جام کوردی:
هه‌موو ساڵێک به هاتنی مانگی ” ربیع الاول “، مانگی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام، حه‌زره‌تی محه‌ممدی مسته‌فا (د.خ) شه‌پۆلێک له شایی و خۆشی ڕوو له وڵات به تایبه‌ت ناوچه کوردنشینه‌کان ده‌کات. مانگێک که به مانگی ڕه‌حمه‌ت و پێکه‌وه ژیان ناسراوه.
له‌م مانگه‌دا ئاشقانی ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری مرۆڤایه‌تی، کۆڕی شایی له دایکبوونی ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ی به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرن که بوو به په‌نجه‌ره‌یه‌ک تا تیشکی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و ئه‌وین به یه‌کتر به مرۆڤه‌کان بگات.
ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ی که که‌سایه‌تی و ئائین و هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌و هه‌ر ئێستاش ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی ڕووناکییه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به ڕێگا پیرۆزه‌که‌ی هێناوه و ڕۆژێک پێنج جار په‌یمانی له گه‌ڵ نوێ ده‌که‌نه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییه بوو که له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و له‌و کاته‌وه که گیانله‌به‌ران پێیان ناوه‌ته سه‌ر ئه‌م زه‌وییه، که‌س به‌و ڕاده‌یه سه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی لای خودای گه‌وره پێ نه‌گه‌یشتووه و ته‌مه‌نی پیرۆزی له ڕێگای ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌کان بردووته سه‌ر.
هێزی ئه‌وه هێز و پێزی پێ داین
هه‌ر خۆی به‌ڕێوه ڕێزی لێ ناین
ئه‌و به‌و پله به‌رزه‌ی گه‌یاندین
خۆی ڕازی گرنگی پێ گه‌یاندین
ده‌یزانی زه‌بوون و ناته‌واوین
ئه‌م ڕازه گرنگه ناتوانین
بۆ کرده‌وه‌مان له ڕۆژی پێشا
هه‌ر خۆیه‌تی ڕێ و شوێنی کێشا
سه‌نته‌ری چاپه‌مه‌نی جام کوردی به بۆنه‌ی هاتنی مانگی مه‌ولوود، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان، ئێران و هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، هیواش ده‌خوازێت له ژێر سێبه‌ری ئه‌م مانگه پیرۆزه‌دا، ئاشتی و ئارامی زاڵ ببێت به سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤیدا و چیدی دیمه‌نی کوشتن و خوێنڕشتن و هه‌واڵی توندووتیژی له هیچ میدیایه‌کی بینراو، بیستراو و خوێنراو بڵاو نه‌بێته‌وه.