جام کوردی:
به فه‌رمانی پارێزگاری خوزستان، 8 ئافره‌ت وه‌ک مودیر ناحیه له ناوچه جیاجیاکانی ئه‌م پارێزگایه ده‌ستنیشان کراون.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای خوزستان، بۆ یه‌که‌م جار و به فه‌رمانی عه‌بدولحوسێن موقته‌دایی پارێزگاری خوزستان 8 ئافره‌ت وه‌ک مودیر ناحیه ده‌ستنیشان کراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌ریه‌م عه‌یوه‌ز زاده له ناحیه‌ی ناوه‌ندی شاری ئه‌هواز، سه‌حه‌ر ئه‌حمه‌دی ئارپهنا وه‌ک مودیر ناحیه‌ی ناوه‌ندی لالی، ئه‌عزه‌م شنبهدی مودیر ناحیه‌ی ناوه‌ندی هندیجان، بڵقیس حوسێنی وه‌ک مودیر ناحیه‌ی ناوه‌ندی ماهشههر، حه‌میده ئالبوعهشیره وه‌ک مودیر ناحیه‌ی ناوه‌ندی خوڕه‌مشار، به‌تول سه‌عیدی زاده وه‌ک مودیر ناحیه‌ی ناوه‌ندی ئابادان، له‌یلا موحسنه وه‌ک مودیر ناحیه‌ی ناوه‌ندی شوش و مه‌عسومه خه‌نفه‌ری وه‌ک مودیر ناحیه‌ی ناوه‌ندی کارون ده‌ستیان به چالاکی کردووه.
ئه‌مه‌ش وه‌ک گرنگیدان به توانا و لێهاتوویی ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگا، گرنگی زۆری هه‌یه و ڕه‌نگه له سه‌ر ئاستی پارێزگاکانی ئێرانیش تا ئێستا هیچ پارێزگایه‌ک وه‌ک خوزستان له پۆسته ئیدارییه‌کاندا بایه‌خیان به ئافره‌تان نه‌دابێت.