جام کوردی:
سه‌رچاوه‌کانی سیاسی ئاگادار ڕایانگه‌یاندووه، حکومه‌تی عێراق له ئێستادا سه‌رقاڵی تاوتوێی داواکارییه له ئێران به مه‌به‌ستی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و به‌شداری له پرۆسه‌ی ئازادسازی شاری ڕۆمادی له ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپی تیرۆریستی داعش.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری اسکای پرس ئه‌م بابه‌ته پاش له‌شکرکێشی سوپای تورکیا بۆ عێراق و جێگیربوونی هێزه‌کانی له بنکه‌ی به‌عشیقه هاتووه‌ته پێشه‌وه تا به چه‌شنێک به‌غدا بتوانێت پیلانه‌کانی ئه‌نکه‌ره له عێراق ڕابگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتی: ” یه‌کێک له فراکسیۆنه ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی پارله‌مانی عێراق به نیازه داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات به فه‌رمی داوای پاڵپشتی سه‌ربازی تاران له پرۆسه‌ی ئازادکردنی شاری ڕۆمادی له ژێر کۆنتڕۆڵی تیرۆریستانی داعش بکات تا یارمه‌تیده‌ری سوپا و هێزه خۆبه‌خشه‌کانی عێراق بێت “.
ئه‌م سه‌رچاوه هه‌روه‌ها وتی: ” پێشنیاری داواکاری فه‌رمی له ئێران بۆ هاوکاری سه‌ربازی عێراق پاش ئه‌وه بووه که سوپای تورکیا هێزه‌کانی له باکوری ئه‌م وڵاته جێگیر کردووه “.
سه‌رچاوه‌که جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که به‌رپرسانی عێراق پێیان وایه که به هاتنی سه‌ربازی ئێران بۆ ئه‌م وڵاته ڕه‌نگه بتوانرێت تا ڕاده‌یه‌ک ڕێگری له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له عێراق بکرێت.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت چاپی تورکیا له ژماره‌ی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی خۆی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه که تورکیا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی له به‌عشیقه‌ی 30 کیلۆمه‌تری موسڵ دابین کردووه و تێیدا 600 سه‌ربازی خۆیی جێگیر کردووه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیاش به ڕه‌زامه‌ندی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بووه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره سه‌باره‌ت به هاتنی سه‌ربازانی بۆ خاکی عێراق، سه‌روه‌ری خاکی ئه‌م وڵاته‌ی پێشێل کردووه. ئه‌نکه‌ره ڕایگه‌یاندووه که ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئاگاداری هاتنی هێزه‌کانی سوپای تورکیا بووه و چیدی به پێویستی نه‌زانیوه به‌غدا ئاگادار بکاته‌وه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئاگاداری هاتنی ئه‌و هێزانه بووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به ئیئتلافه‌وه نییه.
عالیه نۆسه‌یف نوێنه‌ری پارله‌مانی عێراق له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رکردایه‌تی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌م وڵاته، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عه‌ره‌بستانی به پیلانداڕێژی دژ به عێراق تاوانبار کردووه و ڕایگه‌یاندووه تورکیا به گڵۆپی سه‌وزی ئه‌وان له‌شکرکێشی بۆ خاکی عێراق کردووه.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاندووه که زانیاریی ته‌و‌اوی له به‌رده‌ستدایه که 1200 سه‌ربازی تورک له سه‌ر سنوری تورکیا و عێراق له چاوه‌ڕوانی هاتنیان بۆ خاکی ئه‌م وڵاته‌ن.
تورکیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له بنکه‌ی به‌عشیقه جێگیر کراون، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه ئه‌و هێزانه چه‌کی قورسیان وه‌ک تانک پێیه و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی وته‌ی به‌رپرسانی تورکیایه.
حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هۆشداری ئه‌وه‌ی به ئه‌نکه‌ره داوه که به زووترین کات هێزه‌کانی له خاکی عێراق بکشێنێته‌وه و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیاشی به پێچه‌وانه‌ی هاوکاری دراوسێیه‌تی و به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق ناو بردووه.
عه‌سائب ئه‌هلی حه‌ق یه‌کێک له گرووپه چه‌کداره‌کانی شێعه داوای له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کردووه له به‌رامبه‌ر هاتنی سه‌ربازانی تورک کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که ئه‌مریکا به خوڵقاندنی قه‌یرانی نوێ، ئامانجی ئاڵۆزتربوونی ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق په‌یره‌و ده‌کات.
شایانی ئاماژه‌یه مه‌سعود بارزانی کۆتایی حه‌وته‌ی ڕابردوو به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته عه‌ره‌بستان و له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته کۆبووه. هه‌ندێک له شاره‌زایانی سیاسی، ئه‌م سه‌ردانه و هاتنی سه‌ربازانی تورک بۆ خاکی عێراق پێکه‌وه گرێ ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی