جام کوردی:
له ڕیزبه‌ندی به‌هێزترین سوپای وڵاتانی جیهان، ڕووسیا پاش ئه‌مریکا پله‌ی دووه‌م و تورکیا پله‌ی ده‌یه‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌رێکی لاوازه تورکیا و ڕووسیا تێکهه‌ڵچوونی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازییان هه‌بێت و به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ش جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پرسی توانا سه‌ربازییه‌کانی مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره بووه‌ته ڕۆژه‌ڤی میدیا جیهانییه‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
به لێکدانه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی کۆکراوه له لایه‌ن پێگه‌ی ئینته‌رنێتی Global Firepower Index ده‌توانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که کام وڵات له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له گۆڕه‌پانه‌که سه‌رکه‌وتووانه دێنه ده‌ر و کام وڵات به‌ده‌ر له وێرانی و کاولکاری ده‌سکه‌وتێکی دیکه‌ی نابێت. له‌م ڕاپۆرته‌دا به‌شێک له براورد کردنی توانا سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا و تورکیا خراوه‌ته ڕوو.
به پێی زانیارییه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، له ڕیزبه‌ندی به‌هێزترین وڵاتانی جیهان له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، پاش ئه‌مریکا، ڕووسیا به پله‌ی دووه‌م دێت و تورکیاش پله‌ی ده‌یه‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه. ئه‌م ڕیزبه‌ندییه به‌شه‌کانی هێزی مرۆڤی، که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی و پاشه‌که‌وته سه‌ربازییه‌کان له خۆ ده‌گرێت.
له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی سه‌ربازی، ڕووسیا ده‌توانێت زیاتر له 69 ملیۆن که‌س، هێزی مرۆڤی ئاماده‌ی هه‌بێت و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بۆ تورکیا 41 ملیۆن که‌س ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ڕووسیا 766 هه‌زار و تورکیا 410 هه‌زار هێزی سه‌ربازی چالاکیان هه‌یه. هێزه‌کانی ئاماده‌ی مه‌شق پێکراو بۆ ڕووسیا 2 ملیۆن و 500 هه‌زار که‌س و بۆ تورکیا ته‌نیا 186 هه‌زار که‌س ده‌بێت.
له بواری که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازیش، ڕووسیا خاوه‌نی 15 هه‌زار تانک و تورکیاش 3700 تانکی هه‌یه. ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌کان بۆ ڕووسیا زیاتر له 31 هه‌زار و تورکیا 7500 ده‌بێت.
به پێی زانیارییه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، ڕووسیا 6 هه‌زار تۆپخانه و تورکیا ته‌نیا هه‌زار تۆپخانه‌ی هه‌یه. سیسته‌می موشه‌کی ڕووسیا 2800 به‌راورد به 811ی تورکیایه.
هێزی سه‌ربازی ڕووسیا له به‌شی ده‌ریایی و ئاسمانیش به‌رچاوتره. فڕۆکه شه‌ڕکه‌ر و سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا 3400 له به‌رامبه‌ر 1000 فڕۆکه‌ی تورکیایه. ڕووسیا 352 و تورکیا 115 شه‌ڕکه‌ری ده‌ریایی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کان و فاکته‌ره‌کانی لۆجستیکی، ڕووسیا وه‌به‌رهێنه‌ر و هه‌نارده‌کاری نه‌وت و گاز و تورکیا هاورده‌کاری نه‌وت و گازه. بودجه‌ی سه‌ربازی 18 ملیار دۆلاری تورکیاش به بودجه‌ی 60 ملیار دۆلاری ڕووسیا به‌راورد ناکرێت.
له‌م ڕۆژانه‌دا و پاش خسته‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی سوخۆ 24ی ڕووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه له سوریا، ئاڵۆزییه سیاسییه‌کانی نێوان دوو وڵات گه‌یشتووه‌ته لوتکه، به‌و پێیه‌ی که مۆسکۆ گه‌مارۆی ئابوریی به سه‌ر ئه‌نکه‌ره‌دا سه‌پاندووه و ڕایگه‌یاندووه که تۆڵه‌ی هه‌ڵه‌که‌ی تورکیا ده‌کاته‌وه.