جام کوردی:
پیر محه‌ممه‌د ملازهی شاره‌زا و شرۆڤه‌کاری سیاسی سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ری مردنی مه‌لا مه‌نسور سه‌رکرده‌ی تاڵیبان له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئیلنا ڕوونیکرده‌وه: عه‌بدووڵا سه‌رحه‌دی نوێنه‌ری مه‌لا دادووڵا له ئه‌نجومه‌نی کوێته‌یه. دادووڵا له‌و که‌سانه بووه که سه‌باره‌ت به شاردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی مه‌لا عومه‌ر له لایه‌ن مه‌لا مه‌نسوره‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیی ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نه‌بووه هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی له تاڵیبان. ناکۆکی نێوان دادووڵا و مه‌لا مه‌نسور بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که به مه‌به‌ستی نێوه‌ندگێڕی و ئاشتبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو که‌سه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به میواندارێتی عه‌بدووڵا سه‌رحه‌دی به‌ڕێوه ببرێت، له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ناکۆکییه‌کان په‌ره‌یان سه‌ند و به‌و ئاسته‌ی گه‌یشت که هه‌ر دوو لایه‌ن په‌نایان بۆ چه‌ک برد و له ده‌ره‌نجامه‌که‌شیدا عه‌بدووڵا سه‌رحه‌دی و چوار که‌س له پاسه‌وانه‌کانی مه‌لا مه‌نسور کوژران و مه‌لا مه‌نسوریش بریندار کراوه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: هێشتا ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن پاکستان و به‌رپرسانی بڵای ئه‌و وڵاته‌وه پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی تاڵیبانیش لێدوانێکی وه‌هایان نه‌بووه و ته‌نانه‌ت کوژرانی مه‌لا مه‌نسوریش ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام له‌و دیوی ڕووداوه‌که‌وه، واته له ئه‌فغانستان ڕاگه‌ێندراوه که زانیاری ته‌واو له به‌رده‌ستدایه که مه‌لا مه‌نسور کوژراوه و ته‌نانه‌ت وته‌بێژی عه‌بدولڕه‌شید دوستۆم جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه و ڕوونیکردووه‌ته‌وه که زانیاری ته‌واویان هه‌یه که مه‌لا مه‌نسور بریندار کراوه و پاشان له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری کوێته گیانی له ده‌ست داوه. خاڵی گرنگ له‌م نێوه‌نده‌دا و له ئه‌گه‌ری کوژران یان زیندووبوونی مه‌لا مه‌نسور، ئه‌وه‌یه که شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکردایه‌تی پاش مردنی مه‌لا عومه‌ر له نێو تاڵیبان سه‌ری هه‌ڵداوه. به‌و شێوازه‌ی که تا ئێستا که‌سانێک له‌و گرووپه جیا بوونه‌ته‌وه و سه‌رکردایه‌تی مه‌لا مه‌نسوریان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و خوازیاری ئه‌وه بوون که ئه‌نجومه‌نی کوێته، پیشاوه‌ر و سه‌رکرده و فه‌رمانده‌کانی گرووپه‌کانی دیکه به ئامانجی ده‌ستنیشان کردنی سه‌رکرده‌یه‌کی نوێ بۆ تاڵیبان کۆببنه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و لایه‌نه‌ی که مه‌لا مه‌نسوریان هه‌ڵبژاردووه سه‌باره‌ت به‌م پرسه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
پێده‌چێت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی که له شاری کوێته و به ئاماده‌بوونی مه‌لا مه‌نسور و عه‌بدووڵا سه‌رحه‌دی له ماڵه‌که‌یدا به‌ڕێوه‌چوو، هۆکاره‌که‌ی هه‌ر ئه‌مه بووه و ویستوویانه له ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه و پێکه‌وه وتووێژ و دانوستانیان هه‌بێت و سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکردایه‌تی گرووپی تاڵیبان بگه‌نه چه‌شنێک له ڕێکه‌وتن. له ئێستادا کێشه‌که له سه‌ر پرسی سه‌رکردایه‌تی تاڵیبانه تا بتوانن که‌سێک وه‌ک سه‌رکرده ده‌ستنیشان بکه‌ن که سه‌رجه‌م به‌رپرسان و فه‌رمانده باڵاکانی تاڵیبان وه‌ک بژارده‌ی یه‌که‌م له سه‌ری ڕێکبکه‌ون.
ملازهی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که ئایا هه‌واڵی مردنی مه‌لا مه‌نسور وه‌ک مردنه‌که‌ی مه‌لا عومه‌ر که پاش چه‌ند مانگ شاردنه‌وه‌ی بڵاو کرایه‌وه، ده‌توانێت ستراتیژێکی هاوشێوه بێت یان نه، وتی: له ڕاستیدا مه‌لا مه‌نسور نزیکترین که‌سه له ده‌زگای هه‌واڵگری پاکستان و ئه‌نجومه‌نی کوێته‌ش زیاترین په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه و به‌م هۆیه‌شه‌وه پاکستان هیواداره ئه‌م ڕه‌وته وه‌ک ئامرازی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی له ئه‌فغانستان به کار بێنێت. هۆکاری ئه‌وه‌ی که مردنه‌که‌ی مه‌لا عومه‌ریان شارده‌وه، ئه‌وه بوو که‌م دۆخه‌ی ئێستای تاڵیبان سه‌ر هه‌ڵنه‌دات و ئه‌ڵبه‌ت نیگه‌رانییه‌کی به‌جێ بووه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆی ئه‌م گرووپه‌دا ده‌ست پێ ده‌کات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌بوو که پاش ده‌ستنیشان کردنی سه‌رکرده‌ی نوێ هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بێت و له ئێستاشدا هه‌مان خوێندنه‌وه‌کان بوون به ئه‌مری واقیع. هێشتا زۆربه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی تاڵیبان دانیان به سه‌رکردایه‌تی مه‌لا مه‌نسور نه‌ناوه. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که داعش له ئه‌فغانستان سه‌رقاڵی پلان‌داڕێژی و وه‌رگرتنی هێزه ته‌نانه‌ت له نێو گرووپی تاڵیبان و ئه‌مه‌ش وه‌ک مه‌ترسییه‌ک هه‌ڕه‌شه له‌وان ده‌کات.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: هه‌موو ئه‌م خاڵانه هۆکاری ئه‌وه‌ن که پاکستان له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌لا مه‌نسور په‌له نه‌کات و له کاتێکی گونجاو‌دا مردنی سه‌رکرده‌ی تاڵیبان ڕابگه‌ێنێت و ئامانجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م ڕووداوه کۆنتڕۆڵ بکات. به هۆی ئه‌وه‌ی که له نێو گرووپی تاڵیبان دوو باڵی مه‌لا دادووڵا و مه‌لا مه‌نسور پێکه‌وه ناکۆکییان هه‌یه، پاکستان سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات که جیابوونه‌وه‌یه‌ک له‌و گرووپه‌دا ڕوو بدات و به هۆی نه‌مانی کۆنتڕۆڵی له سه‌ر تاڵیبان له ئه‌فغانستان ئه‌و پرسیاره‌ی دێته پێشه‌وه که پاکستان به‌و هه‌موو تێچووه‌ی که سه‌باره‌ت به پاڵپشتی له تاڵیبان به‌ری که‌وتووه، چه ده‌سکه‌وتێکی ده‌بێت.
له ئێستادا ئه‌و دوو که‌سه‌ی که وه‌ک جێگرانی مه‌لا مه‌نسور ده‌ستنیشان کرابوون، له ئه‌گه‌ری پشتڕاست بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی مه‌لا مه‌نسور ڕه‌نگه وه‌ک سه‌رکرده‌ی تاڵیبان هه‌ڵبژێرێن. که‌سی یه‌که‌م سراج ا‌لدین حه‌قانییه که سه‌رکرده‌ی ڕه‌وتی حه‌قانییه و له ڕاستیدا له گه‌ڵ تاڵیبان ئیئتلافی کردووه. که‌سی دووه‌م هیبت الله ئاخوندزاده‌یه که هه‌ر چه‌نده ڕێکخراوێکی وه‌های نییه به‌ڵام به فه‌رمانده‌یه‌کی کاریگه‌ر له ناوچه‌کانی په‌شتووی باشوری ئه‌فغانستان داده‌نرێت. به‌ڵام بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ئایا لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش له سه‌ر ئه‌م دوو که‌سه ڕێکده‌که‌ون یان نه. له نێوان ئه‌م دوو که‌سه‌شدا ناکۆکی هه‌یه و ئه‌وان هه‌ر یه‌ک خۆیان سه‌باره‌ت به سه‌رکردایه‌تی گرووپی تاڵیبان به ڕه‌واتر ده‌زانن.
ئه‌م شرۆڤه‌کاره‌ی کاروباری ئه‌فغانستان له کۆتاییدا وتی: به هۆی ئه‌و کێشانه‌ی که له ئێستادا هه‌یه، ئه‌گه‌ر مردنی مه‌لا مه‌نسور پشتڕاست بکرێته‌وه، پێ ناچێت له نێو تاڵیباندا سه‌باره‌ت به سه‌رکرده‌ی داهاتوو بگه‌نه ڕێکه‌وتن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاکستان پێداگری له سه‌ر وه‌لاوه‌نانی یه‌ک له‌و دوو که‌سه‌ش بکات، دیار نییه که تاڵیبان ده‌توانێت ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕ بکات یان نه. له لایه‌کی دیکه‌وه پێویسته بوترێت که هه‌ندێک له سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی پاکستان دانوستانی وه‌هایان له گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان هه‌بووه تا بتوانن به‌ستێنی کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی پاکستان و ئه‌فغانستان دابین بکه‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌واڵی مردنی مه‌لا مه‌نسور پشتڕاست بکرێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که دانوستانه‌کانی ئاشتی به ده‌ره‌نجامێک بگات و بتوانرێت تاڵیبان به‌ره‌و مێزی دانوستان هان بدرێت، ئه‌گه‌رێکی به‌هێز ده‌بێت.