جام کوردی:
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: داخرانی دۆسیه‌ی PMD سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆتایی هه‌وڵه بێ ده‌ره‌نجامه‌کانی دژ به وڵات بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له ڕێ و ڕه‌سمی ڕێزلێنان له خزمه‌تگوزارییه‌کانی مانگی سوری پارێزگای قۆم ڕایگه‌یاند: به پێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی، ڕاگه‌ێندراوه که ئێران چه‌کی ناوه‌کیی نییه و به به‌ڵگه‌ی په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌ران، ئێران سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی دیپلۆماسیی مسۆگه‌ر کردووه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له درێژه‌دا وتی: له ده ساڵی ڕابردوو ئه‌و گرووپه‌ی که دژبه‌ری ئێران بوون به ڕاپۆرتێک له ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بڵاو کرده‌وه که تاران به‌ره‌و ده‌سکه‌وتنی چه‌کی ناوه‌کی هه‌نگاو ده‌نێت و هۆکاری سه‌رجه‌م سزا و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دژ به ئێران هه‌ر ئه‌م ڕاپۆرته بووه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێمه ڕووبه‌ڕووی گوشار و دوژمنایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بووینه‌وه، وتی: ڕاپۆرته‌کانی دژ به ئێران له بنه‌ڕه‌تدا بێ بنه‌ما بوون، ئه‌وان له ڕاپۆرته‌که‌یاندا ڕایانگه‌یاندبوو که ئێران له ساڵی 2003 توێژینه‌وه‌ی ناوه‌کیی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌ر وڵاتێک ده‌توانێت له‌م بواره‌دا توێژینه‌وه‌ی هه‌بێت.
لاریجانی وتی: ده ساڵ گه‌مارۆ و گوشاری دژ به ئێران به هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌نیا توێژینه‌وه‌ی ناوه‌کیی هه‌بووه، دووره له مه‌نتیق. وتیشی: ئێران له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو دانوستانێکی دژوار و چڕ و پڕی به ئه‌نجام گه‌یاند و ئه‌و ڕێگایه‌ش له دیپلۆماسیه‌تی ئێمه‌دا به چاودێری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وه‌ک باڵاترین که‌سی وڵات بووه که باشترین بڕیاریشی هه‌ڵبژارد.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له درێژه‌دا وتی: ڕێگاچاره‌ی دیپلۆماسی باشترین بژارده بوو، له کاتێکدا هه‌ندێک له ناوخۆی وڵات پێیان وابوو که دانوستانه‌کان کارێکی هه‌ڵه‌یه.
ناوبراو وتی: ده‌سکه‌وتی دانوستانه‌کان، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بوو که جێبه‌جێ کردنی به پابه‌ندبوونی ئێران به هه‌نگاوه کردارییه‌کان و بڕیاره گرنگه‌کانی چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوو به‌سراوه‌ته‌وه.
له درێژه‌دا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، گه‌شه‌ی ئابوری وڵات به چاو ده‌بینین و له‌و که‌سانه‌ش که ڕۆڵی کاریگه‌ریان له‌م ده‌سکه‌وته‌دا هه‌بووه ده‌ستخۆشی ده‌که‌م.