جام کوردی:
لیوا “قاسم سولێمانی” به سێ هۆکار خۆشه‌ویسته و جه‌ماوه‌رێکی زۆری هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له yjc لیوا قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا به یارمه‌تی ڕاوێژکاریی خۆی له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتووه که وڵاتانی عێراق و سوریا له په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر ڕزگار بکات.
میدیاکانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان که هۆکاری سه‌رکه‌وتن له به‌رامبه‌ر داعش له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه و له‌م پیناوه‌دا که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموون و تواناکانی قاسم سولێمانی گرنگی زۆری هه‌یه.
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوخۆی وڵات و له ئاستێکی باڵا، خۆشه‌ویستی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌یه. نموونه‌که‌ی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئاماده‌بوونی ناوبراو له زانکۆی شه‌هید به‌هه‌شتی تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه که به هه‌زاران خوێندکار له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له هۆڵی ئه‌بوڕه‌یحان بیرونی ئه‌و زانکۆیه کۆبوونه‌وه تا گوێ بیستی وته‌کانی فه‌رمانده ئێرانییه‌که بن و ئه‌مه‌ش ئاستی خۆشه‌ویستی سولێمانی ده‌رده‌خات.
پرسیار ئه‌وه‌یه که نهێنی خۆشه‌ویستی قاسم سولێمانی له چیدایه و له به‌رچی هه‌ر کات هه‌واڵی به‌شداری ناوبراو له ڕێ و ڕه‌سمێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک به‌شداری ڕێ و ڕه‌سمه‌که ده‌بن؟
هۆکاری یه‌که‌م: قاسم سولێمانی که‌متر قسه ده‌کات و زیاتر کرده‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ش سرنجی خه‌ڵکی بۆ لای ئه‌م فه‌رمانده باڵایه ڕاکێشاوه.
بێزینس ئینسایدر: لیوا قاسم سولێمانی مێشکی داهێنه‌ری چالاکییه‌کانی دژ به تیرۆره
ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی “بێزینس ئینسایدر” به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک له لیوا قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و هادی ئه‌لعامری فه‌رمانده‌ی سوپای به‌دری عێراق، له ڕاپۆرتێکدا و به نووسینی “مایکل بی کلی” ڕایگه‌یاندووه: قاسم سولێمانی مێشکی داهێنه‌ری چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، کۆنتڕۆڵی دۆخه‌که‌ی به ده‌سته‌وه‌یه.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: ئه‌مریکا ئه‌و کاته‌ی بوو به هاوڕێی ستراتیژه‌که‌ی سولێمانی که له ڕاستیدا له عێراق سه‌رجه‌م پرسه‌کانی ڕاده‌ستی ئێران کرد و له ئاکامیشدا هێزه‌کانی له‌م وڵاته کشانده‌وه.
ئابزرور: قاسم سولێمانی ته‌نیا که‌سێکه که ده‌توانێت شکست به داعش بێنێت
ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی ئابزرور جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس ڕه‌نگه ته‌نیا که‌سێک بێت که ده‌توانێت داعش تووشی شکست بکات، ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌و کاته‌ی که سوپای عێراق له به‌رامبه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش پاشه‌کشه‌ی کرد، ئه‌م ژنڕاڵه‌ی سوپای ئێران له گۆڕه‌پانه‌که‌دا به‌شداری کرد و ته‌نیا پاش چه‌ند کاتژمێر له کۆنتڕۆڵ کردنی موسڵ له لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه، له به‌غدا بوو و فه‌رمانده‌یی ڕێکخستنه‌کانی پاراستنی پایته‌ختی عێراقی ده‌کرد.
له کۆتاییدا ئابزرور ڕوونیده‌کاته‌وه: لیوا قاسم سولێمانی ئه‌و کاته‌ش که داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر شاری هه‌ولێر بوو، گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان. فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له ناوچه جیاجیاکانی عێراق ڕێزی لێ ده‌گیرێت، به تایبه‌ت له لایه‌ن شێعه‌کانه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه ته‌نیا که‌سێک بێت بتوانێت ڕێگری له پێشڕه‌وییه‌کانی داعش بکات.
گاردییه‌ن: ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که سولێمانییان خۆش ناوێت به که‌سێکی لێهاتووی ده‌زانن
ڕۆژنامه‌ی گهردییهن سه‌باره‌ت به فه‌رمانده‌ی سوپای قودس ده‌نووسێت: ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که قاسم سولێمانییان خۆش ناوێت، ناوبراو به که‌سێکی لێهاتوو ناو ده‌به‌ن. زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا که ئه‌م چه‌ند ساڵه‌یان له پێناو ڕاوه‌ستاندنی ئیش و کاری که‌سانی سه‌ر به سولێمانی به سه‌ر بردووه، ده‌ڵێن، پێیان باشه ناوبراو ببینن و له‌و بڕوایه‌دان که له به‌رامبه‌ر چالاکییه‌کانی ئه‌م فه‌رمانده‌یه تووشی سه‌رسوڕمان بوونه‌ته‌وه.
که‌متر بینراوه که فه‌رمانده‌ی سوپای قودس وتارێک پێشکه‌ش بکات یان وتووێژ و چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌بێت و هه‌ر کات که وتار یان لێدوانێکی ناوبراو بڵاو ده‌بێته‌وه، شه‌پۆلی بینه‌ران به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشێت. وه‌ک ئه‌و وتاره‌ی که ناوبراو له شاری کرمان سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌کانی نه‌وتی داعش پێشکه‌شی کرد و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که سرنجی میدیا بیانییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه ڕابکێشرێت.
نیوزویک: لیوا سولێمانی مێشکی داهێنانی سه‌ربازی ئێران له گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر
گۆڤاری نیوزویک له سه‌روتاری خۆیدا، تایبه‌ت به ڕۆڵی ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕایگه‌یاندووه: ئێران له‌و ماوه‌یه‌دا که داعش کۆنتڕۆڵی هه‌ندێک ناوچه‌ی عێراقی کرد، باشترین مه‌شق و ڕاوێژی سه‌ربازیی پێشکه‌ش به هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته کردووه و هه‌روه‌ها یارمه‌تی سه‌ربازیشی بۆ حکومه‌تی به‌غدا هه‌بووه. ئێران له ڕێگای مێشکی داهێنه‌ری سه‌ربازی خۆی، واته قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، یارمه‌تی عێراق ده‌دات.
هۆکاری دووه‌م: فه‌رمانده‌ی سوپای قودس سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه
یه‌کێکی دیکه له هۆکاره‌کانی خۆشه‌ویستی قاسم سولێمانی لای ئێرانییه‌کان، ئه‌وه‌یه که ناوبراو سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه و وڵاته‌که‌ی به پێوه‌ر داده‌نێت و له‌م پێناوه‌دا چالاکی ده‌کات و خه‌ڵکیش ده‌بینن که ناوبراو له هیچ به‌ره‌یه‌کی سیاسی و حزبیدا نابینرێت، ڕێز له که‌سایه‌تی ئه‌و ده‌گرن.
هۆکاری سێهه‌م: پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی به‌هێزی جیهانی ئیسلام بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و داگیرکاری
ئه‌م هۆکاره‌ش وای کردووه که ناوی قاسم سولێمانی له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا له سه‌رووی ناوی که‌سانێک وه‌ک هاکان فیدان و شازاده بندر بن سوڵتان بێت.