ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ مانگی دسمبێر له ئه‌ستۆ گرت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری شین هۆوا، سامانتا پاور نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له متیۆ ڕایکرافت نوێنه‌ری به‌ریتانیا وه‌رگرت. به‌ریتانیا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له مانگی نۆڤمبێر له ئه‌ستۆ بووه.
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر مانگ له نێوان 15 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ستاوده‌ست ده‌بێت.