جام کوردی:
دامه‌زرێنه‌ر و کارگێڕی گشتی کۆمپانیای فه‌یسبووک له نامه‌یه‌کدا بۆ کچه‌که‌ی که به‌م دواییانه له دایک بووه، ڕایگه‌یاند که ئه‌و و هاوسه‌ره‌که‌ی پریسیلا چان له سه‌دا 99ی پشکی خۆیان له فه‌یسبووک بۆ ئیش و کاری خێرخوازی ته‌رخان ده‌که‌ن.
مارک زاکربرگ له‌م نامه‌یه‌دا ڕێژه‌ی پشکه‌که‌ی 45 ملیار دۆلار ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له ماوه‌ی ساڵانی داهاتووش وه‌ک کارگێڕی گشتی فه‌یسبووک ده‌مێنێته‌وه.
ناوبراو له‌و نامه‌یه‌دا جه‌ختی کردووه‌ته‌وه ئامانجی کرده‌وه‌که‌ی چان زاکربرگ په‌ره‌پێدانی فێربوونی تاکه‌که‌سی، چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کان، په‌یوه‌ندی زیاتری خه‌ڵکی جیهان له گه‌ڵ یه‌کدی و دابین کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌هێزتره. زاکربرگ بۆ کچه‌که‌ی ده‌نووسێت: زۆربه‌ی گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ته‌کان بۆ جیلی تۆ به که‌ڵک گرتنی گشتی له ئینته‌رنێت ئاسانتر ده‌بێت.
زاکربرگ و هاوسه‌ره‌که‌ی جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه، گه‌شه‌پێدانی توانا و پۆتانسێڵه مرۆڤییهکان و هاندانی یه‌کسانبوون له نێوان سه‌رجه‌م منداڵان له جیله‌کانی داهاتوو، ئامانجی دامه‌زراوه نوێکه‌ی ئه‌وان ده‌بێت.
چان و زاکربرگ بوون به خاوه‌نی کچێک. زاکربرگی ته‌مه‌ن 31 ساڵ و هاوسه‌ره 30 ساڵه‌که‌ی ڕایانگه‌یاندووه، پێیان باشتره که له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا داهات و دارایی خۆیان له بواری خێرخوازیدا به کار بێنن.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، وارن بافت ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی وێڕای ده‌ستخۆشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی زاکربرگ، ڕایگه‌یاندووه که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دیکه نابێت بۆ ڕاده‌ست کردنی داراییه‌کانیان به جیلی داهاتوو له چاوه‌ڕوانی مردن‌دا بن. بڕیاره 45 ملیار دۆلار پشکی زاکربرگ له ماوه‌ی ژیانیدا له پێناو کاری خێرخوازیدا به کار بگیردرێت.