جام کوردی:
ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیای به هاوکاری داعش و هه‌بوونی به‌رژوه‌ندی له پاڵپشتی له‌م گرووپه تۆمه‌تبار کردووه، شتێکی نوێ نییه. تێوه‌گلان له بازرگانی نه‌وتی داعش له ڕێگای خاکی تورکیا و ئاسانکاری له هاتووچۆی تیرۆریستانی ئه‌ورووپا له ڕێگای سنوره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش بابه‌تێکی نوێ نییه. سه‌رجه‌م ئه‌مانه ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به باشی له‌وه تێده‌گه‌ن. ئه‌وه‌ی که ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا وه‌ک بابه‌تێکی نوێ ده‌ریخستووه، ئه‌وه‌یه که به به‌ڵگه‌ی وێنه و فلێم سه‌لمێندرا که تورکیا پاڵپشتی له داعش ده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له گه‌ڵ ئه‌و گرووپه هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش باراک ئۆبامای سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌وڵی شه‌رمه‌زارکردنی ڕووسیا و بێبه‌ری بوونی تورکیای له سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌کان داوه.
ئه‌ورووپییه‌کانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه له گه‌ڵ ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هه‌ڵسووکه‌وتیان کرد، کاتێک که سه‌رکرده‌کانی ناتۆ پشتیوانی ته‌واوی خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ تۆمه‌ته‌کانی ڕووسیا بۆ تورکیا ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانیان له پێناو ڕه‌زامه‌ندبوونی ئه‌ردۆغان بۆ داخستنی سنوره‌کانی به ڕووی ئه‌و که‌سانه‌دا که ویستی په‌یوه‌ندی کردنیان به داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه، سه‌رۆک کۆماری تورکیا به ڕاشکاوانه داواکاری ئه‌وانی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و بایه‌خی ئه‌وتۆی به پێداگرییه‌کانی ئه‌ورووپییه‌کان نه‌داوه. به‌ڵام سیاسه‌ت ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که ئه‌خلاق و ڕاستگۆیی ناناسێت و له گه‌ڵ فریو و درۆ هه‌رده‌م هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌دات.
له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئه‌ورووپییه که له ئێستادا هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندبوونی سه‌رۆک کۆمار ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بده‌ن، به ئاشکرا به‌رتیلی 3 ملیار دۆلاری به ناوبراو بده‌ن تا سنوره‌کانی به ڕووی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دابخات که له ده‌روازه‌کانی ئه‌ورووپا ده‌ده‌ن.
پێ ناچێت قه‌یرانی نێوان ڕووسیا – تورکیا به‌م زووانه ئارام ببێته‌وه، ئه‌ویش به‌م زنجیره گه‌مارۆیانه‌ی که ڤلادیمیر پوتین به سه‌ر تورکیادا سه‌پاندوویه‌تی و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که مۆسکۆ ئاراسته‌ی بیلال ئه‌ردۆغان کوڕی سه‌رۆک کۆمار و زاواکه‌ی که بووه‌ته وه‌زیری وزه، کردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی بازرگانی کردن به نه‌وتی داعش له ڕێگای خاکی تورکیاوه.
ئه‌م قه‌یرانه وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی پوتین ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له ڕێگای زیاتربوونی گوشاره‌کانی سه‌ر تورکیا، ئه‌وردۆغان به‌وه ڕازی بکات که ده‌ست له ڕۆڵی تێکده‌رانه‌ی له قه‌یرانی سوریا هه‌ڵبگرێت. ئه‌و ڕۆڵه‌ی که کاولکاری و ڕووخاندنی سوریای کردووه‌ته ئامانج و یارمه‌تیده‌ری ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌نکه‌ره له ناوچه‌که ده‌بێت. له ئێستادا ڕوون نییه که وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا که له پێناو پاراستنی پێگه و شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان هه‌ر ڕێگایه‌کیان تاقیکردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌که‌ی ڕووسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به ئامانجی وشکاندنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی داعش و سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌وتی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ده‌کڕن، ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن یان نه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش به باشی ده‌زانین که بۆردومانه به‌رده‌وامه‌کانی ڕووسیا دژ به عه‌مباره نه‌وتییه‌کانی داعش تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رچاوه داراییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ی لاواز کردووه و خه‌ساری گه‌وره‌شی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی ئه‌ردۆغان و قاچاخی نه‌وتی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش گه‌یاندووه.
نووسه‌ر: موکه‌ڕه‌م محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه: الاهرام