جام کوردی:
ماڵپه‌ڕی NBCNEWS له ڕاپۆرتێکدا شێوازی نائاسایی بهڕێگاداچوونی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیای خستووه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ی خۆی.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه، ڕه‌نگه ئێوه سرنجی بهڕێگاداچوونی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیاتان نه‌دابێت، به‌ڵام ناوبراو شێوازێکی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه. توێژه‌ران هۆکاری جیاوازی و نائاسایی بوونی ئه‌مه‌ش به مه‌شق و ڕاهێنانی درێژخایه‌ن و دژواری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌زانن که پوتین وه‌ک که‌سێکی سه‌ر به ده‌زگای ئاسایش و هه‌واڵگری یه‌کێتی سۆڤییه‌ت به ناچاری به‌شداریی تێدا کردووه.
باستیان بلۆم مامۆستای پسپۆڕی ده‌مارناسی له زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی ڕادبۆدی هۆڵه‌ندا و هاوکارانی به لێکدانه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆکانی تایبه‌ت به بهڕێگاداچوونی ڤلادیمیر پوتین به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که ناوبراو زۆربه‌ی کاته‌کان، ده‌ستی ڕاستی خۆی به سه‌قامگیری ده‌هێڵێته‌وه و ده‌ستی چه‌پی جوڵه پێ ده‌کات.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه: له سه‌ره‌تادا گومان له‌وه بووه که ڕه‌نگه سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا تووشی نه‌خۆشی پارکینسۆن بێت. به‌ڵام توێژینه‌وه‌کانمان ده‌ریانخستووه که شێوازی نائاسایی بهڕێگاداچوونی پوتین به هۆی ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه بووه که ئه‌ندامانی کا.گ.ب له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد وه‌ریان گرتووه. ئه‌ندامانی ده‌زگای ئاسایش و هه‌واڵگری یه‌کێتی سۆڤییه‌ت به هۆی مه‌شق و ڕاهێنانی تایبه‌ت به به‌کارهێنانی چه‌ک، تووشی ئه‌م کێشه‌یه ده‌بن. ئه‌وان بۆ به‌کارهێنانی چه‌ک به ناچاری چه‌که‌که‌ی خۆیان به ده‌ستی ڕاسته‌وه ڕاده‌گرن و ته‌نیا ده‌ستی چه‌پیان جوڵه‌ی ده‌بێت. ئه‌م چه‌شنه ڕاهێنانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامانی کا.گ.ب له کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ دوژمن به زووترین کات بتوانن چه‌کی خۆیان به کار بێنن.
هه‌ر بۆیه ئه‌و توێژه‌رانه ڕایانگه‌یاندووه که سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، هێماکانی نه‌خۆشی پارکینسۆنی تێدا به‌دی نه‌کراوه و له چالاکییه وه‌رزشییه‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام ده‌بێت.