جام کوردی:
له ڕێ و ڕه‌سمێکدا که له بینای وه‌زاره‌تی گه‌شتیاری تونس له پایته‌ختی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری گه‌شتیاری نێوان دوو وڵاتی ئێران و تونس واژۆ کرا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری، ” سه‌لمی اللومی الرقیق ” وه‌زیری گه‌شتیاری و پیشه‌سازی ده‌ستی تونس له‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا که به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران و سه‌رۆکی دامه‌زراوه گه‌شتیارییه‌کانی ئێران و تونس له که‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: هه‌ر دوو وڵات جۆربه‌جۆری زۆریان هه‌یه و ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌ش به ده‌سپێکی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات هه‌ژمار ده‌کرێت.
ناوبراو وتی: له‌م ڕێکه‌وتننامه‌دا جه‌خت له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خولی فێرکاری گه‌شتیاری، بانگه‌شه و بازاڕدۆزی گه‌شتیاری و سه‌رمایه‌دانه‌ری هاوبه‌ش کراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری گه‌شتیاری و پیشه‌سازی ده‌ستی تونس له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: تونس شوێنێکی شیاو بۆ گه‌شتیارانی ئێرانییه، بارودۆخی مێژوویی و شارستانه‌یتی تونس و هاوبه‌شی ئائینی و کلتوری وامان لێ ده‌کات که په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان له‌م بواره‌دا بده‌ین، هیوادارین له ڕێگای واژۆکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ئاستی ئاڵ و گۆڕی گه‌شتیاری نێوان دوو وڵات به‌رزتر ببێته‌وه.
الرقیق کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی چالاکوانانی که‌رتی تایبه‌تی دوو وڵات و به‌شداری له به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگا و کۆنفرانسه هاوبه‌شه‌کانی له پێناو به‌رفراوانتربوونی هاوکارییه‌کان به کاریگه‌ر زانی و ڕایگه‌یاند: به‌دواداچوون بۆ گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران و تونس ده‌کرێت.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هاوکاری نێوان دوو وڵات به تایبه‌ت له بواری ته‌ون و فه‌رش وتی: ته‌ونی ئێران له جیهاندا خاوه‌ن پێگه و ناوبانگێکی زۆره و دوو ملیۆن که‌س له‌م وڵاته‌دا سه‌رقاڵی ئه‌م پیشه‌یه‌ن. وتیشی: ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی خولی فێرکاری و پێشانگاکانی فه‌رش له گه‌ڵ ئێران هاوکاریمان هه‌بێت.
سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسینگه گه‌شتیارییه‌کانی تونس له‌و کۆبوونه‌وه‌دا وتی: ئێمه وه‌ک که‌رتی تایبه‌تی گه‌شتیاری تونس له هه‌نگاوه‌کانی وه‌زاره‌تی گه‌شتیاری وڵاته‌که‌مان پاڵپشتی ده‌که‌ین له پێناو گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و جێبه‌جێ کردنی بڕگه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه.
حه‌مزه‌زاده سه‌رۆکی یه‌کێتی هوتێلدارانی ئێرانیش له‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا ڕوونیکرده‌وه: له ئێران 1120 هوتێل هه‌یه و به پاڵپشتی حکومه‌ت پرۆژه سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی ئه‌م به‌شه له بواری جێبه‌جێ کردندایه.
ناوبراو ئاماده‌یی خۆیی سه‌باره‌ت به دابین کردنی به‌ستێنی پێویست بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری چالاکوانانی تونس له که‌رتی گه‌شتیاری ئێران‌دا ڕاگه‌یاند و پێشنیاری ئه‌وه‌شی کرد که پێشانگایه‌کی هاوبه‌شی هوتێلداری نێوان دوو وڵات به‌ڕێوه ببرێت.
کارگێڕی گشتی ئاژانسی فلامینگۆ ڕایگه‌یاند که هیوادارین به ئیراده‌ی به‌هێزی نێوانمان، گه‌شته ئاسمانییه‌کانی نێوان دوو وڵات ئه‌نجام بدرێت.
شایانی ئاماژه‌یه له سه‌ردانه‌که‌ی جێگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران بۆ وڵاتی تونس، چالاکوانانی که‌رتی تایبه‌ت و سه‌رۆکی یه‌کێتی هوتێلدارانی ئێرانیش دانوستانی چڕ و پڕیان له گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له‌و وڵاته هه‌بووه.