جام کوردی:
پیشه‌سازی گه‌شتیاری به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیه‌وه، پیشه‌سازییه‌کی گرنگ به داهاتوویه‌کی ڕوون داده‌نرێت. له‌مڕۆدا ڕاکێشانی گه‌شتیاران له سه‌ر ئاستی جیهانی و ناوخۆیی ئێران گرنگی تایبه‌تی پێ ده‌درێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م پیشه‌سازییه نه ته‌نیا له به‌ره‌وپێشچوونی ئابوری نیشتمانی و زیاتربوونی داهاته گشتییه‌کان ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه، که‌چی پیشه‌سازییه‌کی خاوێن به بێ هیچ چه‌شنه زیانێکی ژینگه‌ییه و له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌لی کاری نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت. پیشه‌سازی گه‌شتیاری له جیهاندا ده‌توانێت هاوشانی سه‌رچاوه‌یه‌کی سرووشتی وه‌ک نه‌وت، خه‌زێنه‌یه‌کی داهاتی گه‌وره بێت. گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران به هه‌مان شێواز که کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر پیشه‌سازی نه‌وت هه‌بووه، گه‌شه‌سه‌ندنی که‌رتی گه‌شتیاریشی ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست و ئاستنه‌گی زۆر کردووه‌ته‌وه. به‌ڵام له کاتی ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م و سیاسه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ وڵاتانی جیهانی، به‌ره‌وپێشچوونێکی زۆر له که‌رتی گه‌شتیاریدا هاتووه‌ته ئاراوه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێک له گه‌مارۆ ده‌روونییه‌کانی سه‌ر ئێران بێ کاریگه‌ر ببێت و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بووه و نموونه‌که‌شیله‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بینرێت که شه‌پۆلێکی گه‌شتیارانی بیانی ڕوویان له ئێران کردووه. له ئێستادا پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا ئابورییه‌کان، بێ گومان ئه‌م پیشه‌سازییه تووشی گۆڕانکاری ده‌بێت و پێویسته هاوشانی دیپلۆماسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، دیپلۆماسی که‌رتی تایبه‌تیش به‌هێزتر بکرێت که پیشه‌سازی گه‌شتیاری نموونه‌یه‌کی ده‌بێت. گه‌مارۆکان به‌ده‌ر له‌وه‌ی که هاتنی گه‌شتیارانی بیانیی بۆ ئێران سنوردار کردبوو، کاریگه‌ری ده‌روونیشی هه‌بووه، له کاتێکدا که له بواری گه‌شتیاری، پرسی ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری ده‌روونی هۆکارێکی سه‌ره‌کییه. هه‌ر بۆیه گه‌مارۆکان به‌ده‌ر له کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی، له بواری بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌رێنی دژ به ئێران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا کاریگه‌ری ناڕاسته‌وخۆی له سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی له ئێران هه‌بووه و ده‌توانین بڵێین که پیشه‌سازی گه‌شتیاری زۆرترین خه‌ساری له گه‌مارۆکان به‌ر که‌وتووه. به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، به دڵنیاییه‌وه به‌ده‌ر له ڕاکێشانی گه‌شتیاران، سه‌باره‌ت به بنیات نانی ژێرخانی پێویستیش گۆڕانکاری دێته ئاراوه. له لایه‌کی دیکه‌وه، تێڕوانینی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م له ئاستێکی باڵادا له بواری گه‌شتیاری به‌رچاوتر له کابینه‌کانی ڕابردووه که سه‌رجه‌م ئه‌م هۆکارانه کاریگه‌رییان له سه‌ر گه‌شتیاری ناوخۆییش ده‌بێت. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا و یه‌که‌م هه‌نگاوی حکومه‌ت پاش قۆناغی گه‌مارۆکان بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گه‌شتیاری ئه‌وه‌یه که به پلانێکی دیاریکراو هه‌نگاو به‌ره‌و داهاتوو بنرێت. له ئێستادا هه‌ندێک بۆنه‌ی ناوخۆیی ده‌کرێت له سه‌ر ئاستی جیهانیدا ببێته هانده‌ر و هۆکاری ڕاکێشانی گه‌شتیاران بۆ ئێران، هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین که گرنگترین و سه‌ره‌کیترین پلانی حکومه‌ت له‌م قۆناغه‌دا، داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تایبه‌ت به که‌رتی گه‌شتیارییه که سه‌رجه‌م خاڵه پێویسته‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری له ئێران له‌خۆ بگرێت.