جام کوردی:
ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئیئتلافێکی سه‌ربازی به به‌شداری 38 وڵاتی ئیسلامی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، له ڕووی که‌غه‌زدا، ڕه‌نگه باش ببینرێت تا ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگ و بۆنی جێبه‌جێ کردن به خۆوه بگرێت.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کانی عه‌ره‌بستان، ئه‌م ئیئتلافه له وڵاتانی سوریا، عێراق، میسر، لیبیا و ئه‌فغانستان ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که عێراق یان ئه‌فغانستان ئه‌ندامی ئه‌و ئیئتلافه نین. هه‌روه‌ها دوو وڵاتی دیکه‌ش واته سوریا و ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئیئتلافه‌که‌دان که جێی سه‌رسوڕمانه.
چالاکی ئه‌م ئیئتلافه چۆن ده‌بێت؟ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی له ڕیاز و ڕاسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانده‌یی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، وه‌زیری به‌رگری و جێگری دووه‌می شا ده‌بێت. ناوبراو له کۆنگر‌ه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ڕیاز ئاماژه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان داوه، هه‌ماهه‌نگییه‌کانی عه‌ره‌بستان دوو وڵاتی ئه‌فغانستان و عێراق له خۆ ناگرێت و به دڵنیاییشه‌وه تاران و دیمه‌شق وه‌ک به‌ره‌یه‌کی دژ به ڕیاز له ڕیزی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌دا نابێت.
یه‌کێکی دیکه له‌و وڵاتانه‌ی که له ئیئتلافه‌که‌ی ڕیاز ناوی نابینرێت، هاوبه‌شی عه‌ره‌بستان له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس، وڵاتی عۆمانه. سوڵتان قابوس، پاشای عۆمان ئه‌وه‌نده بیر و هزری له مێشکدایه که خۆی به پرۆژه به‌رزه‌فڕه‌کانی محه‌ممه‌د بن سه‌لمانه‌وه سه‌رقاڵ نه‌کات.
جێگری دووه‌می شا له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به لێدانی داعش وتی: “ئێمه به‌ره‌نگاری هه‌ر ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌بینه‌وه که ڕووبه‌ڕوومان ببێته‌وه”. ئه‌مه‌ش وته‌ی ئه‌و که‌سه‌یه که وڵاته‌که‌ی شه‌ڕێکی نامرۆڤانه‌ی له یه‌مه‌ن ده‌ستپێکردووه که ته‌نیا ده‌سکه‌وته‌که‌ی ڕه‌نج و ئازاره‌کانی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌یه.
ئه‌م ڕاگه‌ێندراوه پێش له‌وه‌ی که کێبه‌ڕکێی ڕیاز له گه‌ڵ ڕکابه‌رانی بێت، پیشانده‌ری په‌له‌ی زۆری شازاده گه‌نجه‌که‌یه. بن سه‌لمان له‌م چه‌ند مانگه‌دا که باوکه نه‌خۆشه‌که‌ی گه‌یشتووه‌ته سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی، به‌شێک له هێز و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی قۆرخ کردووه. کوڕه‌که‌ی مه‌لیک سه‌لمان به‌ره به‌ره پێگه‌ی خۆیی پته‌و کردووه.
ده‌ستنیشان کردنی ناوبراو وه‌ک وه‌زیری به‌رگری، جێگری دووه‌می شا و سه‌رۆکی دادگای پاشایه‌تی بووه‌ته هۆی پته‌وبوونی پێگه‌ی بن سه‌لمان. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌هێزی ئابوری و کاروباری گه‌شه‌پێدانه. بن سه‌لمان چاودێری چالاکییه‌کانی کۆمپانیای حکومی ئارامکۆ ده‌کات و بڕی 5 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار له خه‌زێنه‌ی سندۆقی سه‌رمایه‌دانه‌ری گشتی لای ئه‌وه و له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له مۆسکۆ و باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له واشنتن هه‌بووه.
پێویست به دووباره وتنه‌وه ناکات که گه‌یشتنی خێرای ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات، له سه‌ر ئاستی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان بووه‌ته هۆکاری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و به‌رفراوانتربوونی ململانێ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وان.
پێش مردنی مه‌لیک عه‌بدووڵا، محه‌ممه‌د بن نایف وه‌زیری ئه‌و کاته‌ی ناوخۆی عه‌ره‌بستان یه‌کێک له به‌هێزترین که‌سانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی و بڕواپێکراوی واشنتن و له‌نده‌ن له‌وه‌ی که شه‌ڕی دژ به تیرۆر ناوی لێ ده‌برێت، بووه. به‌ڵام له ئێستادا و له سه‌رده‌می پاشایه‌تی مه‌لیک سه‌لمان ته‌نیا دۆخه‌که چاودێری ده‌کات و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه. ناوبراو کرده‌وه و چالاکییه‌کانی ڕکابه‌ره گه‌نجه‌که‌ی به مه‌ترسییه‌ک له سه‌ر خۆی ده‌زانێت.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان ڕایگه‌یاندووه که له گه‌ڵ ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕۆیی که خه‌ساری زۆری به جیهانی ئیسلام گه‌یاندووه، هه‌ست به نیگه‌رانی هاوبه‌ش ده‌کات و هه‌ر بۆیه‌ش داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتری ئه‌ندامانی ئیئتلاف ده‌کات. ناوبراو ده‌ڵێت: ” له ئێستادا سه‌رجه‌م وڵاتانی ئیسلامی له به‌ره‌ی دژ به تیرۆردان، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌م وڵاتانه پرسێکی گرنگ ده‌بێت “.
له‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا محه‌ممه‌د بن نایف کراوه‌ته ئامانج. ڕه‌نگه ناوبراو جێگری شا بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوات و شانسی بۆ گه‌یشتن به کورسی پاشایه‌ته‌ی که‌م ده‌بێته‌وه. له کۆتاییدا به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین که ئه‌م ئیئتلافه سه‌ربازییه‌ی ڕیاز و 38 وڵاته ئیسلامییه‌که، به ته‌نیا له سه‌ر کاغه‌ز و بۆ ململانێ ناوخۆییه‌کانی ئه‌م وڵاته گه‌ڵاڵه‌ی بۆ داڕێژراوه.
نووسه‌ر: بێل لا
سه‌رچاوه: میدل ئیست ئای
وه‌رگێڕان: جام کوردی