پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وێڕای ده‌ستخۆشی له پێشوازی گه‌رمی پارێزگار و به‌رپرسانی دیکه‌ی پارێزگای کوردستان، وتی: ئێمه له هه‌رێمی کوردستان به گشتی و هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی، هه‌رده‌م سوپاس و پێزانینی خۆمان سه‌باره‌ت به یارمه‌تی و پشتیوانییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاده‌گه‌ێنین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی له درێژه‌دا ڕوونیکرده‌وه: کۆماری ئیسلامی ئێران شایسته‌ی سوپاس و پێزانینه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له کاتی بۆردومانی کیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه، کۆماری ئیسلامی ئێران بوو که ئه‌رکی مرۆڤی خۆیی به جێ هێنا و هه‌ڵه‌بجه‌ی له کاره‌ساتێکی گه‌وره‌تر ڕزگار کرد.
ناوبراو سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگای کوردستان له چوارچێوه‌ی پلانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان ناو برد و وتی: له‌مڕۆدا ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه له ئه‌زموونه‌که‌ی ئێوه که‌ڵک وه‌ربگرین، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌توانین خزمه‌تگوزارییه‌کی ئه‌وتۆ پێشکه‌ش به ئێوه بکه‌ین.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له درێژه‌دا به ئاماژه به وته‌کانی پارێزگاری کوردستان وتی: ئاماده‌ین له ئه‌زموونه‌کانی کوردستان له بواری پیشه‌سازی، پزیشکی و ئاوه‌دانکردنه‌وه که‌ڵکی پێویست وه‌ربگرین.
نه‌ورۆڵی له کۆتاییدا وتی: پێویسته له کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌کاندا و له بواره جیاجیاکاندا له سه‌ر ورده‌کاری ڕێکه‌وتنه‌کان به ده‌ره‌نجامێکی ئه‌رێنی بگه‌ین تا له ئاکامدا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش و گشتگیر له نێوانمان واژۆی له سه‌ر بکرێت.