جام کوردی:
وه‌ک ساڵانی پێشوو، ساڵی 2015 که له ئێستادا به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات، ده‌یان ڕووداوی گه‌وره و دڵته‌زێنی به‌خۆوه بینیوه و ئه‌وه‌ش که هۆکاری ڕاگه‌یاندنی به‌ربڵاوی سه‌رجه‌م ڕووداوه‌کان بووه، تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی Twitter بووه. تێڕوانینێک به‌م ڕووداوانه له ده‌لاقه‌ی ئه‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌توانێت به خێرایی سه‌ر له نوێ ڕووداوه‌کانمان بۆ ڕوونتر بکاته‌وه.
Twitter بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆرترین Retweet ه‌کانی ساڵی 2015 ئه‌م شوێنه‌ی کردووه‌ته‌وه، #YearOnTwitter له ڕاستیدا شوێنی تێڕوانینێکی دیکه‌یه به زۆرترین بابه‌ته بینراوه‌کان و ڕووداوه‌کانی ساڵی 2015. ئه‌مه‌ش هه‌مان ڕووداو و بابه‌ته‌کانن که ئاماژه‌یان پێ ده‌درێت:
1)هێرشه تیرۆریستییه‌کانی پاریس – #ParisAttacks: کاتێک که هێرشه تیرۆریستییه‌کانی پاریس ڕوویدا، له‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا #PrayForParisله ئاستێکی جیهانیدا له لایه‌ن خوێنه‌ر و بینه‌ره‌کانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا. هه‌روه‌ها ده مانگی ڕابردووش و له کاتی هێرشه‌کانی سه‌ر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ، ئه‌م ڕووداوه‌ش له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی Twitter پێشوازی لێ‌کرا.
2)بزوتنه‌وه‌ی ڕه‌ش پێسته‌کانی ئه‌مریکا – #BlackLivesMatter: ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی تایبه‌ت به ڕه‌ش پێسته‌کان له شاره‌کانی بالتیمۆر، فرگۆسن و چارڵستۆنی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که له Twitterدا #BlackLivesMatter بۆ 9 ملیۆن جار له ساڵی 2015 به کار بهێنرێت.
3)به یاسایی بوونی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازان – #MarriageEquality: له لایه‌کی دیکه‌وه پرسی به یاسایی بوونی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازان به تایبه‌ت له ئه‌مریکا و ئیرله‌ندا گرنگی پێدرا. #MomeToVoteبۆ ئه‌و ئیرلهندییانهی که سه‌رده‌مێک وڵاتی خۆیانیان به جێ هێشتبوو، به کار هێنرا و #LoveWins له‌م تۆڕه‌دا په‌ره‌ی پێ درا.
4)پرسی په‌نابه‌ران و ئاواره‌کان- #RefugeesWelcome: هه‌روه‌ها له گرنگترین ڕووداوه‌کانی ساڵی 2015 تایبه‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی بوو که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست – به تایبه‌ت سوریا – و ئه‌فریقا به هیوای ژیانێکی باشتر له داهاتوودا ڕوویان له ئه‌ورووپا کرد. ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که چالاکوانانی مافی مرۆڤ به #RefugeesWelcome سرنجی ڕای گشتییان بۆ ئه‌م بابه‌ته ڕاکێشا.
5)مۆندیالی تۆپی پێی ئافره‌تان –#FIFAWWC: وه‌ک ساڵانی ڕابردوو، ڕووداوێکی گرنگی وه‌رزشی شوێنی خۆیی له نێو گرنگترین ڕووداوه‌کانی ساڵی 2015 دا کردووه‌ته‌وه. مۆندیالی تۆپی پێی ئافره‌تان که هاوینی 2015 له که‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو. له ئاستێکی باڵا و به ژماره‌یه‌کی هه‌ره زۆر له‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا پێشوازی له‌م مۆندیاله کرا و بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که به یه‌کێک له گرنگترین ڕووداوه‌کانی ساڵی 2015 دابنرێت.
6)وێنه‌یه‌کی نزیکی پلۆتۆن-#PlutoFlyby: ساڵی 2006 که تلسکۆپی ناسا گۆی زه‌ویی به‌ره‌و پلۆتۆن به جێ هێشت، هێشتا له Twitter خه‌به‌رێک نه‌بوو، به‌ڵام له به‌رواری 14ی جولای 2015 تێپه‌ڕبوونی ئه‌م تلسکۆپه له نزیک پلۆتۆن و ناردنی چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌م ئه‌ستێرۆکه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌نیا له‌و ڕۆژه‌دا زیاتر له یه‌ک ملیۆن جار ئه‌و وێنانه له‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا بڵاو ببێته‌وه.
7)ڕووداوی ڕه‌نگی جل و به‌رگ – #TheDress: یه‌کێک له سرنجڕاکێشترین ڕووداوه‌کانی ساڵی 2015 تایبه‌ت به وێنه‌یه‌کی جل و به‌رگێک بوو که به‌کارهێنه‌ران له ڕووناکیدا به ڕه‌نگێکی جیاواز ده‌یانبینی و بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که سرنجی ملیۆنان که‌سی له سه‌ر ئاستی جیهان بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه و باس و خواستی زۆریشی سه‌باره‌ت به زانستی بیناوی و ورده‌کاری کارکۆی مێشک و چاوی مرۆڤ هێنایه پێشه‌وه. ڕه‌ش یان شین، سپی یان ئاڵتوونی ئه‌م جل و به‌رگه له ڕۆژانی 26 و 27ی فوریه زیاتر له 4 ملیۆن و 400 هه‌زار سه‌ردانی Twitterی به‌دواوه بوو.
ئه‌ڵبه‌ت گرنگترین ڕووداوه‌کانی ساڵی 2015 له Twitter ته‌نیا چه‌ندین خاڵی ئاماژه‌پێکراو نه‌بووه و پێویسته بابه‌ته‌کانی دیکه‌ش وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کان باس بکرێت، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ندین ڕووداو بوون که زۆرترین سرنجی ڕای گشتی و به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌دواوه بووه.