جام کوردی:
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رچاوی پیشه‌سازی پترۆکیمیای ئێران بووه‌ته هۆی گرنگی زیاتری به‌رپرسان و چالاکوانانی که‌رتی وزه به‌م پیشه‌سازییه، به تایبه‌ت به هۆی ئه‌وه‌ی که له‌م ڕۆژانه‌دا و به نزیکبوونه‌وه له هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، درگایه‌کی نوێ بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه و ئاماده‌بوونی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌م به‌شه‌دا کراوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌که که دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت، نیگه‌رانییه‌کانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری زیاتر کردووه. پاش سه‌رده‌می ئاڵتوونی نه‌وت که نرخه‌که‌ی گه‌یشته 110 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک، له ئێستادا و له ماوه‌ی چه‌ندین مانگی ڕابردوو، نرخه‌کان به‌رده‌وام ڕوویان له دابه‌زین کردووه و ئه‌مه‌ش له‌و وڵاتانه‌ی که بودجه‌که‌یان زۆرینه‌ی به هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌وه به‌ستراوه، نیگه‌رانی جیدیی هێناوه‌ته ئاراوه. ئه‌م ڕه‌وتی دابه‌زینه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو که‌م وێنه بووه و کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئابوری وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ر به تایبه‌ت ئێران داناوه. زۆربه‌ی بیرمه‌ندان و شاره‌زایانی بواری نه‌وت و گاز ساڵه‌هایه جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که یه‌کێک له گرنگترین ڕێگاکانی سه‌قامگیربوونی داهاتی وڵات، ده‌سکه‌وتنی پاشکه‌وتێکی گونجاو له سه‌رچاوه‌کانی وزه، باشتربوونی بواری کسم و کار و ڕزگاربوونه له خه‌ساره‌کانی هه‌ڵکشان و داکشانی نرخی جیهانی نه‌وت و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی پاڵاوگه‌یی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی پترۆکیمیایی.
ئه‌م بابه‌ته گرنگه‌ش له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به تایبه‌ت له ده‌سپێکی خولی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م له به‌رچاو گیراوه. هاوکات له گه‌ڵ سه‌ردانی شانده ئابورییه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ ئێران و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی به‌رپرسان و چالاکوانانی که‌رتی وزه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی بارودۆخی پیشه‌سازی پترۆکیمیای وڵات، به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ستێنی په‌ره‌پێدانی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دابین کردووه.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، یه‌ک شه‌ممه به‌رواری 22ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی، دوانزه‌یه‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پترۆکیمیا IPF له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. له‌م کۆنفرانسه دوو ڕۆژه‌یه‌دا که به ئاماده‌بوونی 97 کۆمپانیای بیانی له 25 وڵاتی جیهان و 368 کۆمپانیای ناوخۆیی به‌ڕێوه‌چوو، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیرانی نه‌وت و ده‌ره‌وه به‌شدارییان کرد تا هه‌ڵوێستی حکومه‌ت سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی پترۆکیمیا ڕوونتر بکه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به گرنگی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی پترۆکیمیا پێویسته ئاماژه به چه‌ندین خاڵی گرنگ بده‌ین:
1)به پێی داتا و زانیارییه‌کان، هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌توانێت تا نزیک 10 هێنده‌ی نرخه‌که‌ی، بایه‌خی زیادکراوی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک ده‌ڵێن که هه‌ر به‌رمیل نه‌وت پاش قۆناغه‌کانی پاڵاوتن و به‌کارهێنانی پێشکه‌وتووانه ده‌توانێت زیاتر له 2 هه‌زار دۆلار داهاتی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئێستا نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وت بۆ ژێر 40 دۆلار دابه‌زیوه. هه‌ر ته‌ن نه‌وت به پێی لێکدانه‌وه‌کان تا 6 به‌رمیل نه‌وت کێشی هه‌یه و ده‌توانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که هه‌ر ته‌ن نه‌وت به‌م نرخانه‌ی ئێستا، 220 دۆلار ده‌بێت، له کاتێکدا که نرخی هه‌ر ته‌ن به‌رهه‌مه‌کانی پترۆکیمیا له بازاڕه جیهانییه‌کان له 500 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و به‌ره‌و زیاتربوونیش ده‌ڕوات. بۆ نموونه یه‌ک ته‌ن pvc تا 800 دۆلار بایه‌خی هه‌یه که چوار هێنده‌ی بایه‌خی نه‌وتی خاو ده‌بێت.
2)زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو و ئه‌وانه‌ش که به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڕۆن، له پاڵاوگه‌کانی خۆیان به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌کانی خاوی وزه، زنجیره‌ی وه‌به‌رهێنانی کاڵای پترۆکیمیا درێژه پێ ده‌ده‌ن تا به زۆرترین بایه‌خی زیادکراو بگه‌ن. به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه ئه‌م زنجیره‌یه که‌م و کورتی زۆری هه‌یه و پیشه‌سازی پترۆکیمیا ته‌نیا له سه‌ر وه‌به‌رهێنانی به‌رهه‌مه سه‌ره‌کییه‌کان ڕاوه‌ستاوه و له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که به‌رهه‌می گونجاوتر به بایه‌خی زیادکراوی دیکه‌ش به‌رهه‌م بینێت.
ئێران له هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی پترۆکیمیا گه‌یشتووه‌ته چه‌ندین قۆناغی سه‌رکه‌وتن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، وڵاتی ئێمه له گه‌ڵ لوتکه‌ی ئامانجه‌کان مه‌ودایه‌کی زۆری هه‌یه. به‌رهه‌مه‌کانی پترۆکیمیای ئێران هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێن و داهاتی باشیشی هه‌یه، به‌ڵام هاورده‌کردنی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی پترۆکیمیا که بایه‌خی زیادکراوی زۆرتریشیان هه‌یه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که پاره‌یه‌کی زیاتر بۆ هاورده‌کردنی پێداویستییه‌کانی پترۆکیمیا ته‌رخان بکرێت. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له ساڵی 1392ی کۆچی هه‌تاوی، زیاتر له 10 ملیۆن ته‌ن به‌رهه‌می پترۆکیمیا هه‌نارده و یه‌ک ملیۆن و 400 هه‌زار ته‌نیش هاورده کراوه. مامناوه‌ندی بایه‌خی هه‌ر ته‌ن به‌رهه‌می هه‌نارده‌کراو 944 دۆلار و بایه‌خی هه‌ر ته‌ن به‌رهه‌می هاورده‌کراو 2823 دۆلار بووه. ئه‌مه‌ش گوزارشت له‌وه ده‌کات که بایه‌خی به‌رهه‌مه‌کانی هه‌نارده‌کراو به‌راورد به به‌رهه‌مه هاورده‌کراوه‌کان که‌متره.
3)پیشه‌سازی وزه و پاڵاوگه‌کانی ئێران ساڵه‌هایه که نۆژه‌ن نه‌کراوه‌ته‌وه و پێویستی به سه‌ر له نوێ بنیات نانه‌وه به پێی ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م هه‌یه. له‌م پێناوه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی پێویست داڕێژراوه، وه‌ک نموونه‌ی نوێی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی ئێران ناسراو به IPC که له ماوه‌ی پێشوودا به ئامانجی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی خرایه‌ڕوو. ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ش زیاتر پیشه‌سازییه گه‌وره‌کان به تایبه‌ت دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان له خۆ ده‌گرن. به ڕای شاره‌زایان، په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی پترۆکیمیا وه‌ک ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی له گه‌شه‌پێدانی وڵات، پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه هه‌یه تا سه‌رمایه و ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو ڕاکێشی وڵات بکات.
له ژێر کاریگه‌ری ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن. له‌م بارودۆخه‌شدا به‌رپرسانی که‌رتی ئابوری و وزه‌ی ئێران پێش بینی ده‌که‌ن به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وڵاته‌وه، تا ساڵی 2025 ئه‌گه‌ری ڕاکێشانی 70 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی له‌م بواره‌دا هه‌یه.
4)له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستا زیاتر له یه‌ک له سه‌ر سێی هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی ئێران به‌رهه‌مه پترۆکیمیاوییه‌کانن که ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری تواناکانی ئه‌م به‌شه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو. سه‌باره‌ت به پاڵاوتنی نه‌وت و وه‌به‌رهێنانی پترۆکیمیاوی، به‌راورد به ڕکابه‌رانی دیکه، ئێران تایبه‌ه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه. ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رچاوه‌کان، وڵاتی ئێرانی خستووه‌ته ڕیزی گه‌وره‌ترین وڵاتانی خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی گاز و پله‌ی چواره‌می سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان. ئێران به هه‌بوونی 158 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌ک و 34 ترێلیارد مه‌تری سێجا یه‌ده‌کی گاز له سه‌ر ئاستی جیهانی پێگه‌یه‌کی باڵای هه‌یه. ئه‌مه‌ش هاوکات له گه‌ڵ پێویستی وڵاتانی جیهان به سه‌رچاوه‌کانی وزه. دراوسێیه‌تی له گه‌ڵ ئاوه‌کانی ئازاد و ده‌ست گه‌یشتنی ئاسان به ئه‌ورووپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ئێرانه له بواری پیشه‌سازی پترۆکیمیا. خاڵێکی گرنگی دیکه، هه‌بوونی هێزی مرۆڤی، گه‌نج، لێهاتوو و کارامه‌یه که به داهاتێکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئێران داده‌نرێت.
5)ده‌رفه‌ته‌کانی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له پیشه‌سازی پترۆکیمیا له ئاستێکی هه‌ره به‌رزدایه و ده‌توانێت جێگره‌وه‌یه‌کی هه‌ره گونجاو بۆ ئه‌و پیشه‌سازییانه‌ی بێت که تێچووی زۆریان هه‌یه و له هه‌مان کاتیش‌دا کارامه‌یی ئه‌وتۆیان نییه. به بڕوای شاره‌زایان، پیشه‌سازییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پترۆکیمیا له چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی بێ‌کاری به تایبه‌ت له نێو چینی گه‌نج و خوێنده‌واری کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه، بۆ نموونه به پێی توانای وه‌به‌رهێنانی هه‌ر یه‌ک ملیۆن ته‌ن مه‌وادی پلیمۆری، 200 هه‌زار هه‌لی کاری به‌رده‌وام دابین ده‌کرێت.
له کۆتاییدا ده‌توانین بڵێین که بایه‌خی زیادکراوی به‌رهه‌مه‌کانی پترۆکیمیا و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری ئه‌م به‌شه ده‌توانێت ده‌رفه‌تی ئاڵتوونی بخاته به‌رده‌م که‌رتی ئابوری ئێران. وێڕای ئه‌مه‌ش ڕزگاربوونی هه‌نگاو به هه‌نگاوی ئێران له خاوفرۆشی سه‌رچاوه‌کانی وزه و خه‌ساره‌کانی به‌سراوه‌یی ئابوری به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت، پێویستی زیاتری په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی پترۆکیمیا ڕوونتر ده‌که‌نه‌وه.