جام کوردی:
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کاتێکدا ڕۆژی چوارشه‌ممه به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نکه‌ره که شاره‌زایانی سیاسی هێشتا له‌وه تێناگه‌ن که ئه‌م که‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی کورد هه‌وڵی نێوه‌ندگێڕی عێراق و تورکیا ده‌دات یان به بۆچوونی هه‌ندێک شاره‌زای سیاسی دیکه، هه‌وڵی دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا (به‌غدا)، بارزانی پێش سه‌ردانه‌که‌ی له ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه گرتووه و له ڕاگه‌ێندراوێکدا هه‌ر دوولا جه‌ختیان کردووه‌ته‌وه که هاتنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ باکوری عێراق، نایاساییه و سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراقی پێشێل کردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، بارزانی له لایه‌ن زۆرینه‌ی حیزب و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار کراوه که له دۆسیه‌ی له‌شکرکێشی تورکیا بۆ خاکی عێراق ده‌ستی هه‌بووه و له پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش، ئاماژه به لێدوانه‌کانی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌ده‌ن که ڕایگه‌یاندووه، پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له خاکی عێراق به‌نده به ڕه‌زامه‌ندی مه‌سعود بارزانی.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان حه‌وته‌ی ڕابردوو له سه‌ردانێکیدا گه‌یشته عه‌ره‌بستان و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی و ته‌نیا دوو ڕۆژ پاش ئه‌و سه‌ردانه، سه‌ربازانی تورک خاکی عێراقیان به‌زاند.
له کاتێکدا که ئامانجه شاراوه‌کانی ئه‌م سه‌ردانه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به بڕوای زۆرینه‌ی پارته سیاسییه‌کانی کوردی باکوری عێراق، بارزانی هیچ پۆستێکی فه‌رمیی له هه‌رێمی کوردستاندا نه‌ماوه.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی ” بیر و هزری سیاسی عێراق ” له‌و بڕوایه‌دایه که مه‌سعود بارزانی به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی هاوکارییه ئابورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان(هه‌ولێر و دهۆک) و تورکیا سه‌ردانی ئه‌نکه‌ره‌ی کردووه.
“حه‌سه‌ن ئه‌لشمری” ڕایگه‌یاندووه که بارزانی هه‌وڵی پشتگیری زیاتری تورکیا له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به پارتی دیمۆکراتی کوردستان ده‌دات و له هه‌مان کاتدا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه که قه‌رزی دارایی زیاتریش له‌و وڵاته وه‌ربگرێت و له ئاکامدا پرسی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دانوستانه‌کانی بارزانی له ئه‌نکه‌ره بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه، به هه‌واڵده‌ری سکای پرێسی عێراقی ڕاگه‌یاندووه که بارزانی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بۆشایی گازی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ تورکیا پڕ بکاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له کاتێدایه که ” انتصار العریباوی ” له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندی به پاڵپشتی تورکیا له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له داهاتوودا هه‌یه.
هیچ یه‌ک له‌و شاره‌زایانه ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی و پرسی له‌شکرکێشی تورکیا بۆ خاکی عێراق نه‌داوه، به‌ڵام ڕاگه‌ێندراوی پاش وتووێژه ته‌له‌فوونییه‌که‌ی ئه‌لعبادی و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیشان ده‌دات که ڕه‌نگه بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی تورک ئه‌وه‌شی باس کردبێت.
هه‌ندێک ڕاپۆرتی میدیایی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که به‌غدا و ئه‌نکه‌ره ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌م کێشه‌یه‌ی نێوانیان چاره‌سه‌ر ببێت به‌و شێوازه‌ی که تورکیا به‌شێک له هێزه‌کانی له ناوچه‌که بکشێنێته‌وه و هێزی نوێ ڕه‌وانه‌ی عێراق نه‌کات و له به‌رامبه‌ریشدا سه‌روه‌ری خاکی عێراق پارێزراو بێت.
ئه‌وه‌ی که له‌م پێشهاته ناڕوونه‌دا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ تورکیا و کۆبوونه‌وه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلۆ چی بووه؟ ئایا به ده‌ر له هه‌ندێک بابه‌تی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – ئه‌نکه‌ره، پرسی دیکه‌ش خراوه‌ته سه‌ر مێزی دانوستانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی تورکیا؟ گرنگتر له هه‌مووش، ئایا هه‌ڵگری په‌یامێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌نکه‌ره بووه؟
ئه‌م بابه‌ته گوزارشت له بۆچوونی جام کوردی ناکات و له نووسینگه‌ی به‌غدای هه‌واڵده‌ری ئێرنا له فارسییه‌وه به زمانی کوردی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه.