاتیی کرمانەوە و ناوە کۆنەکەی “شێوشیگان”ە و ئاسەوارێکی بەردینی گەورەی بەدەست هەڵکۆڵراو لە قووڵایی و دڵی ما و تاشەبەردەکان هەڵکەنراوە.

ئەو درێژە دەدات کە: من لە ١٠ ساڵ لەمەو پێشەوە ئەو دەست هەڵکۆڵراوەم خستە بەر لێکدانەوە و توێژینەوە و لەگەڵ باقی دەستکٶڵراو(دست کند)ەکانی تری ئێران بەراوردم کرد و گەێستم بەم ئاکامە کە ئەم دەستکۆڵراوە گەورەترە لە زەوی تۆپی پێیەک و لە کەژ و بەردەکەی بەرامبەریشیدا ئاسەوارگەلێکی ناسک و ورد هەن کە وەکوو شێوازی هەڵکۆڵراوی بەردین و دەسکەن دەنوێنێت.

شوجاعی درێژە دەدات: ئەم ئاسەوار و بەجێماوانە زۆر رازاوی و سڕۆک بنیات نراون و بۆ کردنەوەی راز و سڕی ئەم ئاسەوارە کەونینەییانە لە یارمەتی و توانای مامۆستاکانی بوارگەلی ئارکیۆلۆژی، ئەدەبی کۆنی ئێران، ئەستێرەناسی، ئوستوورەناسی، زەوی ناسی، هونەر(ئەنیمەیشن، گرافیک، نیگارکاریی، پەیکەرتاشی)، بیرکاری(ریازی)، میعماری و فەلسەفە کەڵکم وەرگرتووە و توانیم ئەو رازە گەورەیەی پشت بینای نیوەگۆمەزی ببینمەوە و بیناسم.

ئەم توێژەرەی ئاسەوارە کەونینەییەکان زیادی دەکات: ئەم ئاسەوارانە کە لە تەمێکی پیرۆزئاوی و قودسی لە سێبەر پێک هاتووە، ئاماژەیە بۆ شارستانییەتێکی پێشکەوتوو لە نەتەوەیەکی هۆشمەند و ژیر لە چاخی کۆن و کەونینە و بە پێێ باوەڕ و بیرۆکەی کارناسان پێشینەو و کەونینەبوونی ئەم ئاسەوارانە دەگەڕێتەوە بۆ ١٢ هەزار ساڵ پێش ئێستا کە ئەم وێنە سێبەرشکڵانە لە دوو وەرزی ساڵ دا و لە ناوەڕاستی نیوەڕۆ دا دەردەکەویت و خۆ دەنوینێت و وەکوو کاژێرێکی هەتاویی بەشێوازێکی زۆر ورد ئیش دەکات.

ئامادەکاریی و وەرگێڕان: عادڵ قادری

Tags: ئێرانبازرگانیپزیشکته‌ندروستیجام کوردیدوکتۆر جام کوردی یه‌که‌مین گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانگه‌شت و گه‌شتیاریگۆڤارهاورده‌کاریهه‌رێمی کوردستانهه‌نارده‌کاریهه‌واڵه‌کان
Previous Post

کاریگه‌رییه‌کانی که‌مخه‌وی له‌سه‌ر مرۆڤ

Next Post

2244 نهێنی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سوریا؟

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post

2244 نهێنی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سوریا؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020