جام کوردی:
موفه‌ق ڕۆبه‌یعی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق، په‌رده له سه‌ر چۆنیه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی داعش له لایه‌ن تورکیاوه لا ده‌دات و ڕایگه‌یاندووه: فرۆشتنی نه‌وتی داعش له لایه‌ن تورکیاوه به یه‌کیک له سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی دارایی ئه‌م گرووپه داده‌نرێت.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ڕووسیا الیوم، رۆبهیعی له ڕاگه‌ێندراوێکدا که له لایه‌ن نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ناوبراو بڵاو کراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: تورکیا به شێوازی جۆر به جۆر پاڵپشتی تیرۆریستانی داعش ده‌کات. داعش به هۆی ئاسانکاری حکومه‌تی تورکیاوه، نه‌وتی عێراق و سوریا به زیاتر له نیوه‌ی نرخی بازاڕ، واته 20 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له بازاڕی ڕه‌شی ئه‌و وڵاته ده‌فرۆشێت. ڕێگایه‌کی دیکه، هاوکاری تایبه‌تی تورکیایه که داعش به ئاسانی ئه‌ندامی نوێ وه‌رده‌گرێت، له تورکیا که‌ش و هه‌وایه‌کی ئه‌من بۆ داعش دابین کراوه تا له نێو په‌نابه‌رانی بیانی و عه‌ره‌ب ئه‌ندامی نوێ وه‌ربگرێت. سه‌رکرده‌کانی داعش له شاره‌کانی تورکیا به تایبه‌ت ستهنبووڵ نووسینگه‌یان کردووه‌ته‌وه و له‌و شوێنانه‌دا له گه‌ڵ که‌سانی دیکه کۆده‌بنه‌وه و به یارمه‌تی حکومه‌تی تورکیا و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته، ئه‌ندامانی نوێ له سنوری تورکیا و عێراق به‌ره‌و موسڵ و له سنوری تورکیا و سوریا به‌ره‌و ڕقه به‌ڕێ ده‌که‌ون.
ڕۆبه‌یعی هه‌روه‌ها وتی: ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ په‌یوه‌ندی کردن به ڕیزه‌کانی داعش له تورکیاوه به‌ره‌و عێراق دێن، مانگانه ده‌گاته سه‌دان که‌س که ئه‌م ژماره‌یه به‌راورد به ڕابردوو دابه‌زیوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر له مانگێکدا به هه‌زاران که‌س له ڕێگای خاکی تورکیاوه ده‌گه‌یشتنه نێو خاکی عێراق.
ناوبراو ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیای به‌وه تاوانبار کردووه که له به‌رامبه‌ر هاتووچۆی ئه‌ندامانی داعش له تورکیاوه بۆ باکوری عێراق و سوریا که‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنێت و وه‌بیری هێنایه‌وه: ئه‌ندامانی داعش که له شه‌ڕه‌کانی سوریا و عێراق بریندار ده‌بن، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست به‌ره‌و تورکیا ده‌نێردرێن.
ڕۆبه‌یعی هۆشداری دایه حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره و وتی: ئه‌نکه‌ره پێویسته چاودێری زیاتر بخاته سه‌ر سنوره‌کانی و گوشاری زیاتریش له سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌کان دا‌نێت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسێنێت که له‌و وڵاته‌دا تووشی هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بنه‌وه. تورکیا پێویسته هه‌ست به‌وه بکات که به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه له داهاتوودا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته‌دا نابێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتانی لایه‌نگری تیرۆر له ئاکامدا زیانی زۆریان به‌رکه‌وتووه.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، پێگه‌ی هه‌واڵی ئاسیا نیوز له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆغان به تایبه‌ت کوڕه‌که‌ی، په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزیان له گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌یه. سه‌رچاوه‌کانی ڕووسیا هه‌ندێک وێنه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه که پیشان ده‌دات بیلال ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کوڕی سه‌رۆک کۆماری تورکیا، له چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش بینراوه. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه، بیلال ئه‌ردۆغان ده‌ڵاڵی نه‌وتی داعش له بازاڕی ڕه‌شی تورکیایه و یارمه‌تیده‌ری ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌بێت که نه‌وته‌که‌ی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی دارایی به کار بێنێت.
هه‌ندێک له شاره‌زایانی ناوچه‌که ده‌ڵێن هێرشی فڕۆکه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر سوخۆ 24ی ڕووسیا، له ڕاستیدا هه‌وڵێک له پێناو ڕێگری کردن له بۆردومانی کاروانی ته‌نکه‌ره نه‌وتییه‌کانی داعش به‌ره‌و تورکیا بووه، ڕووسیا زانیاری وای له به‌ر ده‌ستدا بووه که نه‌وته‌که‌ی داعش له چه ڕێگایه‌که‌وه ده‌گاته تورکیا.
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی دیکه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که سومه‌یه ئه‌ردۆغان کچی سه‌رۆک کۆماری تورکیا چاودێری ڕاسته‌وخۆی نه‌خۆشخانه‌کانی نزیک له سنوره‌کانی سوریا ده‌کات له پێناو چاره‌سه‌رکردنی ئه‌ندامه برینداره‌کانی داعش.