جام کوردی:
به پێی هه‌واڵی میدیاکانی تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته له به‌رواری 12ی سه‌رماوه‌زی 1394ی کۆچی هه‌تاوی له لێدوانێکدا به سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ڕاگه‌یاندووه که ئێوه سه‌باره‌ت به سوریا تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر درێژه به‌م ستراتیژه‌ش بده‌ن تێچووی زۆری بۆتان ده‌بێت. ناوبراو هه‌روه‌ها حکومه‌تی تارانی به درۆ و بوختان تاوانبار کردووه و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که له سه‌ر درۆ و بوختان بنیات ده‌نرێن له‌م شێوه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ناوبراو سه‌رجه‌م یاسا و داب و نه‌ریتی سیاسیی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌ردۆغان به باشی له‌وه تێده‌گات که لێدوانه‌کانی گوزارشت له که‌سایه‌تی و بۆچوونی سیاسی خۆی ده‌کات و ئه‌م لێدوانانه‌ش ناتوانێت هه‌ڵه‌ی ستراتژیکی خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به پاڵپشتی له گرووپی تیرۆریستی داعش و ته‌کتیکی درۆی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه په‌رده‌پۆش بکات.
ئاسایی نییه که به‌رپرسانی سیاسی ناوه‌ڕۆکی دانوستانه‌کان، ئه‌ویش له ئاستی سه‌رۆک کۆماره‌کان بۆ ڕای گشتی باس بکه‌ن، به‌ڵام له‌و ئه‌ردۆغانه‌ی که سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی به گه‌وره‌ترین هۆکاری قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که داده‌نرێن و پاش خستنه‌خواره‌وه‌ی سوخۆی 24ی ڕووسیاش، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت جیهانیشی به‌ره‌و ئاقارێکی مه‌ترسیدار بردووه، چاوه‌ڕوان کراوه. ئه‌گه‌رچی به دڵنیاییه‌وه سه‌رۆک کۆماری ئێران له دانوستانه‌کاندا ده‌رفه‌تی وه‌ها گوساخییهکی به سه‌رۆک کۆماری توروکیا نه‌داوه، به‌ڵام به بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان چیدی ڕاستی و نادرووستی لێدوانه‌کانی له دانوستان له گه‌ڵ ڕۆحانی گرنگی ئه‌وتۆی نییه. لێدوانه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئامانجێکی چه‌ند لایه‌نه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی هه‌یه و له هه‌مووش گرنگتر ناردنی ئه‌و په‌یامه به لایه‌نی ئێرانییه که ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێکی پێویستی نه‌درێته‌وه، به هۆی که‌سایه‌تی تایبه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه گوساخییهکی زیاتر بۆ زماندرێژی به ناوبراو ده‌دات.
ئه‌ردۆغان میراتداری بیره‌وه‌رییه‌کانی چاڵدرانه. ناوبراو له خولیای خۆیدا خه‌ونی زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته ده‌بینێت که نه خۆی له ئاستی که‌سانێک وه‌ک سوڵتان فاتیح و سوڵتان سولێمانه و نه ده‌فرایه‌تی و تواناکانی تورکیای ئه‌مرۆش به تواناکانی حکومه‌تی عوسمانی به‌راورد ده‌کرێت. تورکیا ساڵه‌هایه ئامرازی ده‌ستی ڕۆژئاوایه که له هاوکێشه‌کانی دژ به ڕووسیا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت.
لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رکه‌وتنی تێچووی زۆر بۆ ئێران سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی، یه‌که‌م و کۆتا لێدوانی دژبه‌رانه‌ی ناوبراو سه‌باره‌ت به وڵاتی ئێمه نییه و ناشبێت. هه‌رچه‌نده سه‌رکرده‌کانی کۆماری ئیسلامی داب و نه‌ریتی دراوسێیه‌تییان له به‌رچاو گرتووه و جه‌خت له سه‌ر ئاشتی و دۆستایه‌تی ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به هۆی نه‌خۆشی خۆبه‌زل زانینیه‌وه هه‌رده‌م له ده‌وڵی ئاڵۆزی و قووڵترکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان ده‌دات. ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا وه‌زیرێکی تورکیا، حیزبووڵای لۆبنانی به تیرۆریست ناو برد و جێگرێکی، حکومه‌تی تارانی به سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی له ناوچه‌که تۆمه‌تبار کرد و کار به‌وێ گه‌یشت که ئه‌ردۆغان ژاری لێدوانه‌کانی به‌ره‌و ئاراسته‌ی به‌رزترین به‌رپرسی وڵاته‌که‌مان به‌رزتر بکاته‌وه.
ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی سیاسه‌توانان و به‌رپرسه باڵاکانی وڵاتان، کۆنتڕۆڵ کردن و هێورکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانه. پێده‌چێت خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه و دوژمنانه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به ئێران ببێته هۆی خوڵقاندنی کێشه‌یه‌کی دیکه. ده‌روونناسی ئه‌ردۆغان له به‌رامبه‌ر کێشه و قه‌یرانه‌کان و ته‌نانه‌ت ڕکابه‌ره‌کانیش به‌و شێوازه‌یه که ناوبراو له هه‌نگاوی یه‌که‌م، به‌رامبه‌ره‌که‌ی تاقیده‌کاته‌وه و پاشان سیاسه‌تی هێرشبه‌رانه‌ی درێژه پێ ده‌دات. هه‌موومان ده‌زانین که که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزییه‌کان بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کییه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌ڵام له به‌رچاو نه‌گرتنی سووکایه‌تییه‌کان ده‌توانێت به‌ستێنی قه‌یرانی گه‌وره‌تر دابین بکات. لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان وه‌ک سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕاگه‌ێندراوه و پێده‌چێت ده‌رکردنی وه‌ڵام له ئاستێکی باڵا خۆی هه‌نگاوێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی قه‌یرانه‌که بێت. له کاتێکدا که هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوایی تورکیا به چه‌ندین جار جه‌ختیان له سه‌ر ڕۆڵی ئه‌نکه‌ره و ئه‌ردۆغان له یارمه‌تیدانی داعش و په‌ره‌پێدانی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌دا کردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌م خاڵه به پێویست ده‌زانم که بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌که، که‌سایه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه و بارودۆخی ناله‌باری سوریا و عێراق به ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ت و ستراتیژی هه‌ڵه و دوژمنانه‌ی ناوبراوه به‌رامبه‌ر به‌و وڵاتانه. وه‌ڵامی پێویست به لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ئاستی هه‌ست و سه‌رفه‌رازی نیشتمانی ئێرانییه‌کان، ده‌توانێت هه‌وڵه‌کانی ناوبراو له خوڵقاندنی کێشه و قه‌یرانێکی دیکه له ناوچه‌که‌دا پووچه‌ڵ بکاته‌وه.
بڕوام هه‌بووه و به‌رده‌وامیش له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که گرنگترین ئامانجی شه‌ڕ و پێکدادانه‌که‌ی سوریا و عێراق، تێکهه‌ڵچوونی سه‌ربازی نێوان ئێران و تورکیایه که به‌داخه‌وه ئه‌ردۆغان له‌م ڕێگایه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌ردۆغان هه‌ست به بارودۆخی پڕ کێشه و به‌ره‌ی ناوچه‌که ناکات. ناوبراو له کێبه‌ڕکێی له گه‌ڵ ئێران به هیوای ڕووخانی سێ مانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د و به ئامانجی قه‌ره‌بووی شکستی ژئۆپۆلتیک له عێراق، ناوچه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێک کردووه‌ته‌وه که بۆ ده‌ربازبوونی ئاسۆیه‌کی ڕوون به‌دی ناکرێت. له ئێستادا ئه‌ردۆغان به‌م هه‌ڵه و شێواوییه که تووشی بووه، له ڕێگای په‌ره‌پێدانی قه‌یرانه‌کان هه‌نگاو ده‌نێت و به دابین کردنی قه‌یران له گه‌ڵ ڕووسیا و خوڵقاندنی کێشه‌یه‌کی دیکه‌ش له گه‌ڵ ئێران، هه‌وڵ ده‌دات ئاڵۆزییه‌کان په‌ره پێ بدات و ناتۆ په‌لکێشی دۆخه‌که بکات و به‌مه‌ش هه‌ل و مه‌رجێکی باشتر بۆ خۆی دابین بکات.
سه‌رده‌مێک، ئه‌ربه‌کان وه‌ک مامۆستای ئه‌ردۆغان، ناوبراوی به خیانه‌ت و هاوکاری زایۆنیسته‌کان تاوانبار کردبوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه باوه‌ڕپێکراو نه‌بوو، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه که کرده‌وه‌کانی ئه‌ردۆغان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیسرائیل ده‌کات و کاولکارییه‌کانی سوریا و عێراق له ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ڕاستیدا په‌راوێزێکی ئه‌منی بۆ ته‌ل ئه‌بیب ڕه‌خساندووه. ئه‌ردۆغان که‌سی ئیسرائیلییه‌کان نییه، به‌ڵام ناوبراو یارمه‌تیده‌ری ستراتیژی ڕۆژئاوا بووه له پێکدادان و جیابوونه‌وه‌ی موسڵمانان له یه‌کدی و دابین کردنی قه‌یران و شه‌ڕی نێوان شێعه و سوننه.
لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به ئێران وه‌ک چۆن ئاماژه‌م پێداوه، بۆ شه‌ڕی چاڵدران ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌مان بیرۆکه‌ی ناوبراوه سه‌باره‌ت به دووپات کردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه مه‌زهه‌بییه‌کان و پاڵپشتی تورکیا و ئه‌ردۆغان له داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه، به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌مه و پێویسته سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌وه تێبگات که نه له چاڵدران سه‌رکه‌وتوو بووه و نه له سوریاش سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. به گشتی دۆڕاو و زیان به‌رکه‌وتووی سه‌ره‌کی له‌م نێوه‌نده‌دا جیهانی ئیسلام ده‌بێت. به‌ڵام پێویسته سه‌ر له نوێ وه‌بیری دڵخۆشه‌کانی شه‌ڕی چاڵدران بهێنینه‌وه که چاڵدران بۆ ئێوه چۆن سه‌رکه‌وتن بووه که به‌رده‌وام له سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی پێوه سه‌رقاڵن و له‌و ڕێگایه‌شدا هه‌نگاو ده‌نێن؟
ڕۆڵی ڕۆخێنه‌ری سه‌رۆک کۆماری تورکیا له به‌رفراوانتربوونی کێشه و ناکۆکییه‌کانی نێوان سوننه و شێعه، په‌ره‌پێدانی شه‌ڕی براکوژی به بیانووی سه‌رکه‌وتنی ژئۆپۆلتیکییه و ئه‌مه‌ش نه قبووڵکراوه و ناشبهخشرێت. ئه‌ردۆغان به هاتنه نێو ئه‌و کایه‌ی که ڕاهێنه‌ره‌که‌ی ڕژێمی ئیسرائیله، به کرده‌وه سه‌قامگیری و ئه‌منی بۆ ئه‌و ڕژێمه دابین کردووه که له هیچ سه‌رده‌مێکدا ئیسرائیل وا لێی به‌هره‌مه‌ند نه‌بووه.
لێدوانه تایبه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان که به‌شێکی بۆ هه‌مان خۆبه‌زل زانینی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڕه‌نگه بتوانێت له ئاستی ناوخۆییدا لایه‌نگرانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان خۆشحاڵ بکات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌م چه‌شنه لێدوانانه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا چه‌ندان کڕیاری نییه و هۆکاری خوڵقاندنی قه‌یرانه‌کانیش ده‌بێت. هه‌ل و مه‌رجی ئابوری، سیاسی، ئه‌منی و بارودۆخی یه‌کپارچه‌یی ناوخۆیی و به گشتی پێکهاته‌ی توانا نیشتمانییه‌کانی تورکیا، له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکدا خۆڕاگر نابێت. ئه‌گه‌ر ڕێکخراوی ناتۆ، بانکی جیهانی و سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ده‌ست له پاڵپشتی ئه‌نکه‌ره هه‌ڵبگرن، له ژێر کاریگه‌ری هه‌ل و مه‌رجی ناوخۆیی و ناوچه‌یی، نه‌ک ته‌نیا ئابوری تورکیا، به‌ڵکوو یه‌کپارچه‌یی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ش ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی جیدی ده‌بێته‌وه. ئه‌ردۆغان به لێدانی سوخۆی 24ی ڕووسیا هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتژیکی کردووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که تورکیا بۆ ناتۆیه، به‌ڵام ناتۆ بۆ تورکیا نابێت. هه‌رچه‌نده هێرش کردنه سه‌ر ئه‌ندامێکی ناتۆ به مانای هێرش کردنه سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه ده‌بێت، به‌ڵام باوه‌ڕی ئه‌مه‌ی که ڕۆژئاوا به هۆی هه‌ڵه‌کانی ئه‌نکه‌ره‌وه، هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتژیک دووپات بکاته‌وه، ساویلکه‌ییه.
تورکیا هاوسه‌نگی ئه‌ردۆغان نییه. په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کانی دوو گه‌لی ئێران و تورکیا گه‌وره‌تر له‌وه‌یه که به بارمته‌ی ئوردۆغانی بزانین. ئه‌ردۆغان هه‌ر کۆتایی دێت و تورکیا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان بمێنێته‌وه و له کرده‌وه‌کانیدا چاکسازی نه‌کات، تورکیا و گه‌لی ئه‌و وڵاته باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
حه‌ز و خولیا له سیاسه‌تدا جێی نابێته‌وه. سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا تورکانی گه‌نج به هیوای په‌ره‌پێدانی سنوره‌کانی عوسمانی له شاخه‌کانی قامیشلۆ شکستێکی گه‌وره‌یان به‌رکه‌وت و زیانی وایان له ڕووسیا پێ گه‌یشت که هه‌ر ئه‌م شکسته‌ش هۆکاری دابه‌شبوونی حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی عوسمانی بوو. له ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی سیناریۆی دابه‌شبوونێک به پانتایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕۆڵی تورکیا وه‌ک ڕابردوو به‌رچاو ده‌بێت و ئه‌م وڵاته زیاتر له وڵاتانی دیکه خه‌ساری به‌رده‌که‌وێت.
پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت که له نێوان نزیکایه‌تی ته‌کتیکی و هاوپه‌یمانی ستراتژیک جیاوازی هه‌یه. ئه‌مریکا و ڕووسیا خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان بۆ هه‌ل و مه‌رجه‌که هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به لایانه‌وه گرنگه و هیچ یه‌ک له‌و دوو وڵاته به دڵنیاییه‌وه هاوپه‌یمانی ئێران و تورکیا نین و له داهاتووشدا نابن. شه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و ڕێکه‌وتننامه‌کانی واژۆکراوی ئاشتی، وانه‌ی زۆری بۆ ئه‌نکه‌ره و تاران ده‌بێت که پێویسته به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته به وردی خوێندنه‌وه‌ی له سه‌ر بکه‌ن.
نووسه‌ر: سادق مه‌له‌کی، پسپۆڕ و شرۆڤه‌کاری باڵای سیاسی
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی