جام کوردی:
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو کۆنفرانسی نه‌یارانی حکومه‌تی دیمه‌شق له ڕیاز پایته‌ختی عه‌ره‌بستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانج له‌م کۆنفرانسه به وته‌ی به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان، هاوده‌نگی نێوان گرووپه‌کانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د بووه. له‌م کۆنفرانسه‌دا، ئه‌ندامانی چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی وه‌ک جیش الاسلام و احرار الشام به‌شدارییان هه‌بووه که کاردانه‌وه‌ی جیاوازی به دواوه بووه.
به‌ڵام وێنه‌یه‌ک که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه، تایبه‌ته به ” ڕیاز حجاب ” سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی سوریا که له به‌رده‌م مه‌لیک سه‌لمان پاشای عه‌ره‌بستان وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
ڕیاز حجاب که له مانگی ژووئه‌ن تا ئووتی 2012 سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریا بووه و ڕۆژگارێک له به‌رده‌م سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی خۆیدا سوێندی یاسایی ده‌خوارد، ڕۆژی پێنج شه‌ممه به هه‌مان شێواز له به‌رده‌م پاشای عه‌ره‌بستان ده‌رکه‌وت و وتارێکی پێشکه‌ش کرد.