جام کوردی:
ژن و مێردێکی دانیشتووی وڵاتی چین که له قه‌ڵه‌وی جه‌سته‌یان وه‌ڕه‌ز بوون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به شێوازی جۆربه‌جۆر کێشی له‌شیان دابه‌زێنن.
لین یۆ و دنگ یانگ که به هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه ئاماده نین منداڵیان هه‌بێت، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کیان له پارێزگای جیلین کردووه تا کێشی له‌شیان دابه‌زێنن. ئه‌م ژن و مێرده به گشتی 400 کیلۆ کێشی زیاده‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش سێ هێنده‌ی مامناوه‌ندی کێشی هاوسه‌ره چینییه‌کان ده‌بێت. ئه‌م ژن و مێرده هه‌روه‌ها به وه‌رزش و هه‌ندێک پارێزی تایبه‌ت، تێده‌کۆشن به خێرایی بگه‌نه کێشی خوازراوی خۆیان.