جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home دسته‌بندی نشده

به‌رپرسانی سنه‌ و سلێمانی له‌سه‌ر فه‌رمی کردنی سه‌یرانبه‌ند جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌

كانونی یه‌كه‌م 6, 2015
in دسته‌بندی نشده
A A
0

دوکتور ئاسۆ فەریدون، پارێزگای سلێمانی و وەفدێکی باڵای سلێمانی بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنێتی ئامادەکارییەکانی بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزی سەیرانبەند سەردانی شاری بانه‌ی کوردستانیان کرد.

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەكارییەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیرانبەن، ڕۆژی شەممە 5/12/2015 وەفدێكی باڵای پارێزگای سلێمانی بەسەرۆكایەتیی دوکتۆر ئاسۆ فەرەیدون ‌و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی نشینگە ‌و كشتوكاڵ‌ و ڤێتێنەری‌و رێگاوبان ‌و قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن ‌و بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمك ‌و لەشاری سلێمانی، سەردانی مەرزی سەیرانبەندیان كرد لە دیوی ئێران ‌و لەگەڵ قائیمقام ‌و نوێنەری كوردانی بانە‌و سەقز لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و سەرکۆنسوولی ئێران لە سڵێمانی كۆبونەوە.

به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەوبارەیەوە، د.ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: “بەیاوەری تیمێك بۆ چاودێریكردنی رێوشوێنەكان ‌و كارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەند، چووینە مەرزەكە لە دیوی بانەی کوردستان، بینیمان كارەكان زۆر بەباشی بەڕێوەچووە لە هەردوو دیوی (هه‌رێمی کوردستان ‌و ئێران) پێشكەوتنی بەخۆوە بینوە”.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەمجارە بیڵێم پاش سەردانی بەغدا، یەكێك لەدەستكەوتەكانی سەردانەكەمان بۆ سلێمانی ناردنی لێژنەیەكی كەشف لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، تاكو كارەكان ببینن ‌و تاوەکوو ئێستاش لە(95%)ی كارەكان تەواو بووە‌و بەغداش دانی بەوە ناوە كە پێویستە سەیرانبەند ببێتە مەرزێكی نێودەوڵەتی و هیوادارین له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌م خه‌ونه‌ بێته‌ دی..

د.ئاسۆ فەرەیدون، وتیشی: “لەمەرزی باشماخەوە رێگای كاری بازرگانی‌ و هاتوچۆ هەیە بۆ شارەكانی (مەریوان ‌و سنە ‌و كرمانشان) لە سەیران بەنیشەوە دەتوانین لەمەولا رێگای هاتوچۆی بازرگانی‌و گەشتیاران بكرێـتەوە بۆ شارەكانی (بانە‌، سەقز ‌و پارێزگای ورمێ) هەروەكو مەرزەكە لەرووی چەندایەتی ‌و چۆنیەتییەوە كاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر هاتنی كاڵاكان ‌و هەلی كاریش بۆ هەزاران بارزگان لەم سنوورە دەستەبەردەكات، تەنیا كێشەی كارەبا‌و چاككردنی رێگاو بانەكە ماوە لە هەردوو دیوەوە كە ئەویش كیلۆمەترێكە‌و هەوڵدەدرێت بەم نزیكانە چارەسەر بكرێت”.

موحسین بیگله‌ری، نوێنەری بانە‌و سەقز لە پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند، “ئەمڕۆ بەرەسمی لەگەڵ وەفیدەكەی پارێزگای سلێمانی باسمان كرد لە بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەن، چونكە ساڵانێكە باس لەو رەسمیەتە دەكەین‌ و بەخۆشحاڵییەوە پارێزگاری سلێمانی پێی وتین كە حكومەتی ناوەندی عیراقی رەزامەندی دەربڕیوە تاكو به‌م زووانه‌ وەفدێكی باڵای حكومەتی عیراقی بێنە سەیران بەند”.

نوێنەری بانە‌و سەقز لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، لای ئێمە ماوەیەكی زۆرە هەموو ئامادەكارییەكان كۆتاییان پێهاتووە‌و وەك دەوڵەتی ئێرانیش بەزووترین كات هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەكەن.

ڕاشد عه‌زیزی قایمقامی بانه‌ش وتی: کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی سنووری سه‌یرانبه‌ندی بانه‌ یه‌ک له‌ داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی بانه‌یه‌ که‌ هیوادارین به‌م زووانه‌ ئه‌م پلانه‌ جێبه‌جی بکرێت.

عه‌زیزی درێژه‌ی دا: به‌پێی به‌ڕێکه‌وتنی ناوچه‌ی ئازادی پیشه‌سازی- بازرگانی بانه‌- مه‌ریوان، هه‌بوونی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی و بۆ هاتوچۆی مسافر به‌ په‌ساپۆرته‌وه‌ بۆ پێشکه‌وتنی ناوچه‌که‌ زۆر گرنگه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای کاره‌بای کوردستانیش له‌م دانیشتنه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌کانی کاره‌با و بناغه‌کانی بازاڕچه‌ی سه‌یرانبه‌ند له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ دابین بکرێن، ئێمه‌ ئاماده‌ین کاره‌بای بازاڕچه‌که‌ دابین بکه‌ین.

ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی عێراق ڕۆژی 8ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌ بانگهێشتی پارێزگاری کوردستان سه‌فه‌ری کرده‌ ئه‌م پارێزگایه‌ و پاش ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش، پارێزگاری کوردستان ڕۆژی 7ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ سه‌فه‌ری کرده‌ سلێمانی.

پارێزگای کوردستان له‌ چوار شاری مه‌ریوان، بانه‌، سه‌قز و سه‌وڵئاوا 227 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی په‌ره‌پێدان و قووڵترکردنی پێوه‌ندییه‌کانی پارێزگای کوردستان و هه‌رێمی کوردستانی عێراق، عه‌بدوڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش حه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانێکی سێ ڕۆژه‌ی بۆ پارێزگای کوردستان کرد و ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاریش له‌ چه‌ند بواردا له‌ نێوان دوو لایه‌نه‌وه‌ واژۆ کرا.

Tags: ئێرانبازرگانیپزیشکته‌ندروستیجام کوردیدوکتۆر جام کوردی یه‌که‌مین گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانگه‌شت و گه‌شتیاریگۆڤارهاورده‌کاریهه‌رێمی کوردستانهه‌نارده‌کاریهه‌واڵه‌کان
Previous Post

نوێترین وێنه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ببینه‌

Next Post

به‌ بیانووی سه‌د و شه‌ست و هه‌شته‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی ئۆپیک

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک
دسته‌بندی نشده

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

شوبات 25, 2025
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

ته‌مموز 18, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

حوزه‌یران 20, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323

حوزه‌یران 12, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322

حوزه‌یران 7, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321

حوزه‌یران 2, 2023
Next Post

به‌ بیانووی سه‌د و شه‌ست و هه‌شته‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی ئۆپیک

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020