لووتکه‌ی ئێوێرێست خاڵی بادانه‌وه‌ی گۆی زه‌وی و هه‌میشه له هزری شاخه‌وانانی جیهاندا ده‌خولێته‌وه. ئه‌م لووتکه خه‌وناوییه به به‌رزایی 8848 مه‌تری له ئاستی زه‌ریاوه ئاخێزگه‌ی خه‌وناوی هه‌مووی کهشهوانانی جیهان و به‌تایبه‌ت ئێران و کهشهوانانی به‌هێزی مه‌ڵبه‌ندی کرماشان بووه و هه‌یه، تا ئێستا له مه‌ڵبه‌ندی کوردنشینی کرماشانه‌وه سێ که‌س سه‌رکه‌وتوو بوونه بچنه سه‌ر به‌رزترین لووتکه‌ی جیهان.
له‌مێژه‌وه تا ئێستا هه‌میشه هێز و توانای کهشهوانانی کرماشانی له‌نێو ئێران‌دا جیاواز و به‌ناوبانگ بوونه، له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی ئه‌م ڕسته‌یه له کرماشان ڕه‌زا شه‌هلایی له سیسته‌می کلاسیکی کهشهوانانی ئێران‌دا پاش تێپه‌ڕاندنی قۆناغه پێشکه‌وتووه‌کانی کهشهوانی له به‌هاری 1391دا و له درێژه‌ی تێکۆشانێکی 6 ڕۆژه‌دا توانی بچێته سه‌ر به‌رزترین لووتکه‌ی جیهان.
شه‌هلایی له وتووێژێکدا داواکاری گۆڕینی ڕوانگه‌ی وڵات و به‌رپرسان به‌رامبه‌ر وه‌رزشی کهشهوانی بوو و وتی: هه‌بوونی که‌رسته‌ی ته‌یار و ته‌واوی کهشهوانی بۆ ئه‌م کاره زۆر گرنگه به‌ڵام دبێ ئاگامان لێ بێت هه‌ر وه‌رزێک که‌رسته و پێداویستی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت.
ناوبراو وتی: قه‌زاقستان، هه‌نگاریا، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ئۆکراین وه‌ک وڵاتانی پێشه‌نگ و پڕۆفێشۆناڵی هیمالیاپێو دێنه ئه‌ژمار، داواکارم له سیسته‌می ڕاهێنانی جه‌سته و ده‌وڵه‌ت تا ڕوانگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م وه‌رزشه بگۆڕن.
ناوبراو ئاماژه‌ی کرد: ئه‌نجامی ئاوڕدانه‌وه و ته‌رکیزکردن له‌سه‌ر کهشهوانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا و ئێستا وڵاتانی پێشکه‌وتوو ڕێگای خۆیانیان دۆزیوه‌ته‌وه و به ڕوانگه‌یه‌کی باشتر و قووڵتر چاو له‌م ڕسته وه‌رزشییه ده‌که‌ن.
ڕه‌زا شه‌هلایی درێژه‌ی دا: له نزیکه‌ی 60 ساڵ پێشه‌وه له سیسته‌می کهشهوانی ئێران‌دا ئاماده بووه و له پێکهاته‌ی فه‌رمی کهشهوانیدا چالاکیم کردووه، هه‌روه‌ها خوله‌کانی ڕاهێنانی سه‌هۆڵ و به‌ور و به‌ردم له نێو ئێران‌دا تێپه‌ڕاندووه و ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر به‌رزاییه‌کانی ئێرانم هه‌یه.
ناوبراو پاش ئاماژه‌دان به ئه‌نجامدانی سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر به‌رزایی 8 و 7 هه‌زار مه‌ترییه‌کانی خۆی له جیهاندا وتی: پاش سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناوخۆ، یه‌که‌مین به‌رنامه‌ی من له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رانی فێدراسیۆن له ساڵی 1382دا ئه‌نجام درا به‌ڵام له ساڵی 2012هدا توانیم سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئێوێرێست وه‌ک به‌رزترین لووتکه‌ی جیهان له وڵاتی نێپال تۆمار بکه‌م.
شه‌هلایی سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئاناپوورنای له به‌هاری ساڵی 1394ی وه‌ک دوایین به‌رنامه‌ی سه‌رکه‌وتنی خۆی له‌سه‌ر به‌رزاییه‌کانی جیهان ئاماژه پێدا و وتی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه 50 ڕۆژ درێژه‌ی کێشا و به‌داخه‌وه 2 که‌س له هاوڕێکانی خۆمانمان له ده‌ست دا و ئه‌گه‌رچی چه‌ند مانگ له گه‌ڕانه‌وه‌م تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هێشتا ئه‌نگوسته‌کانم به ته‌واوی چاک نه‌بوونه‌ته‌وه و کاریگه‌ری سه‌رمایان پێوه دیاره.
ناوبراو درێژه‌ی دا: مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به‌رنامه‌ی سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئاکونگاگوا وه‌ک به‌رزترین لووتکه‌ی ئامریکای باشوور له وڵاتی ئه‌رجه‌نتینمان هه‌یه به به‌رزایی 6965 مه‌تر که ئه‌گه‌رچی بانگهێشت کراوم به‌ڵام گومانم هه‌یه بتوانم ئاماده بم و ئه‌گه‌ر ئه‌نگوسته‌کانم چاک بوونه‌وه ئه‌وا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه ده‌ده‌م.
ناوبراو ئاماده‌بوون له سه‌رکه‌وتنه‌کانی زستانانه‌ی به‌تایبه‌ت سه‌هۆڵ و به‌ور و سه‌رکه‌وتنه به‌رزه‌کانی وه‌ک پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر له وه‌رزشی کهشهوانیدا ئاماژه پێدا و وتی: به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ له سیسته‌می کهشهوانی ئێران‌دا به‌شدار بن پێشنیار ده‌که‌م له سه‌رکه‌وتنه‌کانی زستان و به‌رزاییه گرنگه‌کان ئاماده‌بوونیان هه‌بێت و پاش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونی پێویست له ناوخۆی وڵات، بچنه نێو سیسته‌می کهشهوانی جیهانی.
ئه‌م که‌شه‌وانه به‌ناوبانگه کرماشانیه وه‌رزی زستان وه‌ک باشترین کات بۆ به‌راوردکردنی توانای کهشهوانی ئاماژه پێدا و وتی: پێوه‌ری کاری گه‌وره له کهشهوانی وه‌رزی زستاندایه و ده‌سپێکردنی زستان له ڕاستیدا سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی کاری کهشهوانییه.
شه‌هلایی به‌شداریکردن له خوله‌کانی فێرکاری، گرووپه‌کان و یانه‌کانی کهشهوانی وه‌ک گرنگترین بنه‌مایه پێش ده‌سپێکردنی کاری کهشهوانی و وتی: له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێ وه‌رزشوان به سه‌رکه‌وتنی زستانانه و له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی شه‌و، سه‌هۆڵ و به‌ور و … فێرکاری و ڕاهێنانی پێویستی پێ بگات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی به‌ته‌نێ هوشداری دا و وتی: لانی که‌می گرووپ له کهشهوانیدا 2 که‌سه و شاخه‌وانان ده‌بێ له سه‌رکه‌وتنی تاکه‌که‌سی و هه‌یه‌جان له کهشهوانیدا خۆیان به دوور بگرن.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: بۆ ده‌ستپێکردنی کاری کهشهوانی 2 تایبه‌تمه‌ندی زۆر پێویستن، یه‌که‌م هه‌بوونی ده‌فرایه‌تی و دلێری بۆ کار له‌م ڕسته‌دا و دووهه‌میش بارودۆخی جوگرافیایی گونجاو که به به‌خته‌وه‌رییه‌وه ئه‌م دوو ده‌فرایه‌تییه له کرماشان ده‌ست ده‌که‌ون به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌و جۆره‌ی که گونجاوه که‌ڵکیان لێ وه‌رناگیردرێت.