جام کوردی:
به پێی ڕاپۆرتێک که ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌کی ئابوری له باکوری ئه‌ڵمانیا بڵاو کرایه‌وه، قه‌یرانی په‌نابه‌رێتی ساڵانه به ڕێژه‌ی 55 ملیار یۆرۆ تێچووی بۆ ئه‌م وڵاته‌ی کیشوه‌ری ئه‌ورووپا ده‌بێت.
دامه‌زراوه‌ی کێڵ بۆ ئابوری جیهانی ڕایگه‌یاندووه: تێچووی ساڵانه‌ی میواندارێتی له په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا به ڕێژه‌ی 55 ملیار یۆرۆ ده‌بێت، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی هاتنی په‌نابه‌ران له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.
به وته‌ی شرۆڤه‌کارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، خه‌مڵاندنی ئه‌م تێچوویه به پێی پێش بینییه‌کانی تایبه‌ت به هاتنی ساڵانه یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ر بۆ ئه‌ڵمانیا تا ساڵی 2020 بووه.
دامه‌زراوه‌ی ناوبراو جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی دارایی خۆی له کاتی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1990 بووه‌ته‌وه.
پسپۆڕان و شاره‌زایانی دامه‌زراوه‌ی کێڵ پێش بینی ده‌که‌ن که له سه‌دا 30ی په‌نابه‌ران له ئاکامدا به‌ره‌و وڵاتی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له سه‌دا 70ی ئه‌وان له ئه‌ڵمانیا ده‌مێننه‌وه.
تێچووی ساڵانه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێک به ڕێژه‌ی 13 هه‌زار یۆرۆ خه‌مڵێندراوه. قه‌یرانی په‌نابه‌رێتی که گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئه‌ڵمانیا پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه بووه‌ته هۆی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌م وڵاته و خۆپێشانده‌ران داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئانگێلا مرکێل ده‌که‌ن.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه و به پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی گۆڤاری ئشپیگل، که‌مێک زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا، په‌نابه‌ران به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌که‌یان ناو ده‌به‌ن.