جام کوردی:
بنیات نانی دووه‌م بنکه‌ی ئاسمانی سوپای ڕووسیا له پارێزگای حۆمس له سوریا، هاوکێشه مه‌یدانییه‌کانی تووشی گۆڕانکاری کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕووسیا له دوو مانگی ڕابردوو هه‌نگاوی کرداریی له پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له سوریا ناوه و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش به تایبه‌ت سوریا هیوایان به‌وه هه‌یه که داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه به‌ره‌و له ناوچوون بڕۆن.
له‌م دوو مانگه‌دا سه‌دان بنکه و مۆڵگه‌ی داعش و تیرۆریستانی دیکه له ناوچه جیاجیاکانی سوریا کراونه‌ته ئامانج و ڕه‌وتی له‌ناوچوونی ئه‌وان ده‌ستیپێکردووه.
ڕێکخستنی هێرشه‌کانی ڕووسیا بۆ سه‌ر تیرۆریستان/ بنیات نانی دووه‌م بنکه‌ی ئاسمانی ڕووسیا له سوریا:
سوپای ڕووسیا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر تیرۆریستان به شێوازی جۆربه‌جۆر ئه‌نجام ده‌دات که که‌ڵک وه‌رگرتن له بنکه‌ی ده‌ریایی ته‌ڕتوس و هێرشه ئاسمانییه‌کان له ڕێگای بنکه‌ی ئاسمانی حه‌میمیم له لازقیه و به‌کارهێنانی بنکه سه‌ربازییه‌کانی سوریا و هاویشتنی موشه‌ک له ده‌ریای کاسپییه‌ن له سه‌ر که‌شتییه شه‌ڕکه‌ره‌کانه‌وه نموونه‌یه‌کی ئه‌م هێرشانه‌ی مۆسکۆ ده‌بن.
به پێی ڕاپۆرته‌کان، حکومه‌تی ڕووسیا له ئێستادا سه‌رقاڵی بنیات نانی دووه‌م بنکه‌ی ئاسمانی خۆی له سوریا و له نزیک شاری حۆمسه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له پێناو به‌هێزتربوونی ئاماده‌بوونی سه‌ربازی مۆسکۆ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه: ڕووسیا هێزی پسپۆڕ و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بۆ ئه‌لشه‌عیرات له 25 کیلۆمه‌تری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی حۆمس ناردووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به بنیات نانی دووه‌م بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌و وڵاته له سوریا، ژماره‌ی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیاش ڕوو له زیادبوون بکات. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌کانی ڕووسیا له‌و بڕوایه‌دان که هه‌زار سه‌ربازی ئه‌و وڵاته و ده‌یان کۆپته‌ری سه‌ربازی و فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر له‌و بنکه‌یه‌دا جێگیر ده‌کرێن.
گرنگی ستراتژیکی بنکه‌ی ئه‌لشه‌عیرات:
به‌رپرسێکی سه‌ربازی سوپای سوریاش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕایگه‌یاندووه: بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌لشه‌عیرات له ڕیزی گرنگترین بنکه ئاسمانییه‌کانی سوریایه و له ئێستادا بنکه‌که به فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووی سوخۆ 34ی ڕووسیا ته‌یار ده‌کرێت.
ڕووسیا به بنیات نانی دووه‌م بنکه‌ی ئاسمانی خۆی له سوریا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که هێڵه‌کانی پشتیوانی و گه‌یاندنی که‌ره‌سته و پێداویستییه‌کانی هێرش کردنه سه‌ر تیرۆریستان له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌هێزتر بکات و له‌م ڕێگاشه‌وه پرۆسه‌ی ئازادکردنی حه‌له‌ب و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ر بگاته ئه‌نجام و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانکراوی ئازادکردنی ئه‌دلیب، ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی بگێڕێت.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش دووه‌م بنکه‌ی ئاسمانی ڕووسیا له سوریا پشتیوانێک بۆ به‌ره‌ی باشور ده‌بێت تا له کاتی پێویست، بنکه و مۆڵگه‌کانی تیرۆریستان له ڕێگای بنکه‌ی ئاسمانی حۆمسهوه بۆردومان بکرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ به‌ره‌ی درعا و دیمه‌شق گرنگی و بایه‌خی ستراتژیکی ده‌بێت.
ڕۆڵی بنکه‌ی ئه‌لشه‌عیرات له پرۆسه‌ی ئازادکردنی ئه‌دلیب:
بابه‌تێکی دیکه ئه‌وه‌یه که به‌هۆی مه‌شق و ڕاهێنانی هاوبه‌شی نێوان سه‌ربازانی ڕووسیا و سوریا سه‌باره‌ت به ئازادکردنی ئه‌دلیب، پێ ده‌چێت هاوکات ئه‌م بنکه‌یه بۆ پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و هێزانه به کار بهێنرێت تا له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی تایبه‌ت به ئازادکردنی ئه‌دلیب، بنکه‌ی ئه‌لشه‌عیرات ڕۆڵی پشتیوانی خۆی به کار بێنێت.
به گشتی ده‌توانین بڵێین که بنیات نانی دووه‌م بنکه‌ی ئاسمانی ڕووسیا له سوریا به هۆی ڕۆڵی پشتیوانی له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی حه‌له‌ب و ته‌دمۆر، بۆردومانی بنکه و باره‌گاکانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، پشتیوانی له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی تایبه‌ت به ئازادکردنی ئه‌دلیب و به‌هێزکردنی هێڵی به‌رگری سوریا کاریگه‌ری به‌رچاوی له گۆڕینی هاوکێشه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا ده‌بێت.
ئه‌ڵبه‌ت بنیات نانی دووه‌م بنکه‌ی ئاسمانی ڕووسیا له نزیک شاری حۆمس ده‌توانێت هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندی داعش له نێوان عێراق و سوریا بکاته ئامانج و له‌م ڕێگاشه‌وه تیرۆریستان سه‌باره‌ت به هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه.