جام کوردی:
نیگه‌رانی جیهانی له په‌ره‌سه‌ندنی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه له ئێستادا وه‌ک ده‌رد و کێشه‌یه‌کی هاوبه‌ش، هه‌ڕه‌شه له جیهانی ئیسلام و ڕۆژئاوا ده‌کات. ده‌ردێک، که چاره‌سه‌ره‌که‌ی ته‌نیا بۆ هاوکاری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌کان رۆژانه له شوێنه جیاجیاکانی جیهان ده‌بیسترێت. ئه‌وانه‌ی که ڕۆژانێک وایان ده‌زانی مه‌ترسی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان ته‌نیا له سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له‌مڕۆدا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌ر ئاستی جیهانی به چاوی خۆیان ده‌بینن. گرووپه تیرۆریستییه‌کان به ناوی جیاواز و شێوازی دڕندانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی ته‌نیا به ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تی جوغرافیایی نابه‌سترێنه‌وه.
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر چوار ساڵ پێش، به شێوازی جیدی به‌ره‌نگاری ڕه‌وتی توندڕۆیی له سوریا ده‌درایه‌وه، دیارده‌ی تیرۆر به‌م ئاسته و هێزه‌ی ئێستای ده‌رفه‌تی خۆنوێنیی نه‌ده‌بوو. که‌مته‌رخه‌می سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی تۆڕه تیرۆریستییه‌کان له سوریا و عێراق، به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزبوونی گرووپه‌کانی هاوشێوه‌ی دابین کردووه. له‌م نێوه‌نده‌دا، گرووپی تیرۆریستی داعش، ناوسراوترین و به‌ناوبانگترینی گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێت، گرووپێک که بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌کانی وه‌ک کوشتنی به کۆمه‌ڵ، سه‌ربڕین، سوتاندن و … ته‌نیا به‌شێک له تاوانه‌کانه‌یتی به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی.
که‌مته‌رخه‌می سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که لانیکه‌م 30 هه‌زار تیرۆریستی بیانی له ساڵی 2011 له وڵاتانی سوریا و عێراق له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کاندا تێوه‌گلاو بن. پاش ئه‌م بێ ئاگاییه، پانتایی جموجوڵه تیرۆریستییه‌کانی به سنوره‌کانی ئه‌م دوو وڵاته‌وه سنوردار نه‌کرد و وڵاتانی ناوچه‌که و جیهانی خسته ژێر مه‌ترسی و کاریگه‌ری خۆی.
حه‌فته‌یه‌ک پێش له ڕووداوه خوێناوییه‌کانی پاریس، به‌یروت پایته‌ختی لۆبنان ئامانجی هێرشی تیرۆریستانی داعش بوو. هه‌ر چه‌نده لۆبنان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به چه‌ندین جار کراوه‌ته ئامانجی هێرشه تیرۆریستییه‌کان، به‌ڵام هێرشه‌کانی ئه‌م جاره به چه‌شنێک جیاوازیی پێوه ده‌بینرا و له ئاکامدا 43 که‌س له‌و هێرشانه‌دا بوونه قوربانی.
مه‌ترسی زیاتربوونی تۆڕه تیرۆریستییه‌کان ته‌نیا به داعشه‌وه نابه‌سترێته‌وه. له نایجڕیا گرووپێکی چه‌کدار و توندرۆ به ناوی بوکۆحه‌رام، ساڵه‌هایه که به کرده‌وه نامرۆڤانه‌کانی خۆی، سه‌قامگیری و ئاسایشی له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی دراوسێ وه‌رگرتووه. ساڵی ڕابردوو ئه‌م گرووپه به ڕفاندنی زیاتر له 300 کچی نایجڕیایی ناوبانگێکی جیهانیی به ده‌ست هێنا، ناو و ناوبانگێک که ده‌توانێت ئیراده‌ی توندڕۆکانی جیهان له ناوچه جیاجیاکان به‌رزتر بکاته‌وه. هێرشی تیرۆریستی گرووپێکی سه‌ر به قاعیده له وڵاتی مالی، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو له به‌رده‌م هوتێلی نیشته‌جێبوونی چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو له ڕۆژهه‌ڵاتی ترابلۆس له لیبیا ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌کی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانه.
کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی هاوشێوه ته‌نیا تایبه‌ت به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا نییه. له‌مڕۆدا مه‌ترسی کرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ڕووداوه‌کانی پاریس، وڵاتانی دیکه‌ی جیهانی وه‌ک ئه‌مریکا و به‌لژیکا نیگه‌ران کردووه. چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو بوو که پاریس که‌م وێنه‌ترین هێرشه تیرۆریستییه‌کانی مێژووی فه‌رانسه‌ی به چاو بینی، چه‌ند ته‌قینه‌وه و هێرشی چه‌کدارانه‌ی هاوکات که حه‌وت ناوچه‌ی پاریسی گرته به‌ر، 129 که‌سی کرده قوربانی. پێشتریش له‌م شاره‌دا گرووپێکی چه‌کداری به هێرش کردنه سه‌ر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ 12 که‌سیان کرده قوربانی.
به پشت به‌ستن به‌م چه‌ندین نموونه ده‌توانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که تیرۆریزم کێشه‌یه‌کی هاوبه‌شه که هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌کات، هه‌ر بۆیه پێویسته بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، ئیراده و هاوکارییه‌کی جیهانی له ئارادا بێت. به‌ڵام ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو پیشان ده‌دات که هه‌ر کات بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئارادا بووه، هه‌نگاوی سه‌ربازی له‌م پێناوه‌دا له به‌رچاو گیراوه. هه‌ر چه‌نده ناتوانین گرنگی ئه‌م شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له کورت ماوه‌دا له به‌ر چاو نه‌گرین، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر هه‌نگاوه سه‌ربازییه‌کان و هه‌وڵنه‌دان به مه‌به‌ستی له ناو بردنی بنه‌ڕه‌تی تیرۆر، ده‌توانێت ڕۆڵی له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌دا هه‌بێت. کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌گه‌رچی به ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان بووه، به‌ڵام هۆکارێکی گرنگی په‌ره‌سه‌ندنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و دابین کردنی به‌ستێنی گونجاو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی نوێی ئه‌وان بووه. پێده‌چێت گرێ کوێره‌که، هه‌مان بایه‌خ نه‌دان به به‌ستێنه‌کانی بیر و هزر و ئابوری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرووپانه و هه‌وڵ نه‌دان به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڵ ئه‌وان بێت. ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا هه‌مان ستراتیژ دووپات بکرێته‌وه، بێ گومان به ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆ ناگات.
دیوێکی دیکه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له جیهان، تیرۆری ده‌وڵه‌تییه، چه‌شنێک له تیرۆر که به داخه‌وه که‌متر گرنگی پێدراوه. کوشتنی بێ ڕۆحمانه‌ی خه‌ڵکی بێ تاوانی فه‌ڵه‌ستین له ماوه‌ی زیاتر له 60 ساڵ، نموونه‌یه‌ک له تیرۆری ڕێکخراوه‌یی و ده‌وڵه‌تییه که ڕژێمی زایۆنیستی په‌ره‌ی پێ ده‌دات.
هه‌ر بۆیه شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ گرووپه توندڕۆ‌کان و جیاوازی له نێوان تیرۆریزمی باش و خه‌راپ، په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌ی به دواوه ده‌بێت. تیرۆریست به‌و که‌سه ده‌وترێت که له پێناو مسۆگه‌ربوونی خواست و ئامانجه‌کانی، کوشتن و خوێن ڕشتن و توندووتیژی به کار دێنێت. هه‌ر چه‌نده پێویستی چالاکی سه‌ربازی و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو له‌ناوبردنی ئه‌م دیارده ڕه‌شه زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه هه‌ستی پێ ده‌کرێت، به‌ڵام وشکاندنی ڕیشه‌ی ئه‌م کێشه هاوبه‌شه‌ی جیهان، پێویست به گۆڕینی بیر و هه‌زری که‌سانی توندڕۆ ده‌کات، بابه‌تێک که بێ گومان کاتی زۆری ده‌وێت.
ئیدریس سلێمانی