جام کوردی:
لانیکه‌م له‌م بارودۆخه‌دا تاران پێویستی به مۆسکۆ هه‌یه. ئێران به بێ پاڵپشتی ڕووسیا ناتوانێت حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ڕزگار بکات. به بێ ڕووسیا ئه‌و که‌ره‌سته و پێداویستییه سه‌ربازییانه‌ی که ڕۆڵی کاریگه‌ریان له هاوسه‌نگی هێزی سه‌ربازیدا هه‌بوو به هێزه‌کانی ئه‌سه‌د نه‌ده‌گه‌یشت. له به‌رامبه‌ردا ڕووسیاش پاڵپشتیی له به‌شداری تاران له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا کرد. ڕووسیا و ئێران نه‌ک ته‌نیا جه‌خت له سه‌ر وتووێژی نێوان حکومه‌تی سوریا و نه‌یارانی ده‌که‌نه‌وه، که‌چی هیوایان به‌وه هه‌یه ببنه هۆکاری مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی.
سیگناڵی پاڵپشتی ئێرانییه‌کان له ڕووسیا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆکتۆبه‌ر هه‌نارده کرا، له‌و کاته‌ی که عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له سووچی له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووه و داوای ده‌سته‌به‌ری ئه‌منیی له مۆسکۆ کردبوو. لاریجانی به ته‌نیا سه‌رۆک پارله‌مان نییه، به‌ڵکوو له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌ستڕۆیشتووه. ناوبراو به بایه‌خه‌وه باسی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیای له سوریا کرد و هه‌واڵی کۆده‌نگی هاوکاری ئێرانی له گه‌ڵ مۆسکۆ پێ ڕاگه‌یاند.
پێده‌چێت مۆسکۆ و تاران تێڕوانینێکی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌بێت. هه‌ر دوو وڵات، ئه‌گه‌ری سوریای بێ ئه‌سه‌دیان قبووڵ کردووه. بۆ ڕووسیا و ئێران، مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، واته به‌رده‌وامی سیاسه‌ته‌کانیان له سوریا. ڕووسیا له ئاماده‌بوونی سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌که وه‌ک کارتێکی گوشار دژ به ڕۆژئاوا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئێرانیش له سوریا هه‌وڵ ده‌دات وه‌ک هێزێکی پێشه‌نگی ناوچه‌که، خۆنوێنی بکات.
به‌ڵام شه‌ش هۆکار هه‌یه که پیشان ده‌ده‌ن هاوکاری و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئێران سنوردارن:
1)نه ڕووسیا و نه ئێران بیر له ئیئتلافێکی هه‌مه‌لایه‌نه ناکه‌نه‌وه. مۆسکۆ نایه‌وێت ئه‌ندامێک له که‌مپی شێعه‌کان بێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس که ئیئتلافی سوننه‌کان سه‌رکردایه‌تی ده‌کات، خۆی ببینێته‌وه. ئه‌م بابه‌ته کاریگه‌ری له سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا ده‌بێت که 17 ملیۆن که‌س له دانیشتووانه‌که‌ی سوننه مه‌زهه‌بن.
2)تاران نیگه‌رانی تێوه‌گلانه له ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا، به تایبه‌ت له‌م کاته‌یدا که چاوی له سه‌ر ته‌کنۆلۆژیا و پاره‌ی ئه‌ورووپییه‌کانه.
3)مۆسکۆ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه و یان باشتر وایه که بڵێم ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی کردووه که کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی له سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئیسرائیل نابێت که ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێرانه. ئێران هه‌وڵ ده‌دات ڕێژه‌ی ئاماده‌بوونی له باشوری سوریا به مه‌به‌ستی نزیکبوونه‌وه له حیزبووڵا و سنوره‌کانی ئیسرائیل، زیاتر بکات.
4)سه‌ره‌ڕای پشتیوانی به‌ربڵاو له هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا، هه‌ندێک له شاره‌زایانی سیاسی ئێران نیگه‌رانی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ڕووسیا سه‌رکه‌وتنه سه‌ربازییه‌کانی تاران له سوریا داگیر بکات. به گشتی ئه‌م بۆچوونه له ئارادایه که پشتیوانی سه‌ربازی ئێران له سوریا تا ئێستا هۆکاری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د بووه. ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا، ڕۆڵی سه‌ربازی یان ڕاوێژکارانه‌ی تارانی خستووه‌ته ژێر کاریگه‌ری خۆی.
5)به‌شێک له شاره‌زایانی سیاسی سوریا پێشوازییان له ئاماده‌بوونی ڕووسیا کردووه، به‌و پێیه‌ی که ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگی هێز له به‌رامبه‌ر ئێران. ئه‌مه‌ش بۆ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ئێران که ئه‌سه‌د وه‌ک ئامرازێکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه نابینن، هۆکاری نیگه‌رانییه. ڕۆژی 3ی نۆڤمبێر عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند: ڕه‌نگه ڕووسیا وه‌ک ئێمه گرنگی به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌دات.
6)پاش کۆتایی هاتنی پێکدادانه سه‌ربازییه‌کان له سوریا، هه‌ندێک ته‌نگاوی له به‌رده‌م هاوکارییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئێران دێته پێشه‌وه. له ئێستادا ئه‌وان پێویستیان به مۆسکۆ هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازبوونی هه‌وڵه‌کانی زیندووکردنه‌وه‌ی هێڵی بۆری گازی ئێران – عێراق – سوریا – مه‌دیته‌رانه که جێی گرنگی تاران و نیگه‌رانی مۆسکۆیه.
ڕووسیا و ئێران ڕه‌نگه هه‌ستیان به سنورداربوونی هاوکارییه‌کانی نێوانیان له سوریا کردبێت و تا ئێستاش هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی نێوانیان به‌ش به‌ش بووه. هیچ یه‌ک له‌وان په‌له‌یان له پێناو دابین کردنی پێکهاته‌ی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش نییه و له زۆربه‌ی کاته‌کان پێیان باشتره که له هێڵه‌کانی هاوشان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی هاوشێوه که‌ڵک وه‌ربگرن.
نووسه‌ر: نیکۆلای کوژانۆف
سه‌رچاوه:چاتم هاوس
وه‌رگێڕان: جام کوردی