جام کوردی:
له گرنگترینی ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌م سات و وه‌خته‌دا به هۆی چالاکییه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌توانێت جێی بایه‌خی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکا بێت، تێڕوانینی کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکایه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
به دڵنیاییه‌وه پلان و ستراتیژی جیدی و به‌هێزی کاندیده‌کان له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌توانێت ئاسووده‌یی به دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ببه‌خشێت که پاش ڕووداوه خوێناوییه‌کانی پاریس نیگه‌رانییان له کرده‌وه‌ی تیرۆریستی هاوشێوه له ئه‌مریکا هه‌یه.
یه‌ک له‌و خاڵانه‌ی که دیمۆکراته‌کان له‌م ڕۆژانه‌دا و له کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا باسی لێ ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که له دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما، هاوشێوه‌ی خولی سه‌رۆکایه‌تی جۆرج بۆش، ئه‌مریکا له‌شکرکێشی بۆ هیچ وڵاتێک نه‌کردووه، به‌ڵام دانیشتووانی ئه‌مریکا به باشی له‌وه تێده‌گه‌ن که له ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی باراک ئۆباما، هه‌ندێک ناوچه‌ی جیهان به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕه‌وشێکی ئاڵۆزی به خۆوه بینیوه.
کۆماریخوازه‌کان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که لاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له خولی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما وه‌ک ڕه‌خنه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به دیمۆکراته‌کان به کار بێنن.
بابه‌تێکی گرنگی دیکه له ژێر ناوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، گرتنه‌به‌ری ستراتیژی قبووڵکراوی خه‌ڵکی ئه‌مریکا له لایه‌ن کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه. ئه‌گه‌رچی کاندیده‌کانی هه‌ر دوو پارتی کۆماریخواز و دیمۆکرات خوازیاری هه‌نگاوی کرداری و کاریگه‌رن دژ به گرووپی تیرۆریستی داعش، به‌ڵام پێده‌چێت به هۆی پێشینه‌ی شه‌ڕه‌نگێزی کۆماریخوازه‌کان، کاندیده‌کانی ئه‌م پارته ستراتیژی هه‌نگاوی سه‌ربازی دژ به داعش به بژارده‌یه‌کی باشتر بزانن، به‌ڵام به هۆی تێڕوانینی نه‌رێنی خه‌ڵکی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی ده‌ره‌کی وڵاته‌که‌یان، ڕوون نییه که ئایا ستراتیژی ئه‌م پارته سه‌باره‌ت به شه‌ڕێکی به‌ربڵاوی واشنتن دژ به داعش، له لایه‌ن دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێت یان نه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، دیمۆکراته‌کان بۆچوونێکی دیکه‌یان هه‌یه. هیلاری کلینتۆن دژایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ عێراق و سوریا ده‌کات. ئه‌م کاندیده‌ی دیمۆکراتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه که پێویست نییه واشنتن هێزی سه‌ربازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ڕه‌وانه‌ی سوریا و عێراق بکات و له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن، لاوازه. ناوبراو پێشتر داوای ناوچه‌یه‌کی دژه فڕینی له خاکی سوریا کردبوو. هیلاری کلینتۆن له لێدوانێکی دیکه‌دا ڕایگه‌یاندووه که ستراتیژی ئه‌مریکا پێویسته سێ خاڵی سه‌ره‌کی له خۆ بگرێت: یه‌که‌م، شکستی داعش له سوریا، عێراق و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دووه‌م، له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م ژێرخانه‌کانی تیرۆر که گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپانه ئاسان ده‌کات و دابین کردنی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و بانگه‌شه‌ی جیهانیی ئه‌وانی له ئه‌ستۆیه، سێهه‌م، پته‌وکردنی هێزی به‌رگری ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان دژ به هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان.
هیلاری کلینتۆن جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که شکستی داعش به بێ هێزی وشکانی ئه‌گه‌رێکی دووره، له‌و بڕوایه‌شدایه که ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وانه‌ی له 15 ساڵ شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق وه‌رگرتبێت، ئه‌وه‌یه که هه‌ر وڵاتێک پێویسته هه‌وڵی دابین کردنی ئه‌من و سه‌قامگیری خۆی بدات، ئه‌مریکا یارمه‌تیده‌ری ئه‌وان ده‌بێت، به‌ڵام جێگره‌وه‌ی ئه‌وان نابێت.
ترامپ یه‌کێکی دیکه له کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2016ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که له پلانه‌که‌ی ئه‌ودا، نه‌ک ته‌نیا ئه‌ندامانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان، که‌چی بنه‌ماڵه‌کانیشیان له ژێر کاریگه‌ریدا ده‌بن. ناوبراو هه‌روه‌ها بۆچوونی توندی به‌رامبه‌ر به موسڵمانان هه‌یه. ترامپ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه پێویسته مزگه‌وته‌کانی ئه‌مریکا له ژێر چاودێریدا بن. ناوبراو بۆ یه‌که‌م جار بیرۆکه‌ی تۆمارکردنی زانیاری موسڵمانانی ئه‌مریکای له ناوه‌ندێکی تایبه‌تدا خستووه‌ته‌ڕوو. تێڕوانینی ئه‌م کاندیده سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی داهاتووی کۆشکی سپی له ئه‌ورووپا و ڕێکخراوی ناتۆ له‌و پرسانه‌یه که به هۆی ڕۆڵی ڕووسیا بۆ هه‌ر دوولا گرنگه. ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه، دژایه‌تی هه‌ر دوو پارتی سه‌ره‌کی ئه‌مریکایه له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا. به دڵنیاییه‌وه سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا کێشه‌ی چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیای ده‌بێت. کاندیده‌کانی کۆماریخواز و دیمۆکرات، سیاسه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ڕووسیا و هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ناتۆ وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی خۆیان داده‌نێن. په‌ره‌پێدانی ناتۆ به‌ره‌و سنوره‌کانی ڕووسیا کێشه‌ی دیکه‌ی سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا ده‌بێت.
ئیدریس سلێمانی