جام کوردی:
له نێو سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که به‌رۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه، هیچ قه‌یرانێک وه‌ک قه‌یرانی سوریا گرنگی نییه. له ئاکامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا زیاتر له 250 هه‌زار که‌س کوژراون و زیاتر له سێ ملیۆنیش ئاواره بوون. ئه‌م قه‌یرانه که‌لێنه‌کانی نێوان سوننه و شێعه‌ی له ناوچه‌که‌دا زیاتر کردووه‌ته‌وه و هێرشه‌کانی پاریس پیشانیدا که کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه سنوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته وڵاتانی ئه‌ورووپی.
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م قه‌یرانه و ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی داده‌نرێت، کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه و کۆنتڕۆڵ کردنی ده‌خاته ڕیزی یه‌که‌مایه‌تییه‌کان، به‌ڵام ئه‌و ستراتیژه‌ی که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو په‌یره‌ویان کردووه، ناتوانێت به‌م ده‌ره‌نجامه بگات. ئه‌م ستراتیژه له سه‌ر پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕۆ له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی له لایه‌که‌وه و لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتی سوریا له لایه‌کی دیکه‌وه ڕاوه‌ستاوه. له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا ڕوون بووه‌ته‌وه که ئه‌م ستراتیژه ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامی توندی به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌ته‌وه. چڕتربوونه‌وه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌کان له سوریا ناتوانێت چاره‌سه‌رێکی گونجاو بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران و ڕووسیا خۆیان به پارێزه‌ری سوریا و هۆکاری مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌زانن، هه‌ر بۆیه په‌ره‌پێدانی ململانێکان له سوریا به ته‌نیا قه‌یرانه‌که قورس‌تر ده‌کات.
له ڕاستیدا هیچ بژارده‌یه‌کی گونجاو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا بوونی نییه، به‌ڵام به له به‌رچاوگرتنی ده‌ره‌نجامی بارودۆخی ئێستا و ئه‌گه‌ری په‌ره‌پێدانی پێکدادانه‌کانی سوریا، ئه‌مریکا پێویسته ڕوو له پاڵپشتی له ڕه‌وتێکی سیاسی نوێ بکات، ئه‌م ڕه‌وته‌ش پێویسته ئه‌م خاڵانه له خۆ بگرێت: ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان حکومه‌تی سوریا و گرووپه دژبه‌ره‌کان، ڕاده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات به نوێنه‌رانی خۆجێی به تایبه‌ت له‌و به‌شانه‌ی که حکومه‌ت کۆنتڕۆڵی به سه‌ریانه‌وه نه‌ماوه، به‌هێزترکردنی ئیئتلافی دژ به داعش و ده‌ستپێکردنی قۆناغی دیاری کردنی چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه ئه‌م ڕه‌وته‌ش چه‌ندین مانگ کاتی پێویست بێت، به‌ڵام به‌راورد به‌و ستراتیژه‌ی ئه‌مریکا له ڕاستییه‌کان نزیکتره.
بۆچی ڕه‌وتی ئێستا چه‌ندان کارامه نییه؟
سیاسه‌تی ئێستا که له سه‌ر به‌ربڵاوکردنی پانتایی شه‌ڕ و په‌ره‌پێدانی به ئامانجی گه‌یشتن به قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی ڕاوه‌ستاوه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی کێشه‌کانی سوریا نابێت. ئه‌سه‌د به پێچه‌وانه‌ی هاوتاکانی خۆی له تونس، لیبیا، میسر و یه‌مه‌ن که ڕێبه‌رانیان به خێرایی له کورسی ده‌سه‌ڵات وه‌لاوه نران، له لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای سوریا، به‌شێکی به‌رچاوی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته و گرنگتر له هه‌مووش دوو هێزی ده‌ره‌کی وه‌ک ئێران و ڕووسیا پاڵپشتی ده‌کرێت.
دیپلۆماسی و بچووک کردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که:
بۆ کۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه، ئه‌مریکا پێویسته تێڕوانینێکی چه‌ند لایه‌نه‌ی هه‌بێت:
دابین کردنی ڕه‌وتێکی دیپلۆماسی به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه کاریگه‌ره‌کان:
دوو دانیشتنی ڤییه‌نا که بۆ یه‌که‌م جار به به‌شداری هاوکاتی دوو وڵاتی ئێران و عه‌ره‌بستان به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م، به خاڵێکی ئه‌رێنی هه‌ژمار ده‌کرا. لایه‌نه‌کان له سه‌ر چه‌ندین خاڵی گرنگی وه‌ک پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری خاکی سوریا و پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته ڕێکه‌وتن. ئه‌گه‌رچی گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌کانی دیکه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سه‌رۆک کۆماری سوریا ناکۆکی جیدییان هه‌یه، به‌ڵام گرنگیدان به خاڵه هاوبه‌شه‌کان ده‌توانێت له ئاکامدا لایه‌نه‌کان به‌ره‌و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری کۆتایی هان بدات.
په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی به‌رامبه‌ر له گه‌ڵ ڕووسیا:
واشنتن پێویسته گرنگی به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ڕووسیا و وتووێژ له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا له به‌رزترین ئاستدا بدات. پێویسته ئه‌مریکا ئه‌و دڵنیاییه به مۆسکۆ بدات که ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سوریا نابێته هۆکاری ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌گه‌ر به‌م دڵنیاییه‌وه، ڕووسیا به‌رده‌وام بێت له بۆردومان کردنی بنکه و باره‌گاکانی نه‌یارانی دیمه‌شق، ئه‌مریکاش له پاڵپشتی نه‌یارانی ئه‌سه‌د به‌رده‌وام ده‌بێت و به زیاتربوونی دژایه‌تی ڕووسیا له لایه‌ن گرووپه سوننه‌کان، ئه‌م وڵاته زیاتر ده‌بێته ئامانجی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووسیا به ڕاستی خوازیاری گۆڕانکاری سیاسی له سوریا بێت، ئه‌م به‌ڵێنه ده‌توانێت ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی سیاسی نزیک بکاته‌وه.
پێداگری له سه‌ر ئاگربه‌ستی نێوان حکومه‌تی ئه‌سه‌د و نه‌یارانی:
یه‌کێک له‌و ئامانجانه‌ی که پێویسته له ڕێکه‌وتنه‌کاندا له به‌رچاو بگیردرێت، هاندانی لایه‌نه‌کانی شه‌ڕی سوریایه بۆ ڕاوه‌ستانی چالاکییه سه‌ربازییه‌کان. له‌م پێناوه‌شدا پێویسته حکومه‌ت واز له هێرشه ئاسمانییه‌کان بێنێت و له پێناو به‌خشینی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌ر دوو لایه‌ندا نییه، ئاسانکاری بکرێت. لایه‌نه‌کان هه‌روه‌ها پێویسته پشتیوانی ڕه‌وتێکی سیاسی بن به ئامانجی ده‌ستنیشان کردنی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و پێکهاته‌ی سیاسی سوریا. چه‌ندین به‌ره‌یی نێوان گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌ک له‌و کێشانه‌یه که ده‌که‌وێته به‌رده‌م جێبه‌جێ کردن و به‌رده‌وامی ئاگربه‌ستی سوریا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر تاران و مۆسکۆ بتوانن کۆتایی به هێرشه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر گرووپه دژبه‌ره‌کان بێنن، لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپانه‌ش ده‌توانن به هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕانی پاڵپشتییه‌کان ئه‌وان به‌ره‌و په‌یره‌وکردنی ئاگربه‌سته‌که هان بده‌ن.
دواکه‌وتنی دۆسیه‌ی چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د:
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا له سه‌ر کار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د و پێداگری له سه‌ر ئه‌م داواکارییه، گرنگی درێژه‌پێدانی ئه‌م شه‌ڕه ڕۆخێنهرهی هه‌یه؟ پێویست نییه که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان، شه‌رعییه‌تی سیاسی ئه‌سه‌د به هۆکاری زیاتربوونی توندووتیژییه‌کان له سوریا دابنێن. زۆرینه‌ی دانیشتووانی سوریا و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ناوچه‌که‌ش پێشوازی له کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سوریا ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له کورت ماوه‌شدا نه‌بێته هۆی لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات.
به‌رده‌وامی شه‌ڕی دژ به داعش:
ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنی سیاسی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پێکدادانه‌کانی نێوان حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه نه‌یاره‌کانی، ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان پێویسته به هه‌موو هێزێکه‌وه به‌رده‌وامی به شه‌ڕی دژ به داعش بده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت به چڕتربوونه‌وه‌ی بۆردومانه ئاسمانییه‌کان، زیاتربوونی هاوکاری زانیاری له گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، به‌کارهێنانی هێزه تایبه‌ته‌کان و یارمه‌تیدانی ئه‌و گرووپانه‌ی بێت که خوازیاری دژایه‌تیکردنی داعشن.
بێ گومان ئه‌م ستراتیژه‌ش، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه. گرنگترینی ئه‌و خاڵانه‌ی که ڕه‌خنه‌گران ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ناکۆکی جیدی نێوان کاراکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کانی قه‌یرانی سوریا، زاڵ نه‌بوونی گرووپێک به سه‌ر گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د و ئیراده‌ی جیدی ئه‌و گرووپانه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی دژ به ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق تا ڕووخاندنی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌گه‌رچی ئه‌م خاڵانه‌ش پێویسته له به‌رچاو بگیرێن، به‌ڵام ئه‌م تێڕوانین و ستراتیژه به‌راورد به ڕێگاچاره‌ی یه‌که‌م، واته زیاتربوونی پاڵپشتییه‌کان له گرووپه‌کانی دژبه‌ری ئه‌سه‌د، کاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت.
نووسه‌ر: فیلیپ گوردۆن
سه‌رچاوه: ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا / ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی