جام کوردی:
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست له پێش بینی خۆی له ئابوری وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2016 که به پێی شێوازی ساڵانه و له کاتی نزیکبوونه‌وه له ساڵی نوێی زائینی وه‌ک پاشکۆیه‌ک بڵاو ده‌بێته‌وه، ئاسۆی ئابوری ئێرانی به ڕوونی دیاری کردووه و ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی 1/6 ی بۆ ئه‌م وڵاته پێش بینی کردووه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌رزترین ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری جیهان بۆ وڵاتانی لائۆس و تورکه‌مه‌نستان به له سه‌دا 8 پێش بینی کراوه. هه‌ر بۆیه گه‌شه‌ی ئابوری ئێران له ساڵی 2016 به یه‌کێک له خێراترین گه‌شه‌کردنه‌کانی جیهان هه‌ژمار ده‌کرێت. ئیکۆنۆمیست هۆکاره‌کانی ئه‌مه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو و ڕایگه‌یاندووه، ساڵی داهاتوو ساڵێکی گه‌وره بۆ ئێران ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان درگا ئابورییه‌کانی جیهان به ڕووی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌کاته‌وه و ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ئێرانیش ڕۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ده‌بێته‌وه. به پێی پێش بینییه‌کانی ئه‌م گۆڤاره له ساڵی نوێ، سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی له ئێران که به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بازاڕه‌کانی ناوچه‌که داده‌نرێت، زیاتر ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای پێش بینی گه‌شبینانه‌ی ئیکۆنۆمیست له گۆڕانکارییه‌کانی که‌رتی ئابوری ئێران، تێڕوانینی ئه‌م گۆڤاره به ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له گه‌ڵ پێش بینییه‌کانی دیکه جیاوازی هه‌یه. به پێی خه‌مڵاندنی ئیکۆنۆمیست، ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له ئێران بۆ ساڵی داهاتوو 1/14 ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که پێش بینییه‌کانی دیکه ڕێژه‌ی نزمتریان بۆ هه‌ڵئاوسانی ئابوری ئێران ده‌رخستووه.
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست هاوکات له گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی زائینی و وه‌ک ساڵانی پێشوو، پاشکۆیه‌کی تایبه‌تی بڵاو کردووه‌ته‌وه که تێیدا به ژماره و داتا پێش بینییه‌کانی که‌رتی ئابوری وڵاتانی جیهان خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌مساڵیش ئیکۆنۆمیست 10 ئابوری وڵاتانی که به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنیان ده‌بێت، ناساندووه و به‌م پێیه‌ش له نێو ئابورییه به‌هێزه‌کاندا ته‌نیا هیندستان به گه‌شه‌ی 1/7 له پله‌ی حه‌وته‌می جیهاندا ماوه‌ته‌وه. له نێو ئه‌م وڵاته‌دا، ئابورییه به‌هێزه‌کانی جیهان پله‌ی تایبه‌تیان وه‌ک خێراترین گه‌شه‌سه‌ندوویی مسۆگه‌ر نه‌کردووه.
ئیکۆنۆمیست به ئاماژه به دابه‌زینی نرخی کاڵا، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی چین له نێو ئابورییه به‌هێزه‌کان، به ته‌نیا هیندستانی وه‌ک وڵاتێک داناوه که زۆرترین گه‌شه‌ی له ساڵی 2016 ده‌بێت و ڕایگه‌یاندووه که هیندستان به حه‌شیمه‌تێکی گه‌نج و پلانه چاکسازییه‌کانی که‌رتی ئابوری، ڕه‌نگه تا چه‌ند ساڵی داهاتووش له ڕیزی ئه‌و 10 وڵاته‌دا بمێنێته‌وه که زۆرترین گه‌شه‌ی ئابورییان ده‌بێت. به‌م پێیه‌ش، وڵاتانێک به بازاڕه‌کانی بچووکتر له به‌هێزه‌کان یان تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌کان، به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌ی ئابورییان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر کردووه و گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌وتۆ که له ساڵانی ڕابردوو له هه‌ندێک وڵاته‌وه به‌دیهاتوو، چیدی نابینرێت. به پێی پێش بینییه‌کان، ئابووری لائۆس و تورکه‌مه‌نستان ئه‌ستێره‌ی ساڵی 2016 ده‌بن و به له سه‌دا 8 به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌سه‌ندن تایبه‌ت به‌وان ده‌بێت. له کیشوه‌ری ئاسیا، دوو وڵاتی کامبوج و میانمار به‌رهه‌می چاکسازی سیاسی خۆیان هه‌ڵده‌گرن و له سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی به ڕێژه‌یه‌کی به‌رز که‌ڵک وه‌رده‌گرن. کامبوج به ڕێژه‌ی له سه‌دا 5/7 و میانمار له سه‌دا 2/7 پله‌ی سێهه‌م و شه‌شه‌می وڵاتانی خاوه‌ن زیاترین گه‌شه‌ی ئابورییان مسۆگه‌ر کردووه. وڵاتانی دیکه‌ش که ناویان له‌م ڕیزبه‌ندییه‌ی 10 وڵاته‌دا هاتووه، زۆربه‌یان ئه‌فریقین و گه‌شه‌ی به‌هێزی ئابوری ئه‌وان قه‌رزداری باشتربوونی ڕه‌وشی سیاسی و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانه ئابورییه‌کان ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه هه‌موو هه‌واڵی دڵخۆشکه‌ره‌وه‌ی ئابوری ئه‌و وڵاته بچووکانه‌ن، به‌ڵام کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر ئابوری جیهانی ئه‌وه‌نده به‌رچاو نابێت. ئه‌مه‌ش له هه‌ل و مه‌رجێکدایه که ئابوری وڵاتێک وه‌ک هیندستان به ته‌نیایی 10 هێنده‌ی کۆی گشتی ئه‌م ئابورییه بچووکانه ده‌بێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش هیندستان له ساڵی 2016 سه‌ر له نوێ و بۆ دووه‌م جار، گه‌شه‌ی ئابوری زیاتر له وڵاتی چینی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و پرۆژه زه‌به‌له‌حانه‌وه هه‌یه که له کابینه‌ی پێشوودا ڕاگیرابوون.
پێش بینی ئیکۆنۆمیست بۆ ئێران:
ئه‌م گۆڤاره له به‌شێکی پێش بینییه‌کانی خۆی که تایبه‌ته به ئێران، گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌م وڵاته‌ی بۆ ساڵی 2016 زیاتر له سه‌دا 1/6 و ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی له سه‌دا 1/14 خه‌مڵاندووه. به‌م پێیه‌ش، داهاتی هه‌ر تاکێکی ئێرانی به پێوه‌ری نرخی ئێستا 6130 دۆلار و به پێوه‌ری یه‌کسانی نرخی کڕین 18070 دۆلار پێش بینی کراوه. حه‌شیمه‌تی ئێران ده‌گاته 80 ملیۆن که‌س. ئیکۆنۆمیست سه‌باره‌ت به ئێران ڕایگه‌یاندووه: ساڵی داهاتوو بۆ ئێران ساڵێکی گه‌وره ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان درگا ئابورییه‌کانی جیهان به ڕووی ئه‌م وڵاته‌دا ئاوه‌ڵا ده‌که‌ن و ڕۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆی به‌رزتر ده‌کاته‌وه و ئه‌مه‌ش ئاسۆی ئابوری ئێران پرشنگدارتر ده‌کات. سه‌رمایه‌دانه‌رانی بیانی ڕوو له ئێران ده‌که‌ن که به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بازاڕه‌کانی ناوچه‌که داده‌نرێت. هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری که له مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، شانسی لایه‌نه‌کانی نزیک له حکومه‌ت زیاتر ده‌کات و که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارامی سیاسی دێنێته پێشه‌وه.
پێش بینی گه‌شه‌ی ئابوری ناوچه جیاوازه‌کانی جیهان:
له به‌شێکی دیکه‌ی پێش بینییه‌کانی ئه‌م گۆڤاره، ئاماژه به گه‌شه‌ی ئابوری ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهان دراوه. به پێی ڕاپۆرته‌که، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری ناوچه‌ی ئه‌مریکای باکور له سه‌دا 5/2، ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا له سه‌دا 8/1، ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات له سه‌دا 2/1، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا له سه‌دا 2/3، گه‌شه‌ی ئابوری ئاسیا (به‌ده‌ر له ژاپۆن، ئۆسترالیا و نیۆزله‌ندا) له سه‌دا 4/5، ناوچه‌ی ئۆسترالیا له سه‌دا 6/2، ئه‌مریکای لاتین له سه‌دا 3/1 و گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌فریقای ژێر بیاوان له سه‌دا 6/3 ده‌بێت.
پێش بینی ئیکۆنۆمیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا:
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆڤمبێر ئاماده ده‌کات، پرسی هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی خستووه‌ته ژێر کاریگه‌ری خۆی. باراک ئۆباما چیدی ناتوانێت ببێته کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کان و چه‌ندین کاندیدی دیکه له هه‌ر دوو پارتی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م پۆسته له کێبه‌ڕکێدان. که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هیلاری کلینتۆن که له سه‌ره‌تادا هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی پێوه ده‌بینرا، له ئاکامدا وه‌ک کاندیدی دیمۆکراته‌کان هه‌ڵیده‌بژێرن و ڕه‌نگه ناوبراو ببێته سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. به‌ڵام نوێنه‌ری کۆماریخوازه‌کان هه‌مووان سه‌رسام ده‌کات. ئه‌و بوشێکی دیکه نابێت، ئه‌گه‌رچی دوناڵد ترامپیش نابێته نوێنه‌ری کۆماریخوازه‌کان، به‌ڵام له قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌توانێت ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌کان بۆ پشتیوانی له خۆی هان بدات و به‌م پێیه‌ش له قۆناغی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان وته‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بێت.
پێش بینی بواری کسم و کار:
ئیکۆنۆمیست له پێش بینی خۆی سه‌باره‌ت به بواری کسم و کار له ساڵی 2016 ڕایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌رچی ساڵی 2015 له بواری کسم و کار چه‌ندان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام له ساڵی 2016 سه‌ره‌تایه‌کی گه‌شتر ده‌بینین. ئه‌گه‌رچی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو وه‌ک به‌ره‌ی سه‌ره‌کی گه‌شه‌ی بازرگانی هه‌ژمار ده‌کرێن، به‌ڵام ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنیان له سه‌دا 3/2 ده‌بێت و هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ژاپۆن و ئه‌ورووپا له‌م بواره‌دا سه‌قامگیری زیاتریان ده‌بێت. دابه‌زینی نرخی نه‌وت یارمه‌تیده‌ری وڵاتانی به‌کارهێنه‌ر ده‌بێت. بواری کسم و کار له بازاڕه‌کانی تازه سه‌رهه‌ڵداو تووشی هه‌ڵکشان و داکشان ده‌بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕووسیا و به‌رازیل چه‌ندین به‌ربه‌ستیان له پێشدایه. له وڵاتی چین، پیشه‌سازی که‌رتی خزمه‌تگوزاری به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڕوات تا لاوازی وه‌به‌رهێنانی کارگه‌یی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه. گه‌شه‌ی بازرگانی جیهان لاوازتر ده‌بێت، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی بازرگانی دوو لایه‌نه‌ی ئوقیانووسی ئارام، بازرگانی جیهانی به‌ره به‌ره گه‌شه ده‌کات.
پێش بینی بارودۆخی بازاڕی وزه‌ی جیهان:
هه‌یه‌جانێک که له بازاری وزه‌دا ده‌بینرێت تایبه‌ته به خستنه‌ڕووی وزه. له ساڵی 2016 ئاستی به‌کارهێنانی وزه‌ی جیهان گه‌شه‌یه‌کی سه‌قامگیر به‌ڵام لاوازی له سه‌دا 5/2 به خۆوه ده‌بینێت. کێبه‌ڕکێی نێوان دابینکه‌رانی که‌نداوی فارس و کۆمپانیا زه‌به‌له‌حه‌کان به‌ڵام مایه‌پووچی وه‌به‌رهینه‌ری نه‌وتی شیل له ئه‌مریکا توندتر ده‌بێت. تا ئێستا بڕیاری عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به پشکی بازاڕ له ڕێگای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان، هه‌ندێک له وه‌به‌رهێنه‌رانی له گۆڕه‌پانه‌که وه‌ده‌ر ناوه. به‌ڵام به‌رده‌وامی ئه‌م ستراتیژه، دابه‌زینی خێرای نرخه‌کان ڕاده‌گرێت. ده‌رهێنه‌رانی نه‌وتی شیل، شێوازی وه‌هایان ده‌بێت که تێچووی که‌متری پێویست ده‌بێت. زۆربه‌ی کۆمپانیاکان به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوودی ئه‌مریکا تووشی خه‌سار ده‌بن، به‌ڵام مامناوه‌ندی نرخی 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی وست تگزاس ئینترمدیت بۆ زۆربه‌ی کۆمپانیاکان قازانجی ده‌بێت. وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ئه‌مریکا له ساڵی 2016 ته‌نیا له سه‌دا 5/4 تووشی دابه‌زین ده‌بێت. نرخی نه‌وتی خاوی برێنت که ستانداردی جیهانییه، له ساڵی 2016 بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 60 دۆلار ده‌بێت و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی که تێچووی زۆریان به‌رده‌که‌وێت هه‌واڵێکی ناخۆش ده‌بێت. کێشه‌ی ئه‌وان کاتێک زیاتر ده‌بێت که ئێران له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ڕۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆی به‌رزتر ده‌کاته‌وه. به هۆی ئه‌وه‌ی که خستنه‌ڕووی نه‌وتی جیهان 96 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه ده‌بێت، کۆمپانیا زه‌به‌له‌حه‌کانی نه‌وت و گازی جیهان له ڕێژه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری خۆیان که‌م ده‌که‌نه‌وه.