جام کوردی:
جێگری په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ڤیکتۆر ئۆربان سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌نگاریا له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی، خه‌ڵاتێکی تایبه‌تی پێشکه‌ش به ناوبراو کردووه.
په‌روێز ئیسماعیلی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ناوبراو نه‌خشه‌یه‌کی ئێرانی داوه‌ته سه‌رۆک ڕۆحانی که مێژووه‌که‌ی بۆ ساڵی 1840ی زائینی (175 ساڵی ڕابردوو) ده‌گه‌ڕێته‌وه و به یه‌کێک له نه‌خشه و به‌ڵگه نیشتمانییه‌کانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت.
ئه‌گه‌ر سرنجی نه‌خشه‌که بده‌نه‌وه، هه‌ندێک خاڵی گرنگی تێدا ده‌بینرێت. یه‌که‌م پانتایی وڵاتی ئێران و ئه‌و ڕووبه‌ره‌یه که جوغرافیا و ناوی هه‌ندیک وڵاتی دراوسێش ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ریای کاسپییه‌ن له باکور و که‌نداوی فارس له باشور به‌م ناوه‌وه تۆمار کراون و خۆنوێنی ده‌که‌ن. نه‌خشه‌که‌ش به ناوی persia تۆمار کراوه.
له خاکی ئێران‌دا هه‌ندێک شار و ناوچه‌ش جێی سرنجن. بۆ نموومه تاران وه‌ک گوندێک و ڕه‌ی وه‌ک شارێکی گرنگ و ته‌نانه‌ت سه‌نته‌رێکی به‌هێزی سیاسی، ئابوری و کشتووکاڵی بووه.