جام کوردی:
پاش ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره به هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی سوخۆ 24ی ڕووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه، پێش بینی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌م کرده‌وه‌یه هه‌ندێک کاردانه‌وه‌ی سه‌ربازی و ئابوریی بۆ تورکیا به دواوه بێت. دیمیتری پسکۆف وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ڕووسیا سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌کانی وڵاته‌که‌ی، له لێدوانێکدا، کرده‌وه‌که‌ی تورکیای به هه‌نگاوێکی شێتانه ناو برد و جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌نکه‌ره باجی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی خۆی ده‌دات.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئاماده‌یه. هه‌ل و مه‌رجه‌که بێ وێنه‌یه، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی جیدییه بۆ ڕووسیا، هه‌ر بۆیه ئاساییه که کاردانه‌وه‌مان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه هه‌بێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیاش ڕایگه‌یاندووه که سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌نکه‌ره هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
دیمیتری مدودۆف سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا، سه‌پاندنی گه‌مارۆکانی به سه‌ر ئه‌نکه‌ره به هه‌نگاوێکی پێویست بۆ ئه‌م قۆناغه ناو بردووه.
پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا فه‌رمانی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر تورکیای واژۆ کرد، فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا چه‌ندین ڕێکخراوی تورکیا و هاورده‌کردنی هه‌ندێک کاڵا و به‌رهه‌می ئه‌و وڵاته‌ی کردووه‌ته ئامانج.
ئاڵۆزییه‌کانی نێوان دوو وڵات له کاتێکدا په‌ره‌ی سه‌ندووه که ڕووسیا، تورکیای به کڕینی نه‌وتی داعش تاوانبار کردووه و ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغانی والێکرد که به‌رامبه‌ر وته‌کانی پوتین هه‌ڵوێست ده‌رببڕێت. سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که له ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی وته‌کانی پوتین له پۆسته‌که‌ی ده‌ست ده‌کێشێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستی وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕه‌ت کرایه‌وه، پێویسته ناوبراو واز له پۆسته‌که‌ی بهێنێت.
به هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته، ئایا ڕووسیا بیر له کرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئۆکرانیا به‌رامبه‌ر به تورکیا ده‌کاته‌وه؟ ئایا ڕووسیا هه‌نگاو به‌ره‌و پچڕانی هه‌نارده‌کردنی گاز بۆ تورکیا هه‌ڵده‌گرێت؟
شوعه‌یب به‌همه‌ن شاره‌زای کاروباری ڕووسیا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری وه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک له ئارادایه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕووسیا پێشتر له چه‌کی گاز به‌رامبه‌ر به ئۆکرانیا که‌ڵکی وه‌رگرتووه، ئه‌وان پێشینه‌ی وه‌ها کرده‌وه‌یه‌کیان هه‌یه.
له ئێستادا تورکیا له سه‌دا 60ی گازی خۆی له ڕووسیاوه هاورده ده‌کات و پچڕانی ئه‌م ڕه‌وته‌ش زیانی زۆر به‌م وڵاته ده‌گه‌ێنێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که تورکیا تووشی کێشه‌ی دابین کردنی وزه ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی که له سه‌دا 40ی وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له تورکیا سووته‌مه‌نی گازی به‌کار دێنن، هه‌ر چه‌شنه کێشه‌یه‌ک له به‌رده‌م هاورده‌کردنی گاز له ڕووسیاوه، شاره گه‌وره‌کانی تورکیا تووشی کێشه‌ی که‌مبوونی وزه‌ی کاره‌با ده‌کات.
شوعه‌یب به ئاماژه به‌وه‌ی که پچڕانی هه‌نارده‌کردنی گازی ڕووسیا بۆ تورکیا ده‌توانێت کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی بۆ ئه‌نکه‌ره هه‌بێت، ڕوونیکردووه‌ته‌وه که له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا پێ ده‌چێت ڕووسیا ئه‌وه‌نده‌ش خوازیاری وه‌ها هه‌نگاوێک دژ به تورکیا نه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد، پێشینه‌ی کۆنتڕۆڵ کردنی قه‌یرانی گه‌وره‌تریان هه‌یه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌توانن ئاستی ئاڵۆزییه‌کانی نێوانیان دابه‌زێنن و له هه‌مان کاتدا گوشاری پێویستیش بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره.
ناوبراو ده‌ڵێت: به هۆی دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت و گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕووسیا ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی دارایی زۆر بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ڕێگری له هه‌نارده‌کردنی گازیش بۆ تورکیا بکات، بێ گومان له داهاتێکی زۆر بێ به‌ش ده‌بێت.
ئه‌م شاره‌زایه‌ی کاروباری ڕووسیا پێی وایه: ڕووسیا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا پێویستی به داهاتی هه‌نارده‌کردنی گاز هه‌یه و ئه‌گه‌رێکی لاوازه له کورت ماوه‌دا به‌م ڕێگایه‌دا بڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئه‌نکه‌ره به‌رزتر ببێته‌وه، بێ گومان مۆسکۆ چه‌کی گاز به کار دێنێت.
ڕووسیا ساڵانه 16 تا 17 ملیار مه‌تری سێجا گاز هه‌نارده‌ی تورکیا ده‌کات، به‌و مانایه که له سه‌دا 60ی گازی پێویستی ئه‌م وڵاته دابین ده‌کات و له سه‌دا 40ی دیکه‌ش له ڕێگای ئێرانه‌وه دابین ده‌کرێت. به هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌رزی سه‌رما و زیاتربوونی پێویستی تورکیا به گاز له پێشدایه، ڕووسیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، ده‌توانێت به کارتی گازه‌وه گوشار بخاته سه‌ر ئه‌م وڵاته.
ئێران چۆن ده‌توانێت ئه‌م کێشه‌یه‌ی نێوان ڕووسیا و تورکیا وه‌ک ده‌رفه‌تێک له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به کار بێنێت؟ ئایا ئێران ده‌توانێت جێگره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ هه‌نارده‌کردنی گاز بۆ تورکیا بێت؟
به‌رپرسانی که‌رتی نه‌وتی ئێران به‌رده‌وام له دانوستانه‌کانیان له گه‌ڵ لایه‌نی تورکی، ڕایانگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی گاز له کێڵگه‌کانی پارسی باشور، ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی گاز بۆ ئه‌و وڵاته به‌رزتر بکه‌نه‌وه که ئه‌م بابه‌ته له کورت ماوه‌دا ئه‌گه‌رێکی لاوازه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به وته‌ی شوعه‌یب به‌همه‌ن به دوو هۆکار له‌م بارودۆخه ناتوانین که‌ڵک وه‌ربگرین، یه‌که‌م، له ئێستادا ژێرخانی پێویست بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی گاز له ناوخۆی وڵات‌دا نییه، به شێوه‌یه‌ک که له ساڵانی ڕابردوو به هۆی ئاستی باڵای به‌کارهێنان له ناوخۆی ئێران به تایبه‌ت له وه‌رزی ساردی ساڵ، هه‌نارده‌کردنی گازی ئێران بۆ تورکیا ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر بووه‌ته‌وه و هۆکاری دووه‌م ئه‌وه‌یه که هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی ئێران بۆ تورکیا به‌رگه‌ی هه‌نارده‌کردنی زیاتر ناگرێت و ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی زیاترکردنی هه‌نارده‌کردنمان هه‌بێت، پێویسته گه‌ڵاڵه‌ی هێڵی نوێمان هه‌بێت که جێبه‌جێ کردنی، لانیکه‌م ده ساڵی پێویست ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه، ئه‌وه‌یه که ئێمه له کورت ماوه‌دا ناتوانین جێگره‌وه‌ی گونجاو بۆ دابین کردنی گازی پێویستی تورکیا بین، به‌ڵام به هۆی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که و بارودۆخی ستراتژیکی ئێران له ڕووی ئه‌من و سه‌قامگیری ناوخۆیی و سنوره‌کانیه‌وه و هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان و پاشان به‌رفراوانتربوونی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، پێویسته ستراتیژی ئه‌وه جێبه‌جێ بکرێت که به‌رزبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی گاز که به وته‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌گاته زیاتر له یه‌ک ملیار مه‌تری سێجا له ساڵێکدا، بکه‌ینه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێزی داهات بۆ وڵاته‌که‌مان.
ئاماده‌کردن: ئیدریس سلێمانی