جام کوردی:
ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی پاریس، شارلی ئیبدۆ، ئه‌فغانستان، سوریا، عێراق، لۆبنان و … جارێکی دیکه ڕۆڵی وڵاتانی زلهێزی له ڕێخستنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئێستا و سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزمی جیهانی ڕوونتر کردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها، ڕه‌وتی جیهانی بوون که له سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی وڵاتانی زلهێز داڕێژراوه، بووه‌ته هۆی په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌کانی زانیاری و په‌یوه‌ندی و له سه‌ر ئاستی جیهانیدا پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی وا داڕشتووه که بابه‌تی ئاسایش و تیرۆریزم وه‌ک سه‌ره‌کیترین بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بینرێت.
گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه زاڵمانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌رکه‌وته‌کانی له‌و ڕووه‌وه جێی گرنگییه که ئه‌م په‌یوه‌ندییه نادادپه‌روه‌رانه، له دابین کردنی ناسه‌قامگیری و سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌کانی ئێستا ڕۆڵیان هه‌بووه. به هۆی ئه‌م سیاسه‌تانه‌وه، میدیاکان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له جێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، که‌ش و هه‌وایه‌کی ئه‌منیان بۆ تیرۆریستان خوڵقاندووه که له سه‌قامگیرترین ناوچه‌کانی جیهان، گه‌وره‌ترین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان:
زیاتر له 200 تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی به ملیاره‌ها ئه‌ندام له جیهاندا بوونیان هه‌یه که له‌م تۆڕانه به مه‌به‌ستی ئاڵ و گۆڕی زانیارییه‌کان، بیر و ڕاکان و ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و دارایی و چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت. تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تین که له گرووپ، تاک یان ڕێکخراوه‌کان پێکهاتوون و به پێی یه‌ک یان چه‌ند چه‌شنی تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه‌کان وه‌ک هاوبه‌شی بیر و ڕا، ئایدۆلۆژیا، ئاڵ و گۆڕی دارایی و بازرگانی، بنه‌ماڵه‌یی و … پێکه‌وه به‌سراونه‌ته‌وه.
تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به پێی ته‌کنۆلۆژیای دامه‌زراو له سه‌ر وب، مۆبایل و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان ده‌رفه‌تی وتووێژی ئۆنلاین و به‌رده‌وام ده‌ده‌ن و بواری ئه‌وه‌ش بۆ به‌کارهێنه‌ران له تاک یان ڕێکخراوه ده‌ڕه‌خسێنن که به دابین کردن و ئاڵ و گۆڕی ناوه‌ڕۆکی وه‌به‌رهێنانی خۆی و که‌سانی دیکه له چوارچێوه‌ی وێنه، ده‌نگ، فلێم و نووسراو سه‌رقاڵ ببن. تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌توانن به شێوازی جۆربه‌جۆر پێک بێن و وێڕای دابین کردنی تێپه‌ڕاندنی سنوره‌کانی جوغرافیایی، بیر و هزر و که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری کات له په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌کان و ئه‌نجامدانی چالاکییه هاوبه‌شه‌کان، گوندێکی پڕ مه‌ترسی و جیهانێکیان به پانتایی ته‌واوی سه‌ر ڕووی زه‌وی پێکهێناوه.
مانۆئل کستڵز بیرۆکه‌وانی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له هه‌ر بیرمه‌ندێکی دیکه سه‌باره‌ت به ئینته‌رنێت و میدیا په‌یوه‌ندیداره‌کانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه و پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه که میدیا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوونه‌ته شوێنێک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه نیشتمانییه‌کان و گۆڕانکارییه‌کانی دیکه و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیردرێت. ناوبراو که‌ره‌سته و ئامرازه‌کانی ئێستای به بێ کۆنتڕۆڵ ناو بردووه و پێش بینی کردووه که نه‌بوونی میکانیزمی کاریگه‌ری چاودێری و کۆنتڕۆڵی، دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و سنورداربوونی سه‌رچاوه‌کان له داهاتوودا کێشه‌ی ئه‌منی گه‌وره‌تر ده‌خوڵقێنێت. ئه‌م تۆڕانه به پێچه‌وانه‌ی ڕادیۆ، ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان، چه‌شنێک له میدیاکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن که ئه‌کته‌ر و وه‌به‌رهێنه‌کانی، هه‌مان به‌کارهێنه‌رانن نه‌ک ڕێکخراوه فه‌رمییه‌کان و په‌یوه‌ندیدار له گه‌ڵ هێزی ده‌سه‌ڵات. ده‌نگۆ له‌م تۆڕانه‌دا زۆر ده‌بینرێت و به مه‌به‌ستی خه‌راپ له لایه‌ن گرووپ و که‌سانی دیکه‌وه به کار دێنرێت.
شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که ده‌توانرێت له ده‌فرایه‌تی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له زۆربه‌ی هاوکارییه تاکه که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی هاوکارییه‌کان، که‌مپینه‌کان، کرده‌وه به کۆمه‌ڵه‌کان، ناسینه‌وه‌ی کێشه و گرفت و چاره‌سه‌ره‌کان، به‌ستنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ڕێنوێنی خه‌ڵک له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کان و له هه‌مان کاتیش‌دا له لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه به ئامانجی کرده‌وه نامرۆڤانه‌کان که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
چاودێری و ئاسایش له کۆمه‌ڵه‌ی زانیاری و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان:
ئانتۆنی گیدنز، ده‌یوید لیۆن، کلیۆ نۆریس، گه‌ری ئارمسترانگ، فرانک وبستر و میشل فوکۆ به خوێندنه‌وه‌ی جیاواز، بابه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ به‌راورد به کۆمه‌ڵه‌ی زانیاری به باشتر ده‌زانن. ئه‌م بیرمه‌ندانه له‌و بڕوایه‌دان که گه‌شه‌پێدانی ڕێکخراوه‌یی و په‌ره‌سه‌ندنی چاودێری، دوو دیارده‌ی سه‌ره‌کی جیهانی ئه‌مڕۆن. ئه‌وان ده‌ڵێن که ڕێخه‌ری و چاودێری دووانه‌یه‌کی پێکه‌وه به‌ستراوی کۆمه‌ڵایه‌تین که ئه‌گه‌ر گرنگی پێ نه‌درێت، خه‌ساری گه‌وره‌تر به‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌که‌وێت. ئه‌وه‌ی که له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا له پاریس ڕووی داوه و ساڵانێکه له ئه‌فغانستان، عێراق، سوریا و لۆبنان درێژه‌ی هه‌یه و هه‌روه‌ها له ناوچه جیاجیاکانی جیهان به تایبه‌ت له ئاسیا و ئه‌فریقا له په‌ره‌سه‌ندندایه، پیشانده‌ری ڕاستی توێژنه‌وه‌کانی ئه‌م بیرمه‌ند و زانایانه ده‌بێت سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌سته‌م بوون و دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له جیهانی ئه‌مڕۆدا.
فرانک وبستر بابه‌تی چاودێری و ئاسایشی له گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان به گرنگترین بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناو بردووه و له سه‌ر زاری سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه که چاودێری، ئاسایش و تیرۆریزم پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات، وه‌ک گرنگترین بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌مێننه‌وه. توێژینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی به‌رگری وڵاتانی جیهان به‌راورد به به‌شه‌کانی دیکه، به‌ڵگه‌ی به‌هێزی ڕاستی ئه‌مه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت.
توێژینه‌وه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که زۆرترین بودجه‌ی وڵاتانی جیهان تایبه‌ته به بودجه‌ی به‌رگری و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌وان و نه‌ک ته‌نیا بودجه‌ی به‌رگری به‌شێکی هه‌ره زۆری بودجه‌ی وڵاتان ده‌بێت، که‌چی به‌شێکی زۆری بودجه‌ی توێژینهوهییش له وڵاتانی جیهان له بواره‌کانی پاراستن و به‌رگری و ئاسایشی ناوخۆیی به کار دێت. وه‌ک نموونه، بودجه‌ی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به ته‌نیایی له گه‌ڵ بودجه‌ی به‌رگری وڵاتانی دیکه‌ی جیهان یه‌کسانی ده‌کات و زیاترین داهێنان و ته‌کنۆلۆژیاکانی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌کان له سه‌ر ئاستی جیهانی، سه‌ره‌تا له ناوه‌نده توێژینه‌وه‌ییه‌کانی به‌رگری وڵاتان به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا به‌دیهاتوون.
تیرۆریزم و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان:
به‌ده‌ر له پرسی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزم و ڕۆڵی نادادپه‌روه‌ری، زوڵم و دووچاوه‌کی له دابین کردنی به‌ستێنی په‌یوه‌ندیدار به‌م دیارده‌وه، تیرۆریزم له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕووی کردووه‌ته که‌ره‌سته و ئامراز و ته‌کنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان. گابرێل وایمن ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو که له سه‌دا 90ی چالاکییه تیرۆریستییه‌کانی ڕێکخراوه‌یی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌ماهه‌نگ ده‌بن. برایان جنکیز ده‌ڵێت: قاعیده به‌شێکی زۆری چالاکییه‌کانی له‌م تۆڕانه‌دا ڕێکده‌خات، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆربه‌یان له ئه‌مریکا به‌ڕێوه ده‌برێن.
ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که زانیارییه‌کان، هه‌وێنی سه‌ره‌کی ئیش و کاری کۆمه‌ڵایه‌تییه له جیهانی ئه‌مڕۆدا. له کۆمه‌ڵه‌ی زانیارییه‌کان، کۆکردنه‌وه، گۆڕانکاری و به‌کارهێنانی زانیارییه‌کان به گرنگترین کاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێن و ئه‌وه‌ی که به زانیاری به‌که‌ڵکتر ده‌ستی بگات، به‌هێزتر خۆی پیشان ده‌دات. بێ گومان ئه‌مه‌ش ته‌نیا سه‌باره‌ت به هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه یاسامهندهکان نابێت، به‌ڵکوو به‌ره‌ی نوێی شۆڕشگێڕان و تیرۆریستان و نه‌یاران له وڵاتانی جیهانیش ئاگایان له ڕۆڵ و گرنگی ئامێره په‌یوه‌ندییه‌کان و بایه‌خ و گرنگی زانیارییه‌کان هه‌یه و به باشترین شێواز له‌م که‌ره‌ستانه به مه‌به‌ستی ڕێکخستن، به‌هێزکردن و داڕشتنی چالاکییه تیرۆریستییه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. مانۆئل کستڵنز له کتێبێک‌دا ئه‌وه‌ی پیشان داوه که گرووپه نه‌یاره‌کانی ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی جیهان و که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌کان له ته‌کنۆلۆژیای نوێ به چه شێواز له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه کۆنتڕۆڵ ناکرێن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه له ئارادایه که تیرۆریستان به که‌مترین تێچوو له‌م که‌ره‌ستانه بۆ ئامانجه تیرۆریستییه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن. به ده‌ر له‌مه‌ش، ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ش پیشانده‌ری توانا و هۆشیاری تیرۆریسته‌کانی داعشه له به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆژیای نوێ و ته‌نانه‌ت که‌ره‌سته‌کانی دیکه که توانای هاوشێوه‌سازی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان و هێرش کردنه سه‌ر شوێنه جیاجیاکانیان هه‌یه. ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی پلی سته‌یشن و یارییه کۆمپیۆتهرییهکان و هه‌ندێک نه‌رم ئامێره‌کانی دیکه، کۆنتڕۆڵ و شوێن هه‌ڵگری تیرۆریسته‌کان و پێش بینی چالاکییه‌کانی ئه‌وان دژوارتر ده‌کات.
ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوکاری جیدی سه‌باره‌ت به چاودێری و ڕێنوێنی به‌کارهێنه‌ران له ئارادا نه‌بێت، ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت که ئه‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌رده‌وام ببنه شوێنی چالاکی تیرۆریستان و دانیشتووانی شوێنه جیاجیاکانی جیهانیش له‌م ڕێگایه‌وه خه‌سار و زیانی زۆریان به‌رکه‌وێت.