جام کوردی:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی کرده‌وه: ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌توانێت به‌و ده‌رفه‌ته‌ی که دابین کراوه و به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته، چاره‌سه‌ری به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م پیشه‌سازی وڵات بکات و به‌ستێنی په‌یوه‌ندی پیشه‌سازی ئێران به تایبه‌ت پیشه‌سازی پترۆکیمیا له گه‌ڵ بازاڕه جیهانییه‌کان بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پترۆکیمیا که له هۆڵی کۆنفرانسی ڕێکخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، وتی: پیشه‌سازی پترۆکیمیا له‌و پیشه‌سازییانه‌ی بووه که ڕاسته‌وخۆ بوو به ئامانجی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و به‌م هۆیه‌شه‌وه یه‌کێک له گرنگترین ته‌وه‌ره‌کانی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی پترۆکیمیا بووه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: گرنگیدان به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر پیشه‌سازی پترۆکیمیا، ئامانجێک بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تای دانوستانه‌کانه‌وه خرایه ئه‌وله‌ویاتی به‌رنامه‌کان و له به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بڕیار درا که سنورداربوونی ئه‌م پیشه‌سازییه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی قۆناغه یاساییه‌کانی خۆی تێپه‌ڕ ده‌کات، ڕایگه‌یاند: ئێمه له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان نزیک بووینه‌ته‌وه و له‌م قۆناغه‌شدا ده‌رفه‌تی که‌م وێنه له به‌رده‌م کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان به تایبه‌ت پترۆکیمیا ده‌بێت.
زه‌ریف به ئاماژه به‌وه‌ی که سه‌قامگیری سیاسی، سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و بارودۆخی ژئۆستراتژیک و … مزگێنی ده‌رفه‌تێکی که‌م وێنه بۆ پیشه‌سازی پترۆکیمیا ده‌دات، ڕوونیکرده‌وه: به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نایاساییه‌کانی پیسه‌سازی پترۆکیمیا، ده‌رفه‌تێکی نوێ سه‌باره‌ت به جۆربه‌جۆری به‌رهه‌مه‌کان و هه‌روه‌ها ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ری و هه‌نارده‌کاری به‌رهه‌مه‌کان دێته پێشه‌وه و ئه‌مه‌ش پێویسته وه‌ک ستراتیژێک ئیش و کاری پێویستی له سه‌ر بکرێت.
ناوبراو به ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان، وتی: له‌م قۆناغه‌دا پیشه‌سازی پترۆکیمیا ده‌توانێت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی، به‌ستێنی وه‌به‌رهێنانی زیاتر و ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو دابین بکات که ئه‌ڵبه‌ت پێداویستی ئه‌مه‌ش، دابین کردنی تۆڕێکی به‌هێز له توانا ناوخۆییه‌کان ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ئاماده‌بوونی خاوه‌ن سه‌رمایه بیانییه‌کان و ئه‌گه‌ری به‌شداری ئه‌وان و ئاسانکاری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی وێڕای کردنه‌وه‌ی گری کوێره‌ی پرۆژه ته‌واونه‌کراوه‌کانی پیشه‌سازی پترۆکیمیا، ده‌توانێت ههنگاوێکی کاریگه‌ر بێت.
زه‌ریف جه‌ختی کرده‌وه: به چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کان و له پێناو جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆڕاگری ئابوری، له لایه‌که‌وه هاوکاری نێوان پیشه‌سازی پترۆکیمیا و کۆمپانیا بیانییه‌کان و له لایه‌کی دیکه‌وه بوژانه‌وه‌ی ئابوری وڵات به که‌مبوونه‌وه‌ی خاوفرۆشی و هه‌نارده‌کردنی به‌هه‌م و کاڵان چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆتاییدا وتی: هاوکارانی من له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ له پێناو خێراتربوونی گه‌شه‌سه‌ندن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌م و کوڕییهکانی ڕابردوو.