جام کوردی:
ئاکادیمیای ئۆسکار له کاتێکدا ناوی 9 فلێمی کۆتایی ڕاگه‌یاندووه که ناوی فلێمی “محمد رسول الله” له ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدی له نێو ئه‌و ڕیزه‌دا نابینرێت، ئه‌و 9 فلێمه به‌ده‌ر له به‌شی ئینلیزی ئۆسکار بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئاکادیمیای ئۆسکار، ناوی ئه‌و 9 فلێمه که له نێویاندا ته‌نیا یه‌ک فلێم له کیشوه‌ری ئاسیا هه‌یه به‌م شێوازه‌یه:
فلێمی بره‌ند له ده‌رهێنانی ژاکۆ وه‌ن دورمڵ له به‌لژیکا، فلێمی له باوه‌ش گرتنی شه‌یتان له ده‌رهێنانی سیرۆ گوئراو له کۆلۆمبیا، فلێمی شه‌ڕێک له ده‌رهێنانی توبیاس لیندهۆڵم له وڵاتی دانیمارک، فلێمی شمشێرباز له ده‌رهێنانی کڵاوس هارۆ له فینله‌ندا، فلێمی موستانگ له ده‌رهێنانی دنیس گامز ئۆرگوون له فه‌رانسه، فلێمی هه‌زار لایه‌نی درۆکان له ده‌رهێنانی یۆلیۆ ڕیچارلی له ئه‌ڵمانیا، فلێمی کوڕی سائۆل له ده‌رهێنانی لازلۆ نمس له هه‌نگاریا، فلێمی زیندوو بێت له ده‌رهێنانی پدی بریتناچ له ئیرله‌ندا و فلێمی زیب له ده‌رهێنانی نه‌جل ئه‌بونوار له ئه‌رده‌ن.
ئاکادیمیای ئۆسکار ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م 9 فلێمه له نێو 80 فلێم له دوو قۆناغدا هه‌ڵبژێردراون. له قۆناغی یه‌که‌مدا زیاتر له 100 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌کادیمیایه له مانگه‌کانی ئۆکتۆبه‌ر و دسمبێر فلێمه‌کانیان بینیوه و 6 فلێم هه‌ڵبژێردران و 3 فلێمی دیکه‌ش له لایه‌ن کۆمیته‌ی جێبه‌جێکاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمه‌که ده‌ستنیشان کران.
له نێو ئه‌م 9 فلێمه 5 فلێم له لایه‌ن شاندێکی تایبه‌ت به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانێک له له‌نده‌ن، نیۆیۆرک و لۆسانجلێس ده‌ستنیشان ده‌کرێن. ئه‌م شانده له ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 8ی ژانۆیه به ماوه‌ی 3 ڕۆژ ئه‌و 9 فلێمه ده‌بینن. پاڵێوراوانی کۆتایی ئۆسکاری 2016 ڕۆژی 14ی ژانۆیه ڕاده‌گه‌ێنرێن.