جام کوردی:
ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی پاریس و نیگه‌رانییه‌کان له کرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به هێرش کردنه سه‌ر هوتێله پێنج ئه‌ستێره‌که‌ی وڵاتی مالی ڕووی له زیادبوون کرد. ئه‌م ڕووداوانه پرسی سه‌قامگیری وزه‌ی خستووه‌ته ژێر کاریگه‌ری گۆڕانکارییه‌کانی ژئۆپلتیکی.
ماڵپه‌ڕی ئۆیل پرایس له وتووێژێک له گه‌ڵ ڕۆبرت بنش کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نه‌وت و گازی پلیکۆرت، پرسی هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆر و کاریگه‌ریی له سه‌ر سه‌قامگیری جیهانی وزه‌ی تاوتوێ کردووه.
پاش هێرشه خوێناوییه‌کانی پاریس و بارمته‌گرتنه‌که‌ی هوتێل ڕادیسۆنی مالی، ڕۆڵی وزه له‌م پێشهاته و سه‌قامگیری جیهانی وزه چی ده‌بێت؟
سه‌رجه‌م پێشهاته‌کانی جیهانی پێشکه‌وتووی ئه‌مرۆ به چه‌شنێک کاریگه‌ری له سه‌ر کۆنتڕۆڵی سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گاز و ته‌نانه‌ت ئاویش ده‌بێت.
ڕۆڵی نه‌وت له دابین کردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی داعش چه‌نده ده‌بێت؟
به ڕای من پێویسته له گۆشه نیگایه‌کی به‌ربڵاوتره‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بکه‌ین، ئه‌گه‌رچی داعش سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی داهاتێکی زۆره له ڕێگای فرۆشتنی نه‌وته‌وه، به‌ڵام که‌س ئاگاداری ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته نییه، مه‌ترسییه‌که له‌وه‌دایه که داعش گرووپێکی تیرۆریستییه که کرده‌وه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تین.
مه‌به‌ستی ئێوه ئاستی ڕێکخستن و تواناکانی ئه‌م گرووپه‌یه؟
به دڵنیاییه‌وه، ئێمه نابێت نیگه‌رانی ئه‌وه بین که ئه‌م گرووپه له کورت ماوه‌دا هه‌ندێک کێشه له بازاڕی نه‌وتدا ده‌خوڵقێنێت. داعش له هه‌وڵی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکدایه له ناوچه‌که که سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گازی لا ده‌بێت. یه‌کێک له گرنگترین ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش، دابه‌زینی داهاتی نه‌وتی عێراق و که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایه بۆ پاراستنی خاکی خۆی. ئه‌گه‌ر داعش به‌م خێراییه به‌ره‌و پێش بڕوات، ده‌توانێت ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوی ئۆپیک.
ئایا عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ته‌یار کراوه؟
دوایین نموونه له دابه‌شبوونی عێراق به هێرشی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته له ساڵی 2003 ڕووی داوه. نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق دامه‌زراوه نیشتمانییه‌کانی که به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی دایده‌نا، له ناو برد. حکومه‌تێکی لاوازی وه‌ها، توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ داعش نه‌بوو. ململانێ سیاسییه‌کان له گه‌ڵ کوردانی عێراق بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی باکوری عێراق که هێڵێکی به‌رگری به‌هێز له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان بوو، که‌ڵک له تواناکانی وه‌رنه‌گیردرێت. له ئێستاشدا ته‌یارکردنی کورده‌کان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی کوردستان به ته‌نیا سه‌رکه‌وتوو نابێت.
پێگه‌ی ڕووسیا له‌م هاوکێشه‌یه چۆن ده‌بێت؟
ڕووسیا به ته‌واوی په‌یوه‌ندی به‌م کێشه‌وه هه‌یه. هێرشه‌کانی پاریس و زیاتربوونی نیگه‌رانییه‌کان له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان وای کردووه که ئاستی هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی ئۆکرانیا دابه‌زێت. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا پێویسته په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕووسیا و تورکیا و ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی که ئه‌نکه‌ره به‌رده‌وام له قه‌یرانی سوریا ده‌یهێنێته پێشه‌وه، له به‌رچاو بگیردرێت. تورکیا به مه‌به‌ستی پاراستنی هاوسه‌نگی هێز له گه‌ڵ کاراکته‌ره‌کانی دیکه پێی ناوه‌ته گۆڕه‌پانی قه‌یرانه‌که و کۆنترۆڵی دۆخه‌که‌شی دژوارتر کردووه. خسته‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا یه‌که‌م قۆناغی ئه‌م یارییه مه‌ترسیداره‌یه. پێویسته لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی تورکیا له نه‌وتی داعش و تێکشکاندنی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا بکرێت، ڕووسیا له‌م قۆناغه‌دا یه‌کێک له هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا چاوه‌ڕوانییه‌کان له تورکیا چی ده‌بن؟
ئه‌ردۆغان به سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی تورکیا ده‌سه‌ڵاتی خۆیی به‌هێزتر کردووه، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به سوریا و پێداگری له سه‌ر گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا ڕوونتر ده‌کاته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته ده‌توانێت له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه تیرۆریستییه‌کان بێت. سیاسه‌ته‌کانی تورکیا بارودۆخێکی مه‌ترسیداری له سنوره‌کانی ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ سوریا به‌دیهێناوه. ڕووسیا به‌رده‌وام بۆردومانی بنکه و مۆڵگه‌کانی داعش له‌و سنورانه ده‌کات.
سه‌رمایه‌دانه‌رانی به‌شی نه‌وت و گاز چۆن ده‌توانن ئه‌م ناوچه هه‌ستیاره به‌ڕێوه ببه‌ن؟
ئه‌وان هێزێکی وه‌هایان نییه. له ڕاستیدا که‌سێک ئه‌م توانایه‌ی نییه. ئیئتلافه‌کان به خێرایی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. که‌سێک ستراتیژێکی ڕوونی نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بابه‌ته‌که ته‌نیا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندی له‌ناوبردنی داعش له ئاکامدا به چه لایه‌نێک ده‌گات؟ ئایا هێرشه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ده‌توانێت داعش له باکوری سوریا وه‌ده‌رنێت یان ڕووسیا له‌م پێناوه‌دا سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت؟
ئایا بارودۆخه‌که به‌و شێوه‌یه که له میدیاکان بڵاو ده‌بێته‌وه، ئاڵۆز و مه‌ترسیدارتره؟
خاڵێکی گرنگ ئه‌وه‌یه که ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مێژه‌وه به‌رده‌وام ڕووی شه‌ڕ و ئاڵۆزیی به خۆوه بینیوه و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا میدیاکان په‌ره‌یان به‌م ئاڵۆزییه داوه. ڕه‌وتی جیهانی بوون هاوکات له بڵاوه‌پێکردنی تیرۆریزم یارمه‌تیده‌ر بووه. ئه‌وه‌ی که دۆخه‌که ئاڵۆزتر بووه یان نه، به‌نده به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر تاکێک، ئه‌وان چۆنی ده‌خوێننه‌وه و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن، ئه‌وه گرنگه.
سه‌رچاوه:اویل پرایس
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی