جام کوردی:
شرۆڤه‌کارێکی کوردی عێراقی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له نامه‌یه‌کدا بۆ پاشای عه‌ره‌بستان داوای ئه‌ندامبوونی له‌و ئیئتلافه سه‌ربازییه کردووه که له حه‌وته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پێکهێنراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا (نوسینگه‌ی به‌غدا) ڕێبوار عه‌بدووڵا به پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ” المعلومه “ی عێراقی ڕاگه‌یاندووه که نامه‌که‌ی بارزانی له لایه‌ن که‌سێکی سیاسییه‌وه ڕاده‌ستی پاشای عه‌ره‌بستان کراوه.
هێشتا هه‌واڵی ناردنی ئه‌م نامه‌یه له لایه‌ن هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ڕێبوار عه‌بدووڵا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بارزانی پێشێل کردنی ئاشکرای ده‌ستوور و له به‌رچاو نه‌گرتنی یه‌کڕیزی خاکی عێراقه و به ئه‌ندامبوونی له‌و ئیئتلافه ده‌یه‌وێت یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی عێراق ڕووبه‌ڕووی که‌لێن و کێشه بکاته‌وه.
عه‌بدووڵا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که بارزانی به‌م نامه‌یه، په‌یامێکی ئاراسته‌ی به‌غدا کردووه که کارتی گوشاری وای لایه که به به‌کارهێنانیان ده‌توانێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا عێراق تووشی کێشه بکات.
ناوبراو داوای له حکومه‌تی ناوه‌ند کردووه له ئه‌گه‌ری ئه‌ندامبوونی بارزانی له ئیئتلافه‌که‌ی عه‌ره‌بستان، دژ به هه‌رێمی کوردستان بوه‌ستنه‌وه.