جام کوردی:
که‌ناڵی ” المیادین” له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنیستی به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره ده‌ڕوات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له که‌ناڵی “المیادین”، که‌ناڵی ده‌ی ته‌له‌فزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگه‌یاندووه: کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی له نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (موساد) و جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له سویسرا به‌ڕێوه‌چووه که له ده‌ره‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا، لێک تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی له نێوانیاندا هه‌بووه.
ئه‌م که‌ناڵه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و لێک تێگه‌یشتنه سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵوێزه‌کانی هه‌ر دوولا بووه و هه‌روه‌ها بڕیاره کۆتایی به سکاڵای تورکیا دژ به سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل بێنێت.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که له‌و کۆبوونه‌وه‌دا پرسی پێکهێنانی سندۆقێکی خێرخوازی له لایه‌ن ئیسرائیل بۆ یارمه‌تیدانی زیان پێگه‌یشتووانی ڕووداوه‌که‌ی مه‌ڕمه‌ڕه وتووێژی له سه‌ر کراوه.
بڕیاره تورکیا ده‌رفه‌تی تێپه‌ڕبوونی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی ئیسرائیل له خاکی وڵاته‌که‌ی بدات و هه‌روه‌ها ڕێگری له چوونی ساڵح ئه‌لعاروری یه‌کێک له به‌رپرسانی حه‌ماس بۆ خاکی وڵاته‌که‌ی بکات.
به وته‌ی که‌ناڵی ده‌ی ته‌له‌فزیۆنی ڕژێمی ئیسرائیل، پێش بینی ده‌کرێت ئه‌م لێک تێگه‌یشتنه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو واژۆی له سه‌ر بکرێت.
المیادین هه‌روه‌ها له سه‌ر زاری میدیاکانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، ته‌ل ئه‌بیب بڕیاره 20 ملیۆن دۆلار وه‌ک غه‌رامه‌ی کوژراوانی که‌شتی مه‌ڕمه‌ڕه به تورکیا بدات.