جام کوردی:
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوو، له لایه‌که‌وه به به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌کانی ڕووسیا دژ به بنکه و مۆڵگه‌کانی تیرۆریستان له سوریا و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به هاتنی جیدی فه‌رانسه، به‌ریتانیا و پاشان ئه‌ڵمانیا بۆ پرۆسه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌کانی دژ به داعش له‌م وڵاته، پرسی چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له داهاتوو که‌وتووه‌ته ڕۆژه‌ڤی چالاکییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و له‌م نێوه‌نده‌شدا یه‌کێک له گرنگترین پرسیاره‌کان، هۆکاری به‌شداری نه‌کردنی جیدی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پرۆسه‌ی دژایه‌تیکردنی گرووپی تیرۆریستی داعشه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی cnn له بابه‌تێکدا تاوتوێی ئه‌م پرسه‌ی کردووه که هۆکاری ئه‌وه‌ی که وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شدارییه‌کی ئه‌وتۆیان له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا نییه، بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له نێو وڵاتانی ڕۆژئاوا، ته‌نانه‌ت ئه‌ڵمانیاش که به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی خۆی، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ده‌ره‌کی به‌ربه‌ستی یاسایی له پێشه، به‌شدارییان له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌هێزتر کردووه.
به‌رپرسێکی ئه‌مریکی ده‌ڵێت، چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی عه‌ره‌بستان و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی دژ به داعش، له مانگێکدا ته‌نیا یه‌ک چالاکی ده‌بێت. به‌حره‌ین له مانگی سپتمبێره‌وه چالاکییه‌کانی خۆیی ڕاوه‌ستاندووه، و ئه‌رده‌نیش له پرۆسه‌که کشاوه‌ته‌وه. به‌ڵام هۆکاره‌کانی جیدی نه‌بوونی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چییه؟
1)وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌که‌مایه‌تی به شه‌ڕی یه‌مه‌ن ده‌ده‌ن نه‌ک داعش:
به بڕوای شرۆڤه‌کارانی عه‌ره‌ب، یه‌مه‌ن گۆڕه‌پانی ململانێکانی دوو هێزی سه‌ره‌کی ناوچه‌که، واته ئێران و عه‌ره‌بستانه. شه‌ڕێک که به وته‌ی ئه‌و شرۆڤه‌کارانه، مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه تێیدا دوو به‌شی سه‌ره‌کین. زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی ناوچه‌که و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه عه‌ره‌بستان، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئێرانی شێعه له ناوچه‌که‌دا نیگه‌رانن و به‌م هۆیه‌شه‌وه، به‌هێزبوونی گرووپی شێعه‌ی ئه‌نسارووڵای یه‌مه‌ن ئاستی نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌وانی زیاتر کرد و ئیئتلافێکی عه‌ره‌بیش دژ به‌و گرووپه به سه‌رکردایه‌تی ڕیاز پێکهێنرا.
یه‌ک له‌و شرۆڤه‌کارانه‌ی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: گۆڕانکاری سه‌ره‌کی به هێرشی ئیئتلاف بۆ یه‌مه‌ن ڕووی داوه. ئێمه سه‌باره‌ت به شه‌ڕێکی 24 کاتژمێری و ڕۆژانه وتووێژ ده‌که‌ین. عه‌ره‌بستان و ئیمارات، ئه‌و دوو وڵاته‌ی که زۆرترین توانای سه‌ربازییان له کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، فڕۆکه‌کانیان به‌رده‌وام بۆردومانی یه‌مه‌ن ده‌که‌ن و یه‌که‌مایه‌تی به شه‌ڕی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
2)ئه‌وان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆیی خۆیان هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌که‌ن:
هه‌رچه‌نده یه‌مه‌ن تێڕوانین و ستراتیژی وڵاتانی عه‌ره‌بیی تووشی گۆڕانکاری کردووه، هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ڕووداوی تیرۆریستی تۆڵه‌سێنانه‌وه‌ش، سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی زیاتر له شه‌ڕی داعش تووشی دڵه‌ڕاوکێی کردوون. فه‌واز جرجیس، شرۆڤه‌کاری کاروباری ناوچه‌که ده‌ڵێت، سووتاندنی فڕۆکه‌وانه ئه‌رده‌نییه‌که هۆکاری نیگه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بییه. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م نیگه‌رانییه‌ش ئه‌وه‌یه که داعش و چالاکییه‌کانی به ته‌نیا به سوریاوه نابه‌سترێته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌م گرووپه له وڵاتانی عه‌ره‌بیش لایه‌نگری زۆری هه‌یه. له‌م نێوه‌نده‌شدا، به تایبه‌ت دانیشتووانی عه‌ره‌بستان ڕۆڵێکی تایبه‌تیان له نێو ڕیزه‌کانی ئه‌م گرووپه‌دا هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش، نیگه‌رانی کرده‌وه ناوخۆییه‌کانی داعشی له وڵاتانی عه‌ره‌بی زیاتر کردووه.
3)وڵاتانی عه‌ره‌بی ماوه‌یه‌کی زۆره داعش به کێشه‌ی ئێران ده‌زانن نه‌ک کێشه‌ی خۆیان:
به ڕای زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هه‌نووکه‌یی له سه‌ر وڵاتانی سوریا و عێراقه که هه‌ر دوو به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی تاران داده‌نرێن، هه‌ر بۆیه پێویسته ئێران ئه‌م کێشه‌یه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بکات. عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی، داعش له سوریا و عێراق ناکه‌نه ئامانج، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بڕوایان به‌وه هه‌یه که ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانانی ئێران. ئه‌ڵبه‌ت به بۆچوونی جرجیس، ئه‌م تێڕوانینه‌ش به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات و له ئێستادا داعش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیهانی داده‌نرێت.
4)به‌کارهێنانی هێزی وشکانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌رێکی لاوازه:
بابه‌تی سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت به ناردنی هێزی وشکانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ئه‌وه‌یه که هیچ وڵاتێک به ته‌نیا ئه‌م مه‌ترسییه وه‌رناگرێت و هه‌روه‌ها هیچ وڵاتێکیش ئه‌و هێزه‌ی نییه که به نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه‌کانی دیکه، هه‌نگاوێکی وا بنێت. زیاتر له‌مه‌ش، سوریا و عێراق له گه‌ڵ هاتنی هێزی ده‌ره‌کی کێشه‌یان هه‌یه، نموونه‌که‌شی کاردانه‌وه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر به هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وایه. پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین که زۆربه‌ی سوپای وڵاتانی عه‌ره‌بی له گه‌ڵ چالاکی ناوخۆیی ڕاهاتوون و ئه‌گه‌ری ناردنی هێز بۆ وڵاتانی دیکه‌ش له لایه‌ن پایته‌خته عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه له‌م بارودۆخه‌دا بژارده‌یه‌کی لاوازه.