جام کوردی:
جاستین ترۆدۆ ڕێبه‌ری پارتی لیبراڵی که‌نه‌دا له 19ی ئۆکتۆبه‌ر به درووشمی گۆڕانکاری، کۆتایی به سه‌ر ده ساڵ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی ستیفان هارپر هێنا. یه‌کێک له گرنگترین به‌ڵێنه‌کانی ترۆدۆ سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، سه‌ر له نوێ بو‌نیات نانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک ئێران بوو که له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی هارپر، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان پچڕابوو.
له 7ی سپتمبێری 2012 جۆن بێرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی که‌نه‌دا له هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ڕووسیا ڕایگه‌یاند که په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی نێوان که‌نه‌دا و تاران پچڕاوه. حکومه‌تی که‌نه‌دا هۆکاری ئه‌مه‌شی بۆ لاوازبوونی تاران له پاراستنی گیانی دیپلۆماتکارانی وڵاته‌که‌ی، پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌ڵوێسته‌کانی له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل گه‌ڕانده‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، که‌ناڵی نیشتمانی cbc ی که‌نه‌دا سه‌باره‌ت به پاراستنی گیانی دیپلۆماتکارانی ئه‌و وڵاته له تاران ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه. ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌کان له‌و ڕاپۆرته‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو که حکومه‌تی هارپر جه‌ختی له سه‌ر ده‌کرده‌وه. به گشتی به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتن که هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر دیپلۆماتکارانی که‌نه‌دا له ئێران نه‌بووه.
پڕۆفیسۆر دین ڕوڵندز مامۆستای کۆلیژی نێوده‌وڵه‌تی زانکۆی کارڵتۆن به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندووه که هه‌نگاوی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆتاوا نه‌بووه. ناوبراو پێی وایه که داخستنی باڵوێزخانه‌کان له هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باردا ڕوو ده‌دات، وتیشی: به ڕای من ئه‌مه شکستێکی دیپلۆماتیکه بۆ که‌نه‌دا.
پاش نیوه سه‌ده‌یه‌ک که دوو وڵات په‌یوه‌ندییه‌کی فه‌رمییان پێکه‌وه هه‌بوو، باڵوێزه‌کان گه‌ڕانه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، پچڕانی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌کان تا ساڵی 2012 که‌م وێنه بووه. تاران و ئۆتاوا ته‌نانه‌ت پاش ڕووداوه‌که‌ی ساڵی 1980 که ئه‌ندامانی باڵوێزخانه‌ی که‌نه‌دا له تاران، یارمه‌تی شه‌ش هه‌ڵهاتووه‌که‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکایان دابوو، درێژه‌یان به په‌یوه‌ندییه‌کانیان دا.
بڕیاری که‌نه‌دا له سه‌ر پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئۆتاوا و تاران له سه‌رووبه‌ندی زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئێران و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و نیگه‌رانییه‌کان له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بوو. ڕۆڵندز پێی وایه که کاتی ده‌رکردنی ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن کابینه‌که‌ی هارپر، نابه‌رپرسانه بووه و نه‌بوونی لێکدانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌وان ده‌رده‌خات.
پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 19ی ئۆکتۆبه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێشوازیی له سه‌رکه‌وتنی پارتی لیبراڵ کرد و هیوای خواست که ئه‌م بابه‌ته ببێته هۆی کۆتایی هاتنی سیاسه‌ته تونده‌کانی که‌نه‌دا دژ به ئێران. عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی پارله‌مانی ئێرانیش له وتووێژی له گه‌ڵ میدیاکانی ئێران وتی: پێویسته وتووێژی دوولایه‌نه‌ی نێوان که‌نه‌دا و ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ندێک لێک تێنه‌گه‌یشتن به‌ڕێوه بچێت. سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌کانی ترۆدۆ سه‌باره‌ت به سه‌ر له نوێ هاوکاری له گه‌ڵ وڵاتانێک وه‌ک ئێران، هه‌ندێک له شاره‌زایانی سیاسی پێیان وایه، ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌م بارودۆخه‌دا له ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی هه‌ر دوو وڵات‌دا نییه.
جێمز دیواین مامۆستای سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له زانکۆی مونت ئالیسۆن ده‌ڵێت: تاران هاوبه‌شێکی بازرگانی، سه‌رمایه‌گوزاری و ئه‌منی گرنگ بۆ ئۆتاوا نییه. ده‌شڵێت: له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه، هه‌ست به‌وه ده‌کرێت که پێویستی ئه‌وتۆیان به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ که‌نه‌دا نییه. تاران پێشتر وه‌ک ده‌روازه‌ی گه‌یشتن به ڕۆژئاوا له که‌نه‌دای ده‌ڕوانی. پاش ئه‌وه‌ی که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به واژۆ گه‌یشتووه، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌ورووپی ڕووی له باشتربوون کردووه و چیدی که‌نه‌دا ئه‌و گرینگییه‌ی بۆ تاران نییه.
عه‌دنان ته‌باته‌بایی شرۆڤه‌کاری سیاسی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا به ئه‌لمانیتۆر ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و که‌نه‌دا ئه‌وه‌نده جێی بایه‌خی هه‌ر دوو وڵات نییه. هه‌بوونی ژماره‌یه‌ک ئێرانی له‌و وڵاته و سه‌ردانیکردنی ئه‌وان بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که دوو وڵات پێکه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌بێت.
شاره‌زایه‌کی سیاسی له ئێران ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئۆتاوا نیازی خۆیی سه‌باره‌ت به ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران ده‌ربڕیوه، ڕه‌نگه ئێران له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئه‌وه‌نده‌ش ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌رنه‌بڕێت.
پڕۆفیسۆر پیۆتر دوتکیویچ، سه‌رۆکی سه‌نته‌ری حکومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له زانکۆی کارڵتۆن که له سوچی له گه‌ڵ لاریجانی کۆبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: یه‌که‌م هه‌نگاوی ترۆدۆ پێویسته له ناوبردنی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی سه‌رده‌می هارپر و هاوڕێیه‌تی له گه‌ڵ ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌م بارودۆخه‌دا بێت.
وه‌ک چۆن پێشتریش زۆربه‌ی به‌رپرسان و شاره‌زایان هۆشدارییان دابوو، دوتکیویچ به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندووه: پشوودرێژی، دان به خۆداگرتن و هه‌وڵی زۆر بۆ باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و ئۆتاوا پێویسته.
سه‌رچاوه:المانیتور
وه‌رگێڕان: جام کوردی