جام کوردی:
پرسی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوری و عێراقی، بابه‌تێکی گه‌رمی کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکایه. هه‌ندێک له کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا وه‌ک “دوناڵد ترامپ” و “بن کارسۆن” دژایه‌تی پلانه‌که‌ی کۆشکی سپی ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران. ترامپ له لێدوانێکدا به ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕێگری له هاتنی سه‌رجه‌م ئاواره‌کانی کریستیانی و موسڵمان بۆ ئه‌مریکا ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌وه، “هیلاری کلینتۆن” کاندیدی دیمۆکراتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ڕه‌خنه له پێشنیاره‌که‌ی “ته‌د کرۆز” و “جه‌ب بۆش” و کاندیده‌کانی دیکه‌ش سه‌باره‌ت به یه‌که‌مایه‌تیدان به په‌نابه‌ره کریستیانییه‌کان به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ره موسڵمانه‌کان ده‌گرێت.
له کاتێکدا که هه‌ندێک له نه‌یارانی گه‌ڵاڵه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوری ده‌ڵێن که ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئه‌منین، به وته‌ی “زاویربکرا” نوێنه‌ری دیمۆکراته‌کان له ویلایه‌تی کالیفۆڕنیا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، 750 هه‌زار ئاواره‌ی سوری پاش ڕووداوه‌کانی 11ی سپتمبێر تا ئێستا له ئه‌و وڵاته نیشته‌جێ کراون و تا ئێستا هیچ په‌نابه‌رێک له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی و ئه‌منی له ئه‌مریکا ده‌ستگیر نه‌کراوه.
دژایه‌تیکردنی کۆماریخوازان له گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌که‌ی باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له ساڵی 2016 و ئه‌گه‌ری زیاتربوونی له ساڵی 2017 له کاتێکدایه که ئه‌مریکا به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له وڵاتانی عێراق، سوریا و ئه‌فغانستان به هۆکاری سه‌ره‌کی قه‌یرانی کۆچ و په‌نابه‌رێتی له جیهان داده‌نرێت.