جام کوردی:
ڕۆژنامه‌کانی “هیندوستان تایمز” و “ئیندیه‌ن ئکسپرێس” ڕۆژی شه‌ممه له چه‌ندین ڕاپۆرتدا سه‌باره‌ت به ئیئتلافه‌که‌ی ڕیاز ڕایانگه‌یاند: ئه‌م ئیئتلافه که هیچ هه‌ماهه‌نگی بۆ نه‌کراوه، نه ته‌نیا ده‌سکه‌وتێکی له پرۆسه‌ی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعشدا نابێت، که‌چی ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێ شه‌مه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوو، ڕیاز له ڕاگه‌ێندراوێکدا ناوی 34 وڵاتی سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئیئتلافێکی سه‌ربازی ئاشکرا کرد. ئه‌و ئیئتلافه که به بێ هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا بووه له هه‌مان سه‌ره‌تاوه ناڕه‌زایه‌تی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.
ڕۆژنامه‌ی هندوستان تایمز ڕۆژی شه‌ممه له ڕاپۆرتێکدا به ناونیشانی ” ئیئتلافێکی هه‌ماهه‌نگی بۆ نه‌کراو” ڕایگه‌یاندووه: هه‌ندێک وڵاتان ته‌نانه‌ت ئاگایان له‌وه نه‌بووه که ناویان چووه‌ته ڕیزی ئه‌ندامانی ئه‌و ئیئتلافه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: هێشتا چۆنیه‌تی و ڕێژه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌م ئیئتلافه دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئیئتلافه سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش نابێت و به ته‌نیا په‌ره به ناکۆکی و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی هندوستان تایمزدا هاتووه: عه‌ره‌بستان وڵاتانی دووری وه‌ک به‌نگلادیش و مالیزیای خستووه‌ته ڕیزی ئه‌و ئیئتلافه‌وه، به‌ڵام وڵاته گرنگه‌کانی وه‌ک ئێران، عێراق و سوریا ناویان نه‌هێنراوه و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له سه‌ر داهاتووی ئه‌و ئیئتلافه و سه‌رکه‌وتنی داده‌نێت.
ڕاپۆرته‌که به ئاماژه به به‌شداری ڕیاز له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ئیئتلافه نوێیه ڕێگری له به‌هێزبوونی تارانه له ناوچه‌که.
نووسه‌ری ڕاپۆرته‌که له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا له سه‌ره‌تادا سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئێران له به‌رامبه‌ر داعش چه‌ندان دڵنیا نه‌بوون، به‌ڵام پاش ڕووداوه‌کانی پاریس له تاران نزیک بوونه‌ته‌وه.
هندوستان تایمز ڕایگه‌یاندووه که ڕیاز نیگه‌رانی هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مریکا، ئێران، عێراق و سوریا و دابه‌زینی پێگه‌ی خۆیه‌تی له ناوچه‌که.
به‌شداری تورکیا له‌م ئیئتلافه و درێژه‌پێدانی ناکۆکییه‌کانی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ عێراق، چه‌ندین پرسیاری گرنگی ڕووبه‌ڕووی پێکهێنه‌رانی ئیئتلافه‌که کردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئیندیه‌ن ئکسپرێس، ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی هیندستان له ڕاپۆرتێکدا به ناونیشانی ” هه‌نگاوه‌که‌ی ڕیاز ” ڕایگه‌یاندووه: عه‌ره‌بستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ئیئتلافێکی له گه‌ڵ زیاتر له 30 وڵات پێکهێناوه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ئیئتلافه گومان هه‌یه.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، پاکستان به ڕاشکاوانه ده‌ڵێت که سه‌باره‌ت به ئه‌ندامبوونی پرس و ڕاوێژی پێ نه‌کراوه.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له کۆتاییدا ڕایگه‌یاندووه که ئیئتلافه‌که‌ی عه‌ره‌بستان توانای شکستی داعشی نییه.