جام کوردی:
له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هاتووه که کۆبوونه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا له پاریس له ژێر کاریگه‌ری ناکۆکییه‌کانی نێوان ڕووسیا و تورکیا بووه. به پێی ڕاپۆرته‌کان، تا ئێستا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا، سێ جار داوای کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئاراسته‌ی ناوبراو کردووه، به‌ڵام سه‌رۆکی ڕووسیا ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه. له هه‌مان کاتدا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌واڵه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ئاڵۆزییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره گه‌یشتووه‌ته لوتکه و پیشان ده‌دات که پوتین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ئیراده‌یه‌کی نه‌گۆڕی هه‌یه.
که‌ناڵی فرانس 24 له ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا ئاماژه به ڕاپۆرتی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌دات و ده‌نووسێت: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له کۆبوونه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا له پاریس بڵاو کراوه‌ته‌وه، پیشانده‌ری کاریگه‌ری ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو سه‌رۆکی ڕووسیا و تورکیا بووه.
پوتین به به‌ڵگه و فلێم و ئه‌و وێنانه، گه‌یشته پاریس که پیشان ده‌دات ناوبراو ده‌یه‌وێت ئه‌ردۆغان به پاڵپشتی له ڕه‌وتی تیرۆر تاوانبار بکات. هه‌ندێک له‌م به‌ڵگانه بریتین له:
1)تورکیا له گرووپی تیرۆریستی داعش نه‌وت ده‌کڕێت.
2)گرووپی تیرۆریستی داعش له خاکی تورکیا هاوسنور له گه‌ڵ سوریا بنکه‌ی هه‌یه.
3)تورکیا له سوریا پاڵپشتی له داعش ده‌کات.
4)تورکیا ناوه‌نده‌کانی مه‌شق و ڕاهێنان و عه‌مباره‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داعشی له خاکی خۆیدا جێگیر کردووه.
5)تورکیا به سه‌ر هه‌ندێک ناوچه‌ی سنوری سوریا وه‌ک جبل الترکمان زاڵ بووه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ڕه‌خساندووه که داعش و گرووپه‌کانی دیکه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه‌دا به ئازادانه چالاکی بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له فه‌رانسه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، سه‌باره‌ت به ئه‌ردۆغان هه‌ندێک زانیاریی داوه‌ته فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه که پیشان ده‌دات ناوبراو له پاڵپشتی له تیرۆریستان تێوه‌گلاوه، بابه‌تێک که بووه‌ته جێی سه‌رسوڕمانی سه‌رۆکی فه‌رانسه. ئه‌م سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌ردۆغان که به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا سه‌ردانی پایته‌ختی فه‌رانسه‌ی کردبوو، سێ جار داوای کۆبوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا کردبوو و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌شی دابوو که سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه بۆ ئه‌م پرسه نێوه‌ندگێڕی بکات، به‌ڵام پوتین سه‌رجه‌م داواکارییه‌کانی ڕه‌ت کرده‌وه و به ئۆلاندی ڕاگه‌یاند که من له گه‌ڵ خاینان چاوپێکه‌وتنم نابێت.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌ێندراوه که ئه‌ردۆغان چه‌ند نێوه‌ندگێڕێکی به‌م په‌یامه بۆ لای پوتین ناردووه که ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ ناوبراو کۆببێته‌وه، ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا داویا لێبوردن بکات و تاوانه‌که‌شی بدات. پوتین په‌یامه‌که‌ی وه‌رگرتووه و وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه که کاتی داوای لێبوردن کردن کۆتایی هاتووه و خاینان به زووترین کات سزای خۆیان وه‌رده‌گرن.