جام کوردی:
ڕۆژنامه‌ی سانده‌ی تایمز ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به چالاکی به‌ربڵاوی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پاڵپشتی له زیندانیانی توندڕۆ و سزادراوی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی بڵاو کردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری yjc ، ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی سانده‌ی تایمز به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی سرنج‌ڕاکێشی جێژنێکی له‌دایکبوون، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چالاکی به‌ربڵاوی ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتی له زیندانیانی توندڕۆ و سزادراوی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان ناوی بردووه، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه.
سانده‌ی تایمز ڕایگه‌یاند: یه‌ک له‌و تۆڕانه، وێنه‌ی کێکی جێژنێکی له دایکبوونی له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی خۆی داناوه که تێیدا، وێنه‌ی ڕووداوه‌که‌ی 11ی سپتمبێر و ئۆسامه بن لادن، هاوڕێ له گه‌ڵ به‌رواری 9/11 وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ به‌رواری ڕووداوه‌که، دیزاین کراوه.
دیباش غادیر وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته ده‌نووسێت: ئه‌م وێنه‌یه، هێمای تۆڕێک له ژنانی تۆندڕۆیه که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی ستایش کردنی سه‌رکرده‌ی گرووپه توندڕۆ‌کان و بانگه‌شه‌ی ئه‌وان که‌ڵک وه‌رده‌گرن که ژماره‌یه‌ک له‌م ژنانه‌ش، دانیشتووی به‌ریتانیان.
سانده‌ی تایمز بانگه‌شه‌ی ئه‌م گرووپانه به هۆکاری زیاتربوونی ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ش داده‌نێت که به هۆی تێوه‌گلان له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن، به شێوازێک که ژماره‌ی ئه‌و ژنانه له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته 50 که‌س.
نووسه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته ڕوونیده‌کاته‌وه بوونی تۆڕی ژنانی توندڕۆی لایه‌نگری ئۆسامه بن لادن له ڕۆژئاوا، په‌رده له سه‌ر کرده‌وه‌که‌ی ” تا‌شفین مالک ” و هاوسه‌ره‌که‌ی سه‌باره‌ت به کوشتنی 16 که‌س له سن برینادینۆ هه‌ڵده‌گرێت و پیشان ده‌دات که لایه‌نگری ئه‌م ژنانه ته‌نیا به بن لادنه‌وه نابه‌سترێته‌وه، به‌ڵکوو ژنانی خوازیاری ئه‌وه‌ی که ئه‌م نووسه‌ره به شه‌هیدبوون ناوی ده‌بات، هه‌روه‌ها به دابین کردنی ته‌قه‌مه‌نی و پاڵپشتی دارایی و وه‌رگرتنی هێز بۆ جیهادیش خوازیاری خۆیان ده‌رخستووه.
هه‌روه‌ها ژنانی ئه‌ندام له‌م ئه‌نجومه‌نانه، به که‌ڵک وه‌رگرتن له وێنه‌ی منداڵان له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه، پاڵپشتی دارایی بۆ بنه‌ماڵه‌ی توندڕۆ‌کان و تیرۆریسته زیندانییه‌کان کۆده‌که‌نه‌وه.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به ناوی “خۆشکه‌کانمان ئازاد بکه‌ن” له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا چالاکی ده‌که‌ن و درووشمه‌کانیان ئه‌وه‌یه که “به‌هه‌شت، هه‌مان فلێمه”. پێ ده‌چێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له مانگه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌مساڵ، پێکهاتبێت، به‌ڵام له لایه‌ن ژنان و کچانی گه‌نج له به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌کی دیکه له وڵاتان وه‌ک که‌نه‌دا، سویسرا و ئه‌ندونیزیا پاڵپشتی لێ ده‌کرێت.
ڕاپۆرته‌که‌ی سانده‌ی تایمز ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌نجومه‌نی “خۆشکه‌کانمان ئازاد بکه‌ن”، هه‌واڵی به‌ندبوونی 40 که‌س له‌وانه‌ش 15 به‌ندکراوی ئه‌مریکا، 14 به‌ندکراوی به‌ریتانیا و 4 به‌ندکراوی ئه‌ڵمانیای ڕاگه‌یاندووه و له یه‌کێک له په‌یامه‌کانی ئه‌م گرووپه‌دا هاتووه: به پاڵپشتی ئێوه، یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوانمان له به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا داوه و بۆ خۆشکه به‌ندکراوه‌کانمان له ئه‌مریکاش، کتێبمان کڕیوه. برایان و خۆشکانی ئێمه پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، له‌و به‌ندکراوانه‌ی که یارمه‌تییه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌که وه‌رده‌گرێت، که‌سێکه به ناوی “ڕوشنارا چاودری” که به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ هێرش کردنه سه‌ر “ئستیڤن تیمز” نوێنه‌ری پارتی کرێکاران له پارله‌مانی به‌ریتانیا به هۆی پاڵپشتیی له شه‌ڕی عێراق له ساڵی 2003 ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، چاودری به شێره ژنه‌که‌ی ئیسلام ناو ده‌بات. ناوبراو که ته‌مه‌نی 26 ساڵه و له لایه‌نگرانی ئه‌نوه‌ر ئه‌لعولقی ڕێبه‌ری مه‌عنه‌وه‌ی قاعیده له یه‌مه‌ن بووه، له ساڵی 2010 به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دراوه.
له ڕیزی که‌سانی دیکه‌ش که ئه‌نجومه‌نی ناوبراو پشتیوانی خۆیی له‌وان ڕاگه‌یاندووه، ژنێکه به ناوی “ڕۆماخان” دایکی شه‌ش منداڵ و له دانیشتووانی ناوچه‌ی لوتۆن سه‌ر به مه‌نچستر که ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی تیرۆریزم له ڕێگای فه‌یسبووکه‌وه سزای پێنج ساڵ به‌ندکردنی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ناوبراو وێنه‌ی پشتێنه‌یه‌کی ته‌قینه‌وه‌ی له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووک دانابوو، ئه‌مه‌ش به مانای خوازیاری ناوبراو بۆ بوونی یه‌کێک له منداڵه‌کانی به تیرۆریستێکی خۆکوژ هاتووه. هه‌روه‌ها ناوبراو هه‌ندێک زانیاریی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی کردن به تیرۆریستان له سوریاوه بڵاو کردووه‌ته‌وه.
سانده‌ی تایمز له کۆتاییدا ڕوونیکردووه‌ته‌وه که چالاکوانانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌روه‌ها به‌رگرییان له “عافیه سدیقی” ژنه پاکستانی ته‌مه‌ن 43 ساڵه‌ی سزادراو به زیندانی هه‌تاهه‌تایی له نیۆیۆرک خستووه‌ته ڕیزی یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی خۆیان.